كاتێك مەلا بەختیار خۆی (خیش) ده‌كات
Monday, 14/01/2019, 19:39
ئەم دەستپاکە دێت باسی دزیی و تالانی ده‌كات.
قەل بە قەل دەڵێت رووت رەش بێت
دوای هێنانه‌وه‌ی له خانه‌قین،سه‌ردارنی گۆڕی مامیان پێكرد. ئەم داماوه هێنده خۆی خه‌مبار كردبوو، دوور له ڕووتان سه‌گ به‌زه‌یی پیادا ده‌هاته‌وه، ئەوسا هات و باسی بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆی ده‌كرد، به‌شان و باڵی (هێرۆ) دا هه‌ڵی ئه‌داو ده‌یوت. من و هه‌ڤاڵ هێرۆ كۆنترین هه‌ڤاڵی مامین كه تا ئیستا له‌ژیاندا مابین و له‌سه‌ر ڕێبازه‌كه‌ی مامە مابین.
ئەوە بوو دواتر كاسه لێسه‌كه (ره‌نج سه‌نگاوی) روودای كه‌ناڵی میتی بانگ كرد و ده‌ستی كرده‌وه به فشەکردن و خۆهەڵکێشان.
تۆ وه‌ره به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌ب سیاسی حیزبێك بیت، لە بری کەناڵ و راگەیاندنەکانی حیزبەکەی خۆی، به‌ڵام بچیت له كه‌ناڵی ڕووداودا قسه بكه‌یت، وه‌ك بۆ خۆیان كه‌ناڵ و ته‌له‌فزیۆنیان نه‌بێت.
له‌هه‌موو خۆشتر له فه‌یسبوكی ئه‌مجاره‌دا باسی دزینی (٣٠) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌كات رۆژانه له كه‌ركوك و ده‌وربه‌ری دەردەهێنرێت.
ئەی باشە كاتێك رۆژانه زیاتر له (٣٠٠) هه‌زار به‌رمیل پارتی ده‌ستی به‌سه‌ر گرتبوو له كێڵگه‌كانی (بای حه‌سه‌ن ) و (هاڤان) جه‌نابتان له كوێ بوون.
هەڵبەت ئەگه‌ر له مه‌لا بپرسین ئه‌و دزانه کێن؟ دەتوانین بەم چەند پرسیارە وەڵامی خۆی بدینەوە
ئه‌ی خۆت تا ئێستا چه‌ندت دزیوه، خانوه‌كه‌ت بایی چه‌نده..
ده‌زكان هی حزبه‌كه‌ی خۆتن ..
خۆشت له زۆرێكیان دزتری.
سه‌یره دز باسی دزی ئه‌وی تر ده‌كات.
جارێكیان له مه‌كته‌ب سیاسی ڕوو به‌ڕوو به مه‌لام ووت، یه‌كێیه‌تی شه‌ریكه دزی پارتیه‌و نه‌و ده‌ده‌زێت،چاوی چووه پشتی سه‌ری چاوه‌ڕێیی ئه‌و جومله‌یه‌ی نه‌ده‌كرد، ووتی چۆن به‌م شێوه‌یه قسه ده‌كه‌یت.
ووتم ئه‌ی چۆن شێوه‌یه‌كت ده‌وێ..
قسه‌وباسه‌كه دوور و درێژه...
كاتێك به‌خۆی ده‌ڵێیت دز نیگه‌ران ده‌بێت،به‌ڵام خۆیان باسی بكه‌ن، ده‌بێته داستان.ده‌زگا ڕاگه‌یاندكانیش به سوپاسه‌وه بۆیان ده‌گوازنه‌وه.
رۆژێك دێت..ده‌زه‌كان به‌جێی ئه‌وه‌ی لێدوان بده‌ن و ببنه‌نه پاڵه‌وانی شاشه‌كان، له زینداندا ده‌بن، گه‌ر نه‌كه‌ونه ژێر پێی خه‌ڵك.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست