بۆچی بارزانی کەسێکی بێحورمه‌ته ؟
Friday, 11/01/2019, 0:43
مه‌سعوود بارزانی كه ئێستا هیچ پله و پۆستێكی نییه و له بارێكی ده‌روونی خراپ دایه، سه‌ری بۆ كه‌تنێكی تر ده‌خوورێ و وا پێ ده‌چێ ده‌رسی له هه‌ڵه و هه‌ڵه‌شه‌یی خۆی له ڕابردوو. وه‌رنه‌گرتبێت
بارزانی كه ئه‌ندازیاری خیانه‌ت و شه‌ڕی برا كوژی و خزمه‌ت كردنه به ئه‌جێندای دوژمنانی كورد له هه‌موو بەشەکانی دیکەی كوردستان، له باشووری كوردستانیش بوه‌ته هۆی زیان پێگه‌یاندن و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كوردستان بۆ چوار ده‌یه‌ی پێش ئێستا.
ئه‌م مه‌سعوودی کوڕی ه‌لا مسته‌فایه چه‌ند جارێك هه‌لی زێڕینی بۆ هاته پێش به‌ڵام به هۆی نه‌زانی و خۆ به كه‌م زانینیه‌وه هه‌مووی له ده‌ست دا و گه‌یشت به ئه‌م ڕۆژه‌ی ئێستا كه هه‌رچی حورمه‌ت و شكۆ هه‌یه به خۆیه‌وه نه‌هێشتوه.
بارزانی پیاوێكه بۆ سیاسه‌ت دروست نه‌بووه و هەق بوو لە گوندی بارزانی دوکانێکی هەبووایە و تەنیا جامانەی سوری بفرۆشتایە، لەوە زیاتر لە هیچی تر نازانێ به‌ڵام به هۆی بوونی سیسته‌می بنه‌ماڵه‌یی و ئاغا و كّوخایه‌تیه‌وه چانسی شوێنگره‌وه‌ی باوكی بۆ هاته پێش و هه‌ر به شیره خۆری كردیانه ئه‌زبه‌نی و سه‌ردار و سه‌روه‌ری قه‌بیله‌كه‌ی خۆیان.
من نامه‌وێت بچمه ناو قوڵایی مێژوو و یه‌ك به یه‌ك باس له خیانه‌ت و كه‌تنه‌كانی خۆی و ماڵه باوانی بكه‌م ، چونكه زۆری له سه‌ر نووسراوه و وتراوه ئێستاش كه‌سێك نییه له كوردستان ئاشنا نه‌بێت به كه‌تن و خیانه‌ت و خۆفرۆشیه‌كانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه ، مه‌به‌ستمه باس له ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی بكه‌م كه بارزانی له ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كردنی هه‌رێمه‌وه چی به سه‌ر كوردستان و میلله‌ته‌كه‌ی هێنا. با بێمه سه‌ر باسی بێحورمه‌تیه‌كانی بارزانی.
بارزانی له ٣١ ی ئاب تانکی ڕژێمی ڕووخاوی به‌عسی هێنایه هه‌ولێر و سه‌ر په‌ڕله‌مانی كوردستان و ئه‌و سه‌دامه‌ی كه كوردی ئه‌نفال و جینۆساید كرد و هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید و کیمیابارن و خاپوور كرد ، كه‌چی كاته‌ك ڕۆژنامه‌نووسێكی بیانی له ئه‌و رۆژه‌دا له بارزانی ده‌پرسێ ده‌ڵێ ئایا ئێستاش سه‌دام به دوژمن ده‌زانن ئه‌ڵێ نا ئێستا ناتوانم بڵێم دوژمنه به‌ڵكوو هاوكارمانه، ئه‌مه بێحورمه‌تی نه‌بێت چی بێحورمه‌تییه ؟
بارزانی به‌رامبه‌ر به بەشەکانی تری كوردستان ئه‌وه‌ی له توانایدا بوو كردی بۆ دژایه‌تیان به تایبه‌تی كوردستانی باكوور و ڕۆژئاوا، هه‌تا ئه‌و ئاسته‌ی ئه‌ردۆغان سواری پاسێكی كرد و شار به شار له‌گه‌ڵ خۆی ئه‌یگه‌ڕاند بۆ ده‌نگ كۆكردنه‌وه بۆ دژایه‌تی كوردستانی باكوور. ئه‌گه‌ر ئه‌مه بێحورمه‌تی نه‌بێت چییه ؟
بارزانی به سه‌فقه‌یه‌كی گوماناوی و ژێر به ژێر له‌گه‌ڵ توركیا شه‌نگالی ته‌سلیمی داعش كرد و به‌و هۆیه‌وه جینۆساید كران و هه‌زاران كچیان به كه‌نیزه كران، هه‌تا چه‌ند سه‌ده‌یه‌كی تریش ئازاری برینی شه‌نگالیه‌كان به سه‌ر جه‌سته‌یانه‌وه ساڕ‌ێژ نابێت . ئه‌گه‌ر ئه‌مه بێحورمه‌تی نه‌بێت چی بێحورمه‌تییه ؟
بارزانی به هۆی بڕیاری هه‌ڵه و هه‌ڵه‌شه‌یی خۆیه‌وه كوردی تووشی قه‌یرانی مان و نه‌مان كرد، ووتی ئه‌گه‌ر سه‌ری گرت نیعه‌ته ئه‌گه‌ر سه‌ری نه‌گرت بڵێن ئه‌م كابرایه شێت بووه و سواری سه‌ری خۆی بووه بۆیه ئێستا هه‌موومان مافی ئه‌وه‌مان هه‌یه وه‌ك شێتێك سه‌یرت بكه‌ین ، ئاخر ئه‌گه‌ر كاڵفامی و نه‌گبه‌تی كورد نه‌بێ ئه‌بێ ئه‌مه سه‌رۆكی بێت! یان سه‌رۆكتان بینیوه به گۆتره قسه بكات؟ به هۆی ئه‌و بڕیاره‌وه كوردستان تووشی نه‌هامه‌تی بوو. ئه‌گه‌ر ئه‌مه بێحورمه‌تی نه‌بێت چی بێ حورمه‌تییه؟
بارزانی دوای ئه‌وه‌ی به‌غدادی ته‌ڵاق دا‌و سێوه‌كه‌ی له‌ت كرد، خۆی گیڤ ده‌كرده‌وه تووشی شه‌ڕ بوو له‌گه‌ڵ حه‌شی شه‌عبی به سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری و ده‌یان پێشمه‌رگه‌ی كوردستان شه‌هید و بریندار بوون و نیوه زیاتری خاكی كوردستانیشمان له ده‌ست دا به‌ڵام ئه‌م بارزانییه به سه‌ری ڕووتی و به هه‌ڵه‌داوان چووه به‌غداد و له ته‌نیشت هادی عامریه‌وه وه‌ستاو ووتی (هاتووین هه‌ڵه‌كانمان ڕاست بكه‌ینه‌وه) یان قسه و په‌نجه ڕاوه‌شاندنی له مالیكی و دوایش چه‌مانه‌وه بۆی ، ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌مه بێحورمه‌تی نه‌بێت چی بێحورمه‌تییه ؟
بارزانی كاتێك سه‌ردانی به‌غدادی کرد، ته‌نها له لایه‌ن حیمایه و كاربه‌ده‌سته‌كانی نزیكی خۆیه‌وه پێشوازی كرا و خۆشیان فه‌رشێكی سووری نۆ مه‌تریان بۆ برد و به‌رزانیان له سه‌ر نمایش كرد ، ئه‌مه‌ش بووه مایه‌ی قسه‌و باسی میدیا عه‌ره‌بیه‌كان و ته‌نز و نوكته‌ی دنیایان له سه‌ر كرد، ئه‌گه‌ر ئه‌مه بێحورمه‌تی نه‌بێت چی بێحورمه‌تییه ؟
بارزانی كه سه‌رده‌می زێڕینی بوو سه‌رۆكی هه‌رێم بوو ، لە مەسەلەی ریفراندۆمەکەدا ڕووی ده‌كرده میلله‌ته‌كه‌ی و ئه‌ی ووت حساب بۆ ڕه‌ئی (ئێك به‌شه‌را ناكه‌م) یان له به‌رامبه‌ر ناڕه‌زایی خه‌ڵكی كوردستان به ده‌نگی به‌رز ئه‌ی ووت با بۆخۆیان هه‌ڵپه‌ڕن یان په‌ڕله‌مانی داخست و پڕۆسه‌ی سیاسی په‌ك خست و سوكایه‌تی به ده‌نگی خه‌ڵكی كوردستان كرد . ئه‌گه‌ر ئه‌مانه بێحورمه‌تی نه‌بن چی بێحورمه‌تییه؟
بارزانی هه‌زاران جار ووتی قبوڵی ناكه‌م به‌س له كۆتایدا هەموو شتێکی قبوڵ كرد، خۆشی چه‌ماندەوە، وه‌ك چۆن له به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی بێگانه خۆی ده‌چه‌مێنێ ئەمە بێحورمەتی بوو بە کورد و ئیندا بە خۆشی، کە دەبوو دان بە بێحورمه‌تیه‌كانی خۆیدا بنێ و داوای لێبوردن بكا....
پرسیار ئەوەیە ئایا مەسعود بارزانی لە مانای حورمەت دەزانی، یان من ئاسنی سارد دەکەوتم بۆ کەسێک کە مێشکی پوتە و هیچی تێدا نییە، بۆیە بێشەرمە و ئەوەی ئەمڕۆ دەیڵێت سبەی لە بیری چۆتەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست