گەمەی کومونیزم!
Friday, 04/01/2019, 11:41
پێشگووتن:
ساڵی ١٩١٧ وەرچەرخانێکی مەزنی دیرۆکی بووکە بە سەر رووسیەی تێزاریداهات.بنەماڵەی تیزارەکان بە شێوەیەکی بێ رەحمانە لە لایان سەرهەڵدێرەکانی تووندئاژووی کومونیست کەونە بەر شاڵاوی کوشتارێکی بە کۆمەڵ.لنیین وهاوفکرەکانی گەرانەوە روسیە تا کۆمەڵگا بەرەویەکسانی ودادپەروەریی بەرن.زۆری نەخایاند لە ناو حیزبی کومونیستی ئەوکاتدا دووبەرەکی ودژایەتیکردن دەستی پێکرد.یەکەم قوربانیی ئەو ناکۆکیەش خودی لنین بوو کە بە شێوەیەکی گومانئاوی تڕۆر کرا!
لقێکی لاوازوبێ ستڕاتیژی کومونیزمی شووڕەوی خۆی گەیاندە ئێڕانی دوای بنەماڵەی قاجارەکان ودەستپێکی ژیانی سیاسیی بنەماڵەی پەهلەوی.بونیادنەرەانی حیزبی کومونیست لە ئێڕان بە ڕۆڵێ سەرەکی ٥٣ کەس پێناسەکراون.ئەوان چەکەرەی هیزێزێکی چەپی سوونەتیان لە ئێڕان ورۆژهەڵاتی کوردستان چەقاند.ئەو دیاردە وێڕانکەرە دوای شەڕی جیهانی دووهەم بە ئاشکرا قاچی هاویشتە سەر خاکی ئیڕان ورۆژهەڵاتی کوردستان.بەواتایە بۆ دەسماڵێک، قەیسەریەکی ئاگر تێبەردا!کێبەر کێی دونیای دوو جەمسەریی بوو بە بزووتی ئاگرێکی مەزن لە سەر گەلانی ناوچەکە وگەلی کوردی چوارپارچەکراو! قانی / ئیمتیاز/ . نەفتی باکوری ئیڕان وتەماحی کاربەدەستانی شووڕەوی کوردی خستە ناو گەمەی سیاسی وئەوەی هەشمان بوو بە بایان دا.
کەم ئەزموونی ونە بونی سیاسەتێکی تۆکمەی سەردەمیانەش بەرپرسانی خاوخلیسکی کوردیش لە جێی خۆی ڕابوەستی. ئەوەی تێی نەدەگەیشتن سیاسەت بوو.لە سەردەمی کۆماری مهاباددا کەسانێکی خێڵەکی ودەرەبەگ وشێخ وئاغاوات ببوونە دمڕاستی خەڵك ودەیانخواست بەو شێوەیە کورد بگەیەننە ئامانج.دژایەتی دووبەرەی زلهێزی جیهانی دوای شەڕی دووهەم،شمشیری دووفلیقانەی لە کەمەر بەستبوو، ئەوی لە ژێڕ ئاڵای ئیمپریالیزم وکومونیزمدا دەر چووبا وەک دەواری شڕی لێدەهات!لەوەها سەردەمێکی گران ودیرۆکی بوو کە کوردیان هاندا داوای سەربەخۆیی وداوای کۆماری کوردستان بکەن وناوەندەکەشی با شارێکی وەک شاری مهاباد بێ وبنەماڵەی قازی موحەممەدیش با بەرپرسایەتی باڵایان لەو کۆمارەدا بە ئەستۆوە بێ.
" دووڕییانی فکریی قازی موحەممەد"
بە باوەڕی من رەوانشآد قازی موحەممەد دەبێ لە دووروانگەوە شڕۆڤە لە سەر ژیانی سیاسی وکۆمەڵایەتی وی بکرێ.هەر چەند لە سەریەکساڵەی کۆمارورووداوەکانی دوای کۆمار خەسارناسییەکی زانستیانە نەکراوە،بەگشتی ئەو کوموکورتیە یەکێکە لە ئازارەکانی دیرۆکی کورد کە پەیتا پەیتا دووپات دەبنەوە.
قازی موحەممەد لە بواری کۆمەڵایەتیدا کەسێکی ناسراووجێگای متمانەی زۆرینەی خەڵكی بووە لە شاری مهاباد.دابو نەریتی ئەو کاتی کۆمەڵایەتی ئیزنی بەو بنەماڵەی داوە کە بتوانن زیاتر تێکەڵاوی ژیانی رۆژانەی خەڵک ببنەوە.بنەماڵەیەک بون دەوڵەمەند کە خاوەنی زەوی زارێکی زۆر بون لە مهابادو شآری بۆکان.کەسانی دەورووبەریان،یان دەرەبەگ بون یان زەویدار یان سەرۆک عەشیرە یان کەسانی خۆشناوی خەڵک.
پێگەی کۆمەڵایەتی ئەوکاتی شاری مهاباد رێگای خۆش کرد کە گەمەی شۆڤیەتی پێشوو بۆ دامەزراندنی کۆماری مهاباد دەست پێبکا.لە قازی موحەممەدیان باشتر دەست نەدەکەوت.هەر ئەوکات داوایان لە چەند کەسی دیکە کردوبوو کە بیکەنە سەرۆک کۆماری دەست سازی خۆیان بەڵام ئەو چەند کەسە ئەو داواییەیان قەبوڵ نەکرد!
" روانگەی یەکەمی ژیانی قازی"
پێش گرتن :
من لەسەر ئەو باوەڕەم کە نەمر قازی موحەممەد کەسایەتیەکی کارامەی سیاسی وسەربە خۆ نەبووە.لە سیاسەتدا پیاوی چآک وبە هێز بوونی پێگەی کۆمەڵایەتی ئەو مرۆڤ کاری پێناکرێ. سیاسەت زانست وئەقڵی ستڕاتیژیکە کە پێش مەرجی سەرەکی ئەو ڕیکارە دانیشتوانی ئەو کۆمەڵگایەیە کە دەبێ پەروەردە بکرێن وپشتیان پێ بسپێردرێ.قازی موحەممەد لەو بوارەدا زۆر لاواز بوو،بەڵگەش بۆ ئەوکارە، ئەو سەفەرانەیە کە دەگەڵ هاوڕێکانی کاتێک چۆتە / باکۆ/ لە ئازەربایجانی سۆڤیەت وداوای لە میر جەعفەر باقرئۆف کردوە کە ئیللا دەبێ ئەڕتەشی سوور ویارمەتی ئێوەیە کە دەتوانن دەوڵەتی سەربەخۆی کوردیمان بۆ پێک بێنن! هیچ سیاسەتمەدارێکی زانا داوا لە هیچ دەوڵەتێك ناکا کە سەربازی ئەو دەوڵاتە شەری سەربەخۆیی بۆ بکا.!لە سیاسەتدا دۆستایەتی تا سەر بڕناکا، بەرژەوەندیی وهێزو ناوخۆیی قسەی پێیە. قازی موحەممەد بەرآدەیەکی زۆر دەستەمۆی حیزبی کومونیستی سەر بە سۆڤیەت بوو.بۆیە ئاگارییەکی ئەو تۆی لە سیاسەتی ناونەتەوەیی نەبوو. گرفتی سەرکەیش راگەیاندنی کۆماڕێک بوو کە هیچ بنەمایەکی یاسایی ناونەتەوەیی پێ نەدەدرا، بۆیە هەر ئەوکات وەزیری دەرەوەی ئامریکاو سەفیری سۆڤیەتی لە نەتەوەیەکگرتووەکان پشتیان دەکۆمار کردووەدووی بەرژەوەندیی خۆیان کەوتن. قازی وهاوڕێیانی گیران وکۆمار بە ساوایی چاڵ کرا!
" دوای گرتن وداداگایی کردن"
قازی موحەممەد کاتێک بەرەو پیلی ئەڕتەشی شڕولاوازی بنەماڵەی پەهلەوی چوو،وایدەزانی بەوکارەی خۆی رەنگە بتوانێ بەرپەرسانی نیزامی وسیاسی رازی بکا کە ئەوەی لەو ساڵەداڕووی داوە چاوپۆشی لێدەکرێ.لە راستیدا فریویان داوئەویش باوەڕێ پێ هێنان!زۆری نەخایاند کە پڕۆسەی دادگاییکردنی خۆی وهاوڕییانی دەستی پێکرد.لە یەکەم بۆچووندالە دادگا هەمیسان بە گووتنی رستەیەک داری سێداری بۆ خۆی بە رەوابینی کە گووتی: هەر چی کراوەو پێیان کردووم خەتای سۆڤیەت بووە!پرسی دوهەم داگرتنی ئاڵای ئێڕان وبەرزکردنەوەی ئاڵای کۆمار بوو کە بەسەریدا شکایەوە.پرسی سێهم جودا کردنەوەی کوردستان بوو لە ئیڕان.
لێرەدا قۆناغی دووهەمی ژیانی سیاسی قازی دەست پێدەکا.کە زانی لێی خۆش نابن ولە داری دەدەن، زۆر ئازایانە دیفاعی لە خۆی کرد وملی دانەخست.ئەو قۆناغە لە وەسیەتنامەکانی ڕا دەردەکەوێ.رووداوی دادگایی کردنی قازی وبەرپرچدانەوەی ئەو بە گووتاری دادگا وای کردوە کە تا ئەوڕۆش ناوی لە مێژووی کۆمارو دڵی لایەنگرەکانیدا پاک نەبێتەوە.ئەوەی لە دادگادا بەوشێوەیە هەڵویستی نواند تا ئەوڕۆ زۆرینەی بەر پرسانی حیزبی دێمۆکڕات نەیانتوانیوە ئەرکی مێژوویی خۆیان بە چێ بگەیەنن. بۆ نموونە کاتی خۆی کە قاسملوو لە تاران گیرا سەرهەنگ زیبایی بازجووی لێدەکرد.پێی گووت ئەگەر هاوکاری ساواک نەکەی وبە نووسین ئەو هاوکاریە ئیسپات نەکەی دە ساڵت زیندانی دەدەمێ. قاسملووهیچ خۆڕاگریەکی لە خۆی نیشآن نەدا ونامەی هاوکاریی نووسی و لە زیندان هاتە دەرێ وپاشآن ڕایکرد.
" گەمەی کومونیزم"
چڵ،دەبێ لە ڕەگەوە لە سەر خاکی خۆی سەردەرهێنێ.یەکەم هانگاوێک کە لە پێش قازی موحەممەدیان دانائەوە بوو کە / دەبێ / کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد / ژ،ک / هەڵبوەشێتەوە!چون باسی کوردستانی سەربە خۆ دەکا.قازی لە بەر ئەوەی لە بواری سیاسیدا کەسێکی لاواز بووزۆر زووپاشەکشەی کرد،ورەی سیاسی وئیرادەی خەڵكی تێک ڕماند.بۆیە بۆ راگەیاندنی ئەو کۆمارەش خاوەنی هیچ ئیرادەیەکی سیاسی نەبووە.چون چارەنووسی ئەو کۆمارە گرێدراوی چارەنووسی نەتەوەی کورد نەبوو.جگە لەوانەش مرۆڤ کاتێک چاو لە پێگەی کەسایەتیوبەرێوە بەرانی ئەو کۆمارە دەکا، بۆی دەردەکەوێ کەسانی دەرەبەگ وزەویداروشێخ ومەلا،خێڵ وعەشیرە نەیاندەتوانی بەرپرسایەتی دیرۆکی وەئەستۆی خۆیان بگرن.
گەمەی کومونیزم ویەکێتی سۆڤیەت کاتێك دەست پێدەکاکە بەرپرسانی حیزبی کومونیست پێش ئەوەی دەست بەسەر کەسایەتی قازی دا بگرن تاوەک بەڕێوەبەری ئەو کامارە دەست نیشآنی بکەن دەگەڵ چەند کەسێکی دیکەی کورد لە ناوچەکەدا قسەیان کردبوو تا ببنە سەرۆک کۆمار لە شآری مهاباد.
ویلیان ئیگڵتۆن جونیۆرنووسەری کتێبی حوکومەتی میللی کوردستان باسی دووپەیوەندیی / ناتاکشیۆف / دەکا دەگەڵ شێخ عەبدوڵلای ئەفەندی وجاری دووهەمیش دەگەڵ عەمەر خانی شکا تا بەناوی سەرۆک کۆمارەوە رێبەرایەتی بزووتنەوەی کورد لە ئێڕان بە دەستەوەبگرن.! / بە بێ ئەوەی کەس هەڵیان بژێرێ /
هەروەها کاتی خۆی رووسەکان لە شاری / پەسوێ / چاویان بە قەرەنی ئاغای مامەش کەوتووە تا بیکەنە سەرۆک کۆمار، لە شآری مهاباد. قەرەنی ئاغاش داوای زەمانەت ودەستخەتی ئیستالین دەکا.هەروەها دەڵی دەبێ لە شآری مسکۆ لەرادیو،رۆژنامەکانی رەسمیدا بە ئاشکرا پشتیوانییم لێ بکرێ! / بە بێ ئەوەی هیچ پرس بە خەڵک بکرێ! /
هەر وەها لە لاپەڕەيکانی ١٩١تا١٩٥ی / وەرزنامەی فەرهەنگی وکۆمەڵگایی ژمارەی ٥٥ خاکەلێوەی ساڵی ١٣٨٩ هەتاوی دا دەڵێ: بە پێی یادداشتە مێژوویەکانی عومەر ئاغای عەلی یار،ژێنڕاڵی رووس لە ئێڕان پەیوەندیان بە عەلی ئاغای ئەمیر ئەسعەدوە گرت تا وەک سەرۆک کۆمار دیاری بکەن بەڵام بە ئاکا نەگەیشتن.
هەرچی دەرەبەگ وسەرۆک عەشیرەوموڵکداری ناوچەکە کە تا ڕادەیەک خاوەنی ناو بون لە لایان سۆڤیەتەوە دەستنیشآن کراون تا بۆ خۆیان بگەنە ئەو گەمەیەی کە پاشآن دوای ساڵێک تێکیان دا، ئەوەی بۆ کوردیش بە جێماوە مێژوویەکی تەماوی وتژی لە خوێن ڕشتن وبێ بەختی کە تا ئەوڕۆش لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە.ئەو حیزبەی کە یەکەم کەس کاتی بەڕێوە بەرەکەی خۆی قازی موحەممەد بووە ئەوڕۆ لە ژێرچەنگی دیکتاتۆڕی خۆماڵیدا لە باشووری کوردستان لە کەمپەکانی کۆی سەنجەقدا دەڵێی شەختەی بێوادە لێی داوە وڕۆژ دەگەڵ رۆژ بەرەو کزی هەنگاو دەنێ، ئەوەی تەنیا بۆیان ماوەتەوە ئیسمی شەریفی ئەو حیزبەیە کە بوونە دوانەیەکی بەتفەڕ ولارسارولاواز.
" پەراوێزێکی پێویست”
کاتیك جۆزف ستالین بڕێاریداکۆماری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە ئێڕان فیدای بەرژەوەندیەکانی وڵاتی خۆی بکا نامەی بۆمیر جەعفەر جەوادزادە / پیشەوەری / نووسی گووتی: کاری ئەو کۆمارە بۆ ئێمە ناچێتە سەر ،ئێوە خاوەنی چینی کرێکار نین. بەو شیوەیەبوو کە چرای سەوزی بۆ ئێڕان هەڵکرد. ئەوەی کە سرنجڕاکێشە ستالین هیچ نامەیەکی بۆ قازی موحەممەد نە نووسی چون دەیانزانی کۆماری ئازەربایجان تێک بچی، لە ناو چوونی کۆماری کوردستان بە هاسانی جێ بە چی دەىێ. دیتمان هەرواش بوو!
لە هەموان سرنجڕاکێشتر پێگەی کۆمەڵایەتی وسیاسی ئەو پێنج کەسەیە کە رووسەکان بە زۆر دەیانخواست بیانکەنە سەرۆک کۆماری کوردستان لەرۆژهەڵاتی کوردستان ،بە بێ ئەوەی پرس بە هیچ کەس بکەن.خوێنەری هوشیار سرنج بدە سەر کەسایەتی وپێگەی کۆمەڵایەتی ئەو / پێنج کەسە / کە بیانی بۆمان دیاری دەکەن کە کورد دەبێ چارەنووسی خۆیان بداتە دەست ئەو کەسانە.
یەک: قازی موحەممەد: کەسایەتیەکی خۆشناو بووە، بەڵام ئەوکات نیوەی زەویوزاری شاری مهاباد دەدەست ئەودا بووە، لە بۆکان ودەرو بەری شاری بۆکانیش هەر خاوەن زەویوزارێکی زۆر بووە. دەکرێ بڵێن کەشیکی ئاغاوەتو دەرەبەگ بوو.
دوو: شیخ عەبدوڵلا ئەفەندی، کەسایەتێکی روحانی وسەربە تەریقەت وموڵکدارو دەرەبەگ.
سێ:قەرەنی ئاغای مامەش یەکێک لەو دەرەبەگانە بووە کە خاوەنی چەند گووندو موڵکوسامانێکی زۆر بووە کە بە زەبری ترس وزۆر لە خەڵکی جووتیاری وەەگرتووە، کەسێکی گەلێک تووڕەو تۆسنیش بووە!
چوار: عەلی ئاغای ئەمیر ئەسعەد، ئەویش کەسایەتی ئاغاوەت ودەرەبەگی ناوچەکە بووە،کە لە سەر ڕەنجی ئارەقەی خەڵکی هەژار ژیانی خۆی تێپەڕآندوە!
پێنج: عەمەر خانی شکاک، لە شکاکەکانی دەوروبەری شاری ورمێ بووە، کە ژیانی خۆی لە سەر رەنج وشآن وپیلی خەڵكی هەژار تێپەڕآندووە!
ئەوە گەمەی کومونیزمی ئەوکات بووە لە سەر نەتەوەی بێبەختی کورد! لە کوێ دونیادا بینراوە وڵاتێکی بیانی بە بێ ئیزنی خەڵک وئیرادەی سیاسی خەڵک سەرۆک کۆمارت بۆ دیاری بکەن؟ئاخر ئەوەش مێژوویە بۆمان بە جێ ماوە؟هەزاران مرۆڤی کورد بوونە قوربانیی ئەو سیاسەتە قڕیژە. ئێستێش دوای ئەو هەمووە ساڵانە ئەوە بارودۆخی کوردە لە رۆژهەڵاتی کوردستان!
----------------------------
جەعفەر کەریمی.
سندووقی کوردستانپۆست.
سەرچاوە:ی بابەت: حوکومەتی میللی کوردستان.
لەنووسینی: ویلیان ئیگڵتۆن جونیۆر.
وەرگێڕانەوە لە ئیگلیزی بۆ هەنگوین زمانی کوردی: سەید محەممەد سەمەدی.
پێداچوونەوە: سەید عەوڵا سەمەدی.
-----------------------------
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست