پاش بریارەکەی ترامپ سەبارەت بە کشانەوەی هیزەکانی لە سوریا و رۆژئاوای کوردستان، تورکەکان ئەمەیان بە هەلزانی، بۆ دووبارەکردنەوەی مێژووی رەشی خۆیان، جارێکی تر کورد کۆمەڵ کوژبکاتەوە. لەو بارەیەوە وەزیری شەڕی تورکیا دەستی کرد بە هەرەشەکردن، رایگەیاند، پاش کشانەوەی هیزەکانی ئەمەریکا لە سوریا، کورد زیندە بەچاڵ ئەکات، بەمە هەستى جيهانى هوشياركردەوە لەسەرهەموو کۆمەڵکوژییەکانی میژووکە بە دەستی تورک نەجام دران بەرامبەر گەلان وەک کورد، ئەرمەن، سريانى، جوولەكە، عەرەب، بوڵگاری، يونانى ..هتد
بۆ ریگریکردن لە کۆمەڵ کوژی کورد، ئەمجارە هیزە گەورەکانی جیهان وەک رووس وئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپی، هەتا وڵاتانی عەرەبیش وەک میسر کەوتنە جموجۆڵ، کە تا ئیستا بە رێگای جۆراوجۆرتوانیویانە تورک لغاوبکەن، چونکە ئەگەر تورکەکان ئەمەیان بۆ بڕەخسایە، ئەوا دەبوو بە نەنگ وکارەسا تیکی گەورە بۆکۆمەڵگای مرۆڤایەتی، کە لە میژووی تازەی مرۆڤایەتیدا، کە چۆن ریگا بە تورک دراوە کۆمەڵکوژی کوردی کراوە لە کوردستانی ژیر دە ستی سوریا.
وەک دەبینین هاوسۆزی بۆ کورد و شەرمەزارکردنی تورک ڕۆژبە ڕۆژ لە سەر ئاستی جیهان فراوان و فراوانتر ئەبێ بەڵام تەنیا کوردی درۆزن و دووڕوو، کە بە ڕواڵەت خۆی بە کورد نیشان دەدات و بە ناوی کوردایەتیەوە، ئەوانەیش کە هەمووسامانی وڵاتیان تاڵانکرد، تەنیا ئەوان لایەنگیریی بۆ تورک پیشان دەدەن. لە دوا هەواڵدا کە بڵاوکراوەتەوە مەسعود بارزانی داوای لە فەڕەنسا کردووە، کە دەستبەردانی سوریا و رۆژئاڤا ببێت، چونکە پەیەدە رێکخراوێکی تیرۆریستیی ە و پەیوەندیی بە رێکخراوە تیرۆریستەکانیشەوە هەیە،
هەڕەشەکانی تورک بۆ کۆمەڵکوژکردنی کورد، جارێکی دیکە ئەوەی سەلماندەوە، کە ئەمانەی باشوور بەڕێوەدەبەن، تێکڕا هەموویان خائین و خۆفرۆشن، ئەوەتا لەو کاتەدا کە تورک دەیەوێت قەتڵ و عامی بەشێک لە کورد بکات، ئەمانە لایەنگیری دەکەن، وەکو پەندە کوردییەکە دەڵێت: (دار هەڵبڕە سەگی دز دیارە)، وا ئەو دارە هەڵبڕا جاش و جاسوس سەریان هەڵبڕی، لە بەر ئەمە هەر یەکێک لەم کەس و گروپانەی خوارەوە، کە بە ئەشکرا بە ناو و واژۆی خۆی ئەمە نەڵێ نیشانەیە بۆ جاشبوون و جاسوسبوونی دەبێت هە موو كورد ریسوایان بکات بە تایبەتی ئەو رۆژنامەنووس و نووسەرانەی باشوور کە ئەمانیش بەشێک لەو هێزە سیخوڕیی و جاسوسییەی کە سەیان هەڵداوە و لە پشت دەسەڵاتی کوردی لە باشوور بوونەتە هێزێکی مەترسیدار:
(با پێکڕا بە توندترین شێوە هەرەشەکانی تورک لە سەر کورد و کۆمەڵکوژکردنی کوردانی رۆژئاڤا شەرمەزار بکەین و پێکەوە ئەم داواکارییانەی خوارەوەمان هەبێت:
1- شورای ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان بە ئەرکی خۆی هەڵسێت بە
- شەرمە زارکردنی دەسەڵاتی تورکیا.
- پاراستنی کورد بەناوچەی دژە فڕین.
- دەرکردنی تورکیا لە عەفرین و قە رەبووکردنەوە ی خەڵکەکەی.
- تورکیا و بەرپرسانی تورک لە دادگای تاوانەکانی جیهانی لە لاهای دادگایی بکرێن.
- داماڵینی تورکیا لە چەک و بەڕێوەبردنی تورکیا لە رێگەی نەتەوە یەکگرتوەکانەوە.
2- چاو خشاندنەوە بە نەخشەی دروستکراوی تورکیا، چونکە تورکیا وڵاتیکی وەکو دانیشتوانەکەی نیشتیمانێکی سروشتی نییە و لە میژوودا شتێک نییە بە ناوی تورکیا و مافی چارەنووسی گەلانی تورکیا بە فەرمی بناسرێت.
پێویستە ئەم داخوازیانە بەردەوام بگوترێتەوە و هەموو کوردێک لەو وڵاتانەی کە تێیدایە بە پێی پێگە و دەسەڵاتی خۆی چ لە ناو رێکخراوە مەدەنی و چ لە شوێنە فەرمیی و پەیوەندییەکانیان بە بەرپرسە ئەوروپیی و ئەمەریکییەکان، ئەم داواکارییانە بخەنە بەرچاویان.
هەروەها ئەم کەسانەی خوارەوەش کە بەشێکن لەو دەسەڵاتە سیخوڕیی و جاسوسییەی کە لە باشووردا دەسەڵاتیان گرتۆتە دەست هەیە، ناوەکانی ئەمانەیش بدەن بە رێکخراوە مەدەنی و پەرلەمان و دەسەڵاتدارەکانی ئەوروپا و ئەمەریکا، کە ئەمانە هاریکاری تیرۆریست و داعش و تورکیان، بە زۆر دەسەڵاتی خۆیان لە باشوور سەپاندووە و میللەتیان رەش و رووت و برسی کردووە و پارە و سامانی وڵاتیان لە خەڵکەکەی سەندۆتەوە بە دەیان رێگا بردوویانەتە وڵاتانی دروسێ وەکو تورکیا و ئێران تا لە رووی سەربازییەوە خۆیان بەهێز بکەن و بوونەتە تێکدانی بەڵانسی سەربازیی و مەترسیی بۆ جیهان.
بەشێک لەو ناوانەی کە هۆکاری تێکدانی باری ئابووری و ئاسایشن لە کوردستان و ناوچەکە:
- ناساندنی پارتیی دیموکراتی کوردستان وەکو رێکخراوێکی تیرۆریستیی و لایەنگری داعش و تیرۆریستا.
- بنەماڵەی مەلا مستەفای بارزان، لەوانە:
مەسعود بارزانی
نێچیر بارزانی
مەسرور بارزانی.
مەنسور بارزانی.
فازیل میرانی و ئازاد بەرواری.
هەموو ئەندامانی بنەماڵە و ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی و بەرپرسی لق و وەزیرەکان و ئەندام پەرلەمان، لە هەلێر و بەغداد.
پارتیی.
- بەرهەم ساڵح، سەرۆکی ساختەی عێراق
- بنەماڵەی تالەبانی وەک دەسکە گوڵی خیانەت، لەوانە:
- هێرۆی برایم ئەحمەد.
- قوباد تالەبانی
- پاڤێل تالەبانی.
- کۆسرەت رەسوڵ.
- مەلا بەختیار.
- سەعدی پیرە
- بەهرۆز گەڵاڵی.
- هەموو بەرپرسانی باڵای ناو یەکێتیی، ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی و وەزیر و پەرلەمەنتارەکانی هەولێر و بەغداد.
- یەکگرتووی ئیسلامی بە ئەنداماە باڵاکییەوە
- بەرەی تورکمانی، بەتایبەتی ئەرشەد ساڵح
- کۆمەڵی ئیسلامی. عەلی باپیر.
-بزوتنەوە و هەموو كوڕەكانى مەلا عەلی
- نەوەى نوێی شاسوار کەباچی.
- گۆران و هەموو ئەندام بەر لەمانەكان و وەزيرەكانيان.
رێکخراوی سەربەخۆیی کورد لە هۆڵەندا
------------------------------------
تێبینی: بە هۆی کێشەی تەکنیکی کە هەموو بابەتەکانمان لە سەری ساڵی 2019 گۆڕانکارییان بەسەردا هاتبوو، بەتایبەتی نەمانی وێنەکان، هەروەها ناوی هەندێک نووسەر گۆڕدرابوون، بۆیە بە داوای لێبوردن لەو کەسانە و ئیستا چاکمان کرد، ئەوەی رووی دابوو لە دەسەڵاتی خۆماندا نەبوو، . داوای لێبوردن لەو بەڕێزەش دەکەین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست