ئەمریکا بە بڕیاری کشانەوەی هیزەکانمان دەچینەوە و لەگەڵ کێشەی کورد مامەڵە دەکەین
Tuesday, 01/01/2019, 21:39
لە میدیا جیهانیەکان هاتووە
لیندسی ئۆلین گراهام، سیاسەتمەدار سینەتۆری ئەمریکی گوتی سەڕۆک ترامپ لە کێشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا دەیەوێت بە لەسەرخۆی و شێنەیی ئەنجام بدرێت. ئێمە ئەو کاتە دەبێت سوریا بەجێبهێڵین کە داعش تەواو بووبێت، کاتێک کە عیراقمان بەجێهێشت زوو بوو، ئەمە هۆکاری ئەوەیە کە سەڕۆک ترامپ دەیەوێت کاتێک کە داعش بە تەواوی نەما ئەو کات سوریا بەجێبهێڵێت هەروها ئێمە دەبێت لەگەڵ دوو کێشە مامەڵە بکەین کە یەکێکیان کێشەی کوردە و ئەویتریان کێشەی ئیرانە.
مایکل واتس، ئەندامی کۆماریەکان هەڵبژێردراوی کۆنگرسی ئەمریکی لە هەرێمی فلۆریدا و سەرپەرشتیاری گەلێک لە شەڕەکانی ئەڤغانستان بووە، لە چاوپێکەوتنێکدا بەرامبە بە قسەکانی گراهام ڕایگەیاند کە ئەو خۆشحاڵە بەوەی کە سەڕۆکی ئەمریکا ترامپ بە بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا دەچێتەوە. هەروها ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەوان پێخۆشحاڵ دەبن بە گەڕانەوەی سەربازەکانیان بۆ ئەمریکا بەڵام ئەوەی هەنگاوێکی خراپە ئەویە کە ئێمە بە پەلە ئەو هێزانە لە سوریا بکێشینینە و لە کاتێکدا کە بار و دۆخەکە بە ناسەقامگیری جێبهێڵین، دواتر دووبارە بڕیاری ناردنەوەی سوپا بۆ سوریا بدەین. ئەوەشی گوت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بار و دۆخ و مەترسیەکان لە کابول و دیمەشق بێت باشترە لەوەی لە نێو ئەمریکادا بێت
بۆ ڕێگری گرتن لەسەر مەترسیەکان لەسەر ئەمریکا باشترە ئەو هێزە لەوی شەڕی تیڕۆر بکات لەوەی تیرۆریستان دەست بکەن بە ئەنجامدانی کاری تیڕۆری وەک خۆ تەقاندنەوە لە ئەمریکا. بەجێهێشتنی ٢٠٠٠ کەس لە سوپای ئەمریکا لە سوریا چەقۆ خستنە سەر ملی تیڕۆریستانە هەروها ئێمە لە جەنگی داعش سەرکەوتنمان بەدەست هێناوە و ڕێگربووین لە دروست کردنی دەسەڵاتی خەلیفەکان بەڵام وەکو بزوتنەوە داعش هێشتا هەن و مەترسیان هەیە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست