ھەر زۆر سەیرو سەمەیەرەیە ئەمریکایش !
Monday, 31/12/2018, 21:20
من بڕوام بەوە نیە ئەڵێن سەرۆکی ئەمریکا تاکڕەوە یان ناحاڵیە یان دین و ئیمانە پارەیە،،ھتد
بڕواشم بەوە نیەو نەبووە کە ئەمریکا دۆستی پەیەدە یان ڕۆژاوا یان پەکەکە بێت ،چونکە ھەموو ڕۆژێک گوێ بیست بووم لەسەرکردە سیاسی یان سەربازییەکانی ڕۆژاوا کەئەڵێن ئێمە سیاسەتی سەربەخۆی خۆمان ھەیەو ھێڵی سێەمین واتە نە سەربە ئەمریکاین نە ڕوسیا، ئەشیانووت ئێمە پشتمان بە ھێزی خۆمان بەستووە نەک ھیچ لایەک و زۆرھەڵوێستی تری لەمشێوەیان بەئاشکرا دەربڕیوە بەبێشەرم و دوو دڵی خاترگرتنی ئەمریکا یان ڕوسیا یان ڕژێمی ئەسەدو ئێران و تورکیا.
چەند جارێک ئەمریکا ھەم بۆخاتری تورکیاو ھەم وەک فشاری خۆی بەسەرکردەکانی ڕۆژاوای ووت ئەو عکسەی(ئۆجەلان)لاببەن چونکە تورکیا ھاوپەیمانی ئێمەیەو زۆربەو وێنەیەیە ھەستیارن،
لەوەڵامدا ڕێک ئیدارەی ڕۆژاواش بەڕاشکاوی بەئەمریکیەکانیان وتبوو باشە بەتورکیاش بڵێن ئەوانیش ئەو عەکسەی ئەتاتورک لابەرن لەتورکیا چونکە ئێمەش زۆرپێی ھەستیارین و کوردی بێتاوانی زۆرکۆمەڵکوژکردووە ،،
ھەروەھا ئەوەشیان وتبوو ئەگەر ئەھ قسەی ئێوە بگەیەنین بەخەڵکی ئەوا بەبەردباران شاربەدەرتانئەکەن لەڕۆژاوای کوردستان ،
ئەمەو چەندین ھەڵوێستی جوامێرانەو کوردانەو مەردانەیان بەڕوون و ڕاشکاوی لەخەڵک و سیاسیەکانی ڕۆژاوای کوردستان بینی لەوێنەی لوتشکاندنی داعش لەکۆبانی کە سەرەتا ئەمریکا پشتی لێکردبوون لەبەرتورکیا خۆی کەڕ کوێر کردبوو ھەتا ناچار توشی ھەڵوێستی ڕوو زەردی ھات کاتێ بەرگری کوردانی بینی چۆن بەرگری لەکۆبانی ئەکەن ئنجا ئەمریکا ھات خۆیکردە ھاوبەشی سەرکەوتنی یەپەگەو یەپەژە بەناوی ھاوپەیمانی دژی داعشەوە ،
دواتریش شەڕی عەفرینمان بینی کەدنیا خۆی کەڕو لاڵکرد ھەتا دوومانگ ڕۆژاواییەکان بەتەنھا دووەم ھێزی ناتۆیان توشی شکستو بێ ئومێدییەکی گەورەکرد تا گەیشت بەوەی وەفدی میتی تورک و سیخوڕی ڕوسیا پەیوەندیان بەئیمراڵیەوە کرد تا بەڕێز(ئۆجەلان)پەیامبدات بە یەپەگە وازبھێنێ لەبەرگری و عەفرین بدات بەدەست داعشەکانی ئەتاتورکەوە ،
یەپەگەش ویستی بەو بەرگرییە پۆڵاینە ویژدانی مردووی جیھان کەمێ بجوڵێنێ و بڕیارێک لەدژی ئەردۆغان داعش دەربکرێت بەڵام کەبینی ویژدان و ئەخلاق لای ئەردۆغان و داعش چۆنە لای ھەموو جیھانیش ھەرھەمان شتە ،دوای دوومانگ بەرگری سەخت ناچاربوو لەبەر ڕوونەدانی کۆمەڵکوژی زیاتر شارەکە چۆڵبکات و ھێزەکانی تائێستا لەدەوروبەری کانتۆنی عەفرین ڕۆژانە لە چالاکیدان لەدژی ھێزە داگیرکەرەکان لەکانتۆنی عەفرینی داگیرکراو ،
لێرەدامەبەستم ئەوەیە ھەڵوێستی خۆڕاگری و بەرگری و سیاسی و ئیداری ڕۆژاوای کوردستانە کە چەند بێمنەتن بەرامبەر شەرق و غەرب ،کەچی تێناگەم ئەمریکا تازە ھاتووە گرەو لەسەر ئەسپی تۆپیوئەکات ئەیەوێت بەناوی کشانەوە کورد بەتورکیا بتۆقێنێ بۆئەوەی بچنەژێرباری مورتەزەقەی لەخزمەتی سیاسەتە سەرمایەدارییەکەی ئەمریکا کەتەواوی مرۆڤایەتی سوکو نابوتکردووە !
بەڵام دوای نزیکەی دووھەفتەی ھەنگوینی لەبانگەشەی میدیای کوردی و جیھانی بۆ تویتەکەی ترامپ و ھەڕەشە پوچەکانی خەلیفەی ھاوپەیمانی گوایە کوردانی ڕۆژاوا لەخەندەقەکانیان دەنێژن ،کە بینیان ئیدارەی ڕۆژاوا دەستەوەستان نیەو لەکارتە سوتاوەکانی ترامپ و ئەردۆغان و داعش کارتی بەھێز دروسئەکات ئەمجا ئەمریکا ئێستا ناچارکەوتووەتەوە دەستیکردووە بەمینجا مینجا گوایە بەخاوی ئەکشێتەوەو ھێزی زیاتری کۆکردوەتەوە بۆپاراستنی شاری منبج و ھەر دوێنێ زانیاری مەیدانی لەمنبجەوە بڵاوکرایەوە
کە ئەمریکا ٢٠٠بارھەڵگری تر چەکو تەقەمەنی ناردووە بۆ سەنگەرەکانی شەڕڤانان لەمنبج و پێیانوتوون کەئێمە بەشێکین لەئێوەو دڵنیاییان داوەتە خەڵکی شارەکە کە لەھەموو ھەڕەشەو پەلاماردانێک ئەیانپارێزن بەپەلاماردانی تورکیاشەوە ، زۆریشیان پێناخۆش بوو کە کورد یاریکەرێکی ئاوا زیرەکو لێھاتوو بوون یەکسەر کەوتنە دانوستان بەجارێ لەگەڵ فەرەنساو بەتایبەت ڕوسیاو ڕژێمی ئەسەد ،
ھەروەھا ئەو پێشھاتەی کەبینیان ھێزی دیمەشق بە تەنسیق لەگەڵ شەڕڤانان بەسەرپەرشتی ڕوسیا ھات بۆمنبج و دەوروبەری تا ئاستەنگ بۆ داگیرکردنی شاری منبج دروستبکەن لەلایەن ئەردۆغان و داعش و ئەنەکەسەوە ، ئیتر ئەمریکیەکان زانیان تویتەکەی ترامپ تەمەنی کۆتای ھات و تەنھا ئەو دووھەفتە بوو
بۆیە ناچاربوون ڕێگری بکەن لەچوونە ناوەوەی ھێزی بەشارئەسەد بۆناومنبج و بەڵنیاندا خۆیان شارەکەبپارێزن لەھەموو ئەگەرو ھەڕەشەیەک ،ئێستا زۆرم لاسەیرە تۆبڵێی ئەمریکا پەیەدەش وەک پارتی و یەکێتی و ئەنەکەسەو کۆمەڵەو دیموکرات تێبگات؟!
جا ئەگەر وابێت ئەمریکا ناوی زل و گوندی وێرانە خۆمان وتنەنی ،،
لەکۆتایشدا ئەوەش ئەڵێم ئێمە نازانین چی تر ھەیە لەپشت پەردەوە لەنێوان تورکیاو ئەمریکاو ئیسرایل و ڕوسیاو ئێران و ئەسەد ھەروەک بەڕێز(ساڵەح موسلیم) چەند ڕۆژێک پێش ئێستا ھەمان قسەی کرد .بارودۆخەکەش زۆربەپەلە تێئەپەڕێت و شتی تازە ڕووئەدات لەسوریا و ڕۆژاوای کوردستان .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست