کورد لە رۆژئاوا نابێ خوکوژی بکات دەبێ بەرخودان کات
Thursday, 27/12/2018, 22:18
پەندێکی کوردی هەیە ئەیژێ لە ترسی مەرگ خوکوژی ئەکات . رۆژئاواش لە ترسی هێرشی تورکیە نابێ تەسلیمی روسیە و ئەسەد بن ،ئەمە خوکوژیە بۆ کورد. چون پلانی تورکیە و روسیە تەسلیم بوونی کوردە بە ئەسەد. واتە پلانی بنەرەتی تورکیە نەمانی قەوارەی رۆژئاوایە و پێ باسترە تەسلیم ئەسەد بن تا سەربازی تورک بێنێتە رۆژئاوا و بیدات بە کوشت و لە دوایشدا ناچاربێ جێ بێڵێ بۆ حکومەتی سوریە . واتە داگیر کردنی رۆژئاوا لە لایەن تورکیەوە باشترە بۆ کورد تا ئەسەد بێت داگیری کات . چون داگیر کردنی تورکیە ناقانونیە و خەڵکی جەهان و بیرورای گشتی قەبولی ناکات و دەبنە پشتیوانی کورد و تورکیەش دەست ئاخر هەر دەبێ لە رۆژئاوا و سوریە بچێتە دەرەوە ، چون داگیرکاریەکەی نارەوا و نا شەرئیە . بەڵام داگیر کردنی رۆژئاوا لە لایەن ئەسەدەوە ناشەرئی نیە و دەڵێ ئەمە باکوری سوریەیە و ولاتی خومە و خودی کوردەکان داوایان لە ئێمە کردوە بین و نەهێڵین تورکیە بێت و بیانکوژێ .... و بە کورتی کورد هەر ئەتوانێ بە یارمەتی بیرو رای گشتی ئوروپا و جەهان تورکیە دەرکات بەڵام بۆ ئەسەد و سوریە ناتوانێ .
٢- ترامپ و وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا بە روژئاوا خەیانەتێکی گەورەیان کرد و ترامپ دەبێ بەرپرسیاربێ و هەزینەی ئەم خەیانەتەی بدات و ئەیشیدا . هەندێ وتار نوس و سیاسی ناشارەزای کورد هەیە دەبێژن ئامریکا بە کورد ورۆژئاوا خەیانەتی نەکردوە ! چون هیچ رێکەوتنێکی لە تەک کورددا نەبوە.... ئەمە یەک جور خو فریودان و نەزانی و تێ نەگەیشتن لە هاوپەیمانیە ، پێیان وایە هاوپەیمانی یانێ تەنیا واژو کردنی چەند لاپەرە نوسراوە و کاغەزێک ...
ئامریکا ئەمە چوار ساڵە بە کردەوە هاوپەیمانی رۆژئاوایە ( لە ساڵی ٢٠١٤ تا کوتایی ٢٠١٨) و هەزاران سەربازی کورد لەم رێگە شەهید بووگن و ئامریکاش بە دوو هەزار سەرباز و فەرانسە وئینگلیس و چەند وڵاتی تریش تێدا بەشدار بووگن و بە چەک و فروکە پشتیوانیان کردوە و بە ملیاران دولار هەزینەیان کردوە ، واتە ئەم هاوپەیمانیە بە خوێنی سەربازانی هەردوو لا واژو کراوە . بە وتەی هاوپەیمانان لە ٢٠١٤ تا ئیسە ١٦٠٠ شەروانی کورد و ٥ هاوپەیمانی شەهید بووگن . ئایا ئامریکا نەیهێشت تورکیە لە جەنگی رەقە بەشدار بێ و کورد سەدان شەهیدی بو داوە ، مەبەستی چی بووگە کە ئیسە وا سوک و ئاسان کورد بە جێ دێلن و قوربانی دەکەن ، ئەمە خەیانەتێکی رون و ئاشکرایە و دونیا قەبولی ناکات لە ترامپ و ئەبێتە لەکەیێکی رەش لە میرات و مێژوی ترامپ و ئامریکادا و دەبێ باجەکەی بدەن .
٣- ئەگەر تورکیە هێرش کات دیارە کورد ئەتوانێ بۆ هەر شارێک وەک ئەفرین دوو مانگ بەرخودان کات و کێشەی کورد دەبێتە رۆژەفی سەرەکی میدیای جەهان، ئیتر بیرو رای خەڵکی ئامریکا و ئوروپا ، جەهان دەهەژێنێ و دەبێتە دژی تورکیە و ئوردوغان و ترامپیش دەبنە تاوانباری سەرەکی. زوربەی هێزەکانی ئامریکا لە وەزارەتی بەرگری و بەتایبەت فەرمندەکانی پنتاگون حەق بە کورد ئەدەن و لە بڕیارەکەی ترامپ نارازین و زوربەی وەزیران و بەرپرسانی حکومەتی ئامریکا و پارلەمان و سەناتورەکان و میدیای ئامریکا لە تەک بریارەکەی ترامپ نەبون و ئەمە پشتیوانێکی گەورەیە بۆ روژئاوا و لەم گوڕەپانەدا کورد براوەی یەکەمە و نابێ ئەم بابەتە دەست کەم بگرین . تەنیا دوو مانگ بەرخودان بکرێت و میدیا نیشانی جەهانی بدا ئیتربیرو رای گشتی کاریگەری و باندوری خوێ دائەنێ و بەمجورە ترامپیش ناچار ئەکات بە خویدا بچێتەوە و بریارەکەی بە جورێک بە قازانجی کورد بگورێت .
چۆن دڵەورێزی و نگرانی بنەرەتی ترامپ دەنگ هێنان لە ٢٠٢٠ ، کاتێک ببینێ زوربەی خەڵک و بەرپرسانی ئامریکا دژی بریارەکەی بووگن و بە کارێکی هەڵەی دەزانن و ئیتر دەنگ ناهێنێ و لە مێژودایش رسوا و شەرمەزار دەبێ ، ئیتر ناچار ئەبێ ببێتەوە بە هاوپەیمانی کورد و بە جورێک قەرەبوی هەڵەکانی بکاتەوە .، هەر لەم یەک هەفتە لە هەموو لایکەوە ئەوەندە رەخنە لە ترامپ گیراوە و تەنانەت تاوانباربەوە کراوە کە ئەمە خەریکە بە بەرجەوەندی ئامریکا خەیانەت دەکا و لە خزمەت روسیە و پوتین دیکتاتوری دژی بەشەرە تا ئامریکا و مەقوی ئەوە هەیە لە پارلەمان و کونگرە لێپێچینەوەی لێ بکەن و تاوانبار بە خەیانەت و پەیوەندی ژێرەکی لە تەک روس بکرێت... هەر بویە ترامپیش خەریکە بە جورێک نەرمی دەنوێنێ ... و برێك قسە ی گوڕاوە و جارێک کاس و وڕە ....
٤- کورد نابێ بە هیچ جورێک ئیمتیاز بە روسی خائێن و پوتینی دیکتاتور و ئەسەد بدەن . یا بهێڵن هێزی حکومەتی سوریە بە بێ جەنگ بێنە روژئاوا، چون مەترسی سەرەکی بۆ توانەوەی کورد لە سوریە حکومەتی ئەسەدە نەک تورکیە ... تورکیە دێر یا زوو هەر دەبێ لە سوریە دەرچێ و کاتی داگیرکاری ئوسمانی و ئیمپراتوری بە سەر چوگە .... بە کورتی رۆژاوا و کورد نابێ کەفنە ناو داوی جەنگی رەوانی تورکیە و لە ترسی هێرشی سپای تورک بە ئاسانی تەسلیم ئەسەد و داوی روسیە بن و سپای ئەسەد بهێنە رۆژئاوا ، ئەمە خوکوژیە .... رێگای رزگاری بەرخودانە نەک تەسلیم بوون بە حکومەتی ناوەندی ،دەبێ هەمو کەس بۆیان روون بێ کە حکومەتی ئەسەد و سوریە هیچێک بە کورد نادەن تەنانەت ئازادی خوێندن بە زوانی کوردیش ، با کەس خوی فریو نەدات و وەکۆ کەو سەری نەکاتە ژێر بەفرەوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست