کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خواحافیز کاره‌با تا به‌هارێ

Thursday, 27/12/2018, 22:08


حکومه‌ته‌که‌مان ساوایه
هێشتا دایبی له‌ پێدایه
به‌س سه‌رمایه‌ك لێیدا
هاوار ده‌کات: (دایه‌)
*
24 سه‌عات کاره‌با ده‌بڕێ
به‌رمیلی نه‌وت بۆ عاسمان ده‌فڕێ
چۆن به‌ سێبه‌ڕو  دز هه‌ڵده‌په‌ڕێ
مه‌سئولی ملهوڕ هه‌ر ڤێللا ده‌کڕێ
*
که‌ گه‌رماش دابێ
ره‌ش هه‌ڵده‌گه‌ڕێ
له‌ ناو دوكه‌ڵا
موه‌لیده‌ ده‌تڕێ
*
28 ساڵه با به‌س بێ ئازار
‌پانی بکه‌نه‌وه‌ سه‌ری کوێره‌مار
له‌ سه‌ری ڕه‌شن ، وان له‌ ده‌باشان
دار هه‌ڵبڕین دیاره‌ سه‌گی هار
*
تا ئه‌وان مابن موچه‌ وه‌ك خێره‌
‌گه‌ل وه‌ک سه‌ده‌قه‌، نانه‌ زگ تێره‌
فه‌رخه‌ زوحاكه‌ به‌ میلله‌ت فێره
چ به‌ڵایه‌کن به‌دحاڵان لێره؟‌
*
شۆڕش ، ڕاپه‌ڕین، هه‌ڵیانده‌ماڵين
حه‌قی میلله‌تیان له‌ قوڕگ ده‌ردێنین
به‌س ڕێی تاران و ئه‌نقه‌ره‌ حاڵین
هه‌ر به‌ پێلاقه‌ رایانده‌ماڵین

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە