کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


پیاوەکانی مەحمود سەنگاویی و عەدنانی حەمەی مینا

Wednesday, 26/12/2018, 11:31


هەرێمی کوردستان  ئیستا وەکو شارێکی گەورەی لێهاتووە، وەکو ئەوەی گەڕەکەکانی لە نێوان چەند حیزبێک دابەشکرابێت، هەر گەڕەکە سیمای بەرپرسێکی وەرگرتووە و بۆ خۆیان لە ژێرەوە چەند شەلاتیی و چەکداری پیاوکوژ و چەتون کەوتوونەتە رێگرتن لە هاوڵاتیی و سەرانە سەندن لە خەڵکی، یاسا و پۆلیس و داگا و ئەو شتانە بۆ خوێێ چێشتیش بوونیان نییە، ئەگەر هەشبێت بۆ هەژار و خەڵکی بێدەسەڵاتە، بۆیە رێگر و پیاوکوژی زۆری تێدا هەڵکەوتووە، وەک نمونە دوو مافیا کە ناوەکانیان لای گەرمیانیەکان ناسراوە، یەکێکیان بە ناوی (سەیوان شەهید خەلیل) و (حەیدەر زەندی) بە ڕۆژی رووناک کەوتوونەتە دزیی و تاڵانی و سەرانەسەندن لە خەڵکی و بەبێ ترس خوێنی هاوڵاتیان دەمژن و بازگەی ناشەرعییان داناوە، سەرانە لە شۆفێر و بارهەڵگر وەردەگرن، بە شەویش خەریکی رابواردنن بەو پارەیەی کە دەستیان دەکەوێت، زۆربەی بەرپرسەکان وەکو مەحمود سەنگاوی و عەدنانی حەمەی مینا بەمە دەزانن و دەنگ ناکەن، چونکە  ئەو دوو کەسە پیاوی خۆیانن و بەشێک لەو پارە و سەرانەیە بەمانیش دەدرێت. ئەم دوو چەتە چەتونە، بۆ خۆیان رادەبوێرن و شەوی سوریان لەگەڵ ئافرەتی سۆزانییدا هەیە. هەرچەندە ئەوەی مەحمود سەنگاویی و عەدنانی حەمەی میناش بۆ خۆیان   و لە دژی بنەماڵەی تالەبانی و باڵەکانی تر راستەوخۆ لەگەڵ بەرهەم ساڵحدا رێکەوتنیان هەیە و واتا ئەمانیش بۆ خۆیان پیاوی بەرهەم ساڵحن راستەوخۆ  لە سەرۆکی کۆمارەوە رێنمایی دەکرێن.
شایانی باسە (سەیوان شەهید خەلیل) بەرپرسی ئۆفیسی سامان گەرمیانی مەسول مەڵبەندی گەرمیانە ودەستی لەگەڵ مەرزەکانی سنوری گەرمیان و لەگەڵ شارەوانی و تەجاوەزات هەیە و (حەیدەر زەندی)یش لەگەڵ گۆرەی گەوهەر پیاوی مەحمود سەنگاوی بوو  لە دووزخورماتوو کە دەستدرێژیان لەخەڵک دەکرد ئێستاش ئەم حەیدەر زەندییە بەچەک و سەیارەی درع بەناو بازاڕدا دەگەڕێت و سەرانە لەخەڵک وەردەگرن و خەڵکی گەرمیان زۆر لێیان بێزارن.
--------------------

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە