کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆچی ترامپ وا لە ناکاو هێزەکانی ئامریکا لە باکوری سوریە دەکشێتەوە؟

Sunday, 23/12/2018, 22:38


ترامپ لە ٢٠ دسامبر لە ناکاو رایگەیاند کە ئامریکا هێزەکانئ لە سوریە دەکشێتەوە و بەم هەڵویستە دونیای شوکە کرد و حکومەتەکەی خویشی کردە دو لەتەوە ، زوربەی ئێدارەکەیشی وەک وەزیری بەرگری جەیمز ماتیس ، راوێژکاری ئاسایش جان باڵتون و سەروکی نوسینگەی کوشکی سپی جان کێڵی . و مەک کورك نوێنەری تایبەت بۆ جەنگی دائەش دژی ئەم بریارە بوون . هەروەها زوربەی سەناتورە بە ناو بانگە  کوماریەکان  دژی ئەم بریارە وێستانەوە شەش سەناتوررایانگەیاند کە ئەم بریارە دژی بەرجەوەندی ئامریکایە و زیانی گەورە بە بەرجەوەندی ئێمە و هاوپەیمانی جەنگی دژی دائەش دەگەینێ و ئەمە لە بەرجەوەندی روسیە و ئێران و ئەسەد و تورکیە و دائەشە... 
تەنیا خودی ترامپ و جەیمز جفری نوێنەری ترامپ و ئامریکا لە سوریە و مایک پەمپو وەزیری دەرەوە وەگەرد ئەم بریارە هاورا بوون . ئەم جەیمز جێفریە ساڵان زورێک وەک ئەفسەرێکی سپایی لە تورکیە ژیاوە و زمانی تورکی ئەزانێ و دواتریش دوو ساڵ بالوێز بووگە لە تورکیە و نیوانی لە تەک تورک باشە و کێشە ومافی  کوردی بە لاوە گرنگ نیە  و فرەتر هاوکاری تورکانە  و یەپەکە نە وەک هێزێکی هاوپەیمانی ئامریکا دەزانێ بەڵکو وەکۆ حێزبولای لوبنان و حوسیەکانی یەمەن ناو دەبات ..  ئەم کەسە واتە جێفری و مایک پەمپو بوونە رێکخەری قسە کردنی تلێفونی   ترامپ و ئوردوغان . هەر ئەم کا جێفریە گوزارەشی کردبوو کە ٩٩ لە سەدی پێگەی دائەش ئازاد بووگە ، کاتێک ئوردوغان ئەیژێ بە ترامپ خو گوزارشی خوتان ئەڵێ ٩٩ لە سەدی دائەش لە ناوچووگە ئیتر بۆ سپای ئێوە لە سوریە ماوە؟ ترامپیش لە باڵتون ئەپرسێ ئەمە راستە ؟ ئەویش دەڵی وایە بەڵام دائەش هەر هێزی ماوە ، بەڵام ترامپ برێاری کشانەوەی سپا ئەدا و گوێ بە راوێژکارەکانی نادات و حکومەتی ئامریکا ئەکا بە دوو لەتەوە ..هەڵبەت ترامپ لە مێژەوە تەماوەری هەڵ بوو کە ئەم کارە بکات و هیچ پەیوەندی بە تلێفونی ئوردوغانەوە نیە و هۆکاری زورە و لە خوارەوە بە هەندێ لەوانە ئاماژە ئەکەین  .        . . 
هۆکارەکانی بریارەکە 
١-هۆکاری یەکەم ئەگەرێتەوە بۆ ئەوە مایکڵ فلین ٦٠ ساڵە راوێژکاری ئاسایشی یەکەم و پێشوی ترامپ بە شیوەێکی ناقانونی خوێ و دوو هاوکاری لابیگەری بۆ ئوردوغان و تورکیەی کردوە و ئێستا لە دادگا دادگایی دەکرێن وقەرار بوو سێشەمەی رابردوخوی و دوو هاوکاری حوکم بدرین ، بەڵام بە داوخوازی پارێزەرەکەی دادگای کەفتە دواوە ، دوو هاوکاری بیژەن کەیان ئێرانی و کامل ئاڵپتەکین بازرگان تورک و دوستی ئوردوغانە  کە سەدان هەزار دولاری بە کەیان و فلین داوە و ئاڵپتەکین وتویە حکومەتی تورکیە تا ٦٠٠ هەزار دولاری تەرخان کردوە بۆ ئەم پروژە کە فەتحولا گولێن رادەست تورکیە بکرێتەوە، ئاڵپتەکین لە ئەسەموڵ ئەژیت .... ئێستا بە قسەی نانسی پلوسی سەروکی پارلەمان و کونگرەسی ئامریکا ، بریاری کشانەوەی هێزەکان لە سوریەوە لەم کاتە و لە ناکاو پەیوەندی هەیە  بەم دادگای کردن فلێن ٦٠ سالە  و بیژەن کەیان ٦٦ ساڵە و ئالپتەکین ٤٢ سالە . کە ئەم دەنگ و باس کشانەوی هێز لە سوریە ، رسوایی فلین و ئوردوغان کەم رەنگ کاتەوە لە رای گشتی ئامریکا و جەهاندا و نە وەکۆ کوشتنی قاشوقچی دەنگ بداتەوە .. دادگایی فڵین و هاوکارانی کەفتگە ١١ فێبرەوەری ٢٠١٩ .فلێن و تیمەکەی لە تەک روسیە و تورکیە پەیوەندی هەبوە و دروی کەوتە دەرەوە و ئیستا روبەروی دە ساڵ زندانەوە بووگە ... 
 ٢- ئەڵین ترامپ و پوتین لە سەر هەندێ خاڵ رێکەوتون کە ترامپ سوریە بو روسیە بە جێ بێڵی و روسیەش بەر هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بو سەر هێزەکانی ئێران لە سوریە نەگرێت و ئێران ناچار بکەن لە سوریە بچێتە دەرەوە . 
٣- هۆکارێکتر نگرانی و دڵەورێزی ترامپە بو هەڵبژاردنی ٢٠٢٠ کە دیسان دەنگ بێنێت و ببێتەوە سەروک کومار ، و پێویستی هەیە کە رابگەینێت ئەوە بە سەر دائەش زاڵ بوین و هێزەکانم لە سوریە  دەرهێنا و لە ئەفغانستان کەمم کردەوە ، هەروا لە سەرەتای هەڵبژاردن بەڵێنم دابوو ، ئەوە جێ بە جێ کرا  
٤- ترامپ گەرەکیە لە نیمەی یەکەم ساڵ ٢٠١٩ بە گەماروی ئابوری گوشار فرەتر بخاتە سەر ئێران و ناچاریان کات تەسلیم ببن و ئامادەبن بو رێکەوتنێکی تر . جا ئەگەر ئامادەی وتووێژ نەبن تا پائیزی ٢٠١٩ رەنگە لە رێگای سەربازیەوە کێشەی ئێران یەک لایی بکەنەوە و بۆ ئەمە رەنگە پێویست بێ سەربازەکانی ئامریکا کۆ بکەنەوە لە چەند شوێنێکی پارێزراو  و پرش و بلاونەبن و ئێران نەتوانێ وەکۆ پارتی دێموکراتی رۆژهەڵات لە کویە بە موشەک بیانکاتە ئامانج . ئیستا بە گوڕینی ژنراڵ ماتیس وەزیری بەرگری ئیتر تیمی ترامپ یەک دەست دەبێ و ئاسانتر ئەتوانن پلانی دژی رژیمی ئێران دارێژن و ئەو کات پلانی خویان بە هاوئاهەنگی جێ بە جێ دەکەن و بەم سەرکەوتنە  تازە و گەورەوە بچیتە بەربەرەکانی هەڵبژاردنی ٢٠٢٠ وە  سەرکەوتنی خوی مسوگەر کات ... 
دوایین پەیڤ   
كشانەوەی ٢٠٠٠ سەربازی ئامریکا لە رۆژئاوا لە بەرجەوەندی ئامریکاش نیە چون ئەم بڕیارە  ئامریکا لە جەهان لاواز ئەکات و ئیتر جەهان متمانەی بە ئامریکا نامێنێ و جێ هێشتینی سوریە بو روسیە و تورکیە و ئەسەد و ئێران و دائەش بە زیانی ئامریکا و ئوروپا و هاوپەیمانانی ئەرەبی ئامریکایە . کورد دەبێ لە تەک فەرانسە و ئوروپا و ئەرەبستان و مێسر و لیبی و  ئوردن بە هاوپەیمانی  و هاوکاری درێژە بدەن و تورکیە تا سەربازی ئامریکی و فەرانسەوی لەوێ بێ ناتوانێ بە ئاسانی وەکۆ ئەفرین هێرش بکات . لە ئەفرین بە چرا سەوزی روسیە هێرش کرا و ئامریکاش چاوپوشی کرد . ئامریکا و ئوروپا  دەزانن  کە ئوردوغان ئێخوانی زەڕباوکی دائەشە ،هەر بویە رێگە نەدرا لە جەنگی موسڵ و رەقە بەشدار بێ  ئێستاش هەر بەو هۆکارە ناهێڵن ئوردوغان و سپای تورک بێتە رەقە و باکوری سوریە وبێ هەزینە و قوربانی ببێتە خاوەنی بەشی گەورە  . بە وتەی پەندێکی کوردی لە ژێر ئەم کاسە نیم کاسەی تر هەیە کە ئەردوغانی وڕو کاس و هاج و واج کردوە و ترساوە و لە هەڕەشە و گوڕەشەی خستوە  . 
ئەگەر تورکیە هێرش بکاتە روژئاوا و دەست بکات بە کومەڵکوژی کورد و خەڵک ناچار بە کۆ هەڵاتن بن ، ئیتر رەنگە  ئەنجومەنی ئاسایش نەتەوە یەکگریەرکان ناوچەی دژەفڕین  رابگەینن و ئامریکا ناچار بێ بە هێزێکی فرەترەوە دیسان بگەرێتەوە بۆ روژئاوا .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە