پارتی و یەکێتی و سەرۆکەکەمان عاشقانی زمانی عەرەبی بەڵام نادیە موراد تۆ بۆ؟
Friday, 21/12/2018, 13:58
لەناو جەڕگەی میزوپۆتامیادا ، لەناو دەغڵو شاخ و داخی بیابانی ناوچەیەکی مێژووی ئادەمیزادی نیردەرتاڵەوە ، بە دورو درێژی سەدەھا سەدەیەی گۆمەڵی میللەتانی ئەم ناوچە دۆزەخە ، کە ھەڕدەم بە ڕەنگو دەنگەوە لە باوەش یەک دابوونە ، لەزۆر کاتدا بەدژ یەکتردا ئەچون لەھەندێ کاتی تردا ئەبوونە ھاو نیشتمان لەسەر یەک زویدا ، وە لە ئەنجامی نزیک بونەوەی مڕۆڤەکان تێکرای زمانەکانیان بونەتە ھاو شێوەی یەک ، زمانی کوردیش ھەڕبە ڕەچەکەوە قوناغ بەقۆناغ دروست بوو پەڕەی بەخۆی داوە ،ھەرلەئەشکەوتەکانەوە ھەتاکو ژیانی ڕاوچیەتیو و ژیانی دروست بوونی یەکەم لادێی مڕۆڤ ، کورد ھەر بەشی خۆی ھەبووە لە ھەموو زۆڕانبازیەکان لە پێناو پیشاندانی خۆی بەخاوەن زمان و نەتەوە ، بەپێی زمانناسان زمانی کوردی ھاوشانی چەندەھا زمانی تر بووە کە ئێستا لەسەر زمین بونیان نەماوە ، کورد بە پاڵپشتی گۆمەڵی میللەت و ئایین ڕەگەز جیاجیاکان ژیاوە ، زمانی کوردی بووەتە بەشێکی گرنک لە خێزانی زمانی ھیندۆ ئارییەکان..
بەڵام ئەمە پێشکەوتنە قەشنگە تووشی سستی بوو کاتێک کەوتە ، ژێر دەستی دەسەڵاتێکی خۆپەرست بە دەسەڵاتی کوردی ، ھەر لە سەدەکانی ناوەڕاستەوە بەدرێژایی دەسەڵاتی ئیسلامیەکان مێژوو واپیشان ئەدا کورد خاوەن ڕێز نەبووە بۆ زمانەکەی ، خۆی دەمێک تێکەڵ فاڕس بوو ، دەمێک تێکەڵ تورک بوو ، دەمێک تێکەڵ عەرەب ، ھەڕدەم لە خزمەتی بێگانە زیاتر فەرمانی وە رگرتووە جێ بەجێکردووە بە مانە ( خادم موطيع) ناسراوە ، ئەمە ڕەخنەیە ڕوخێنەرە لە کورد ڕەخنەیەکی ئاساییە ، ڕەخنەیەکە لەرۆشنبیران و دەسەڵاتداران و کەسایتیە ئاینیەکانی کورد شاعیران ، کە بە درێژایی سەدەکان خۆیان ھەردەم بەستووە بە تورک فارس عەرب ، بۆیە سەیرکەین محاڵە شیعڕێکی کلاسیکی کوردی ، بەچەند دێڕیکو وشەیەک یاخود ڕستەیەکی عەربی فارسی کوردی نەبێ ، بەمە دەڕکەوت گۆمەڵی ڕۆشنبیڕانی زماناسانی کورد ، نەیان توانیوە لەدوای ئەم ھەموو گەشە کردنە لە ھەموو زانستەکانی سەر زەمین ، زمانی کوردی پاک بکەنەوە گەشەیەکی سەرەکی پێ بدەن بیکەنە ناو چواڕ چێوەی خۆیەوە .
سەرکردە کوردەکان دەستی باڵایان ھەبووە لەم گێشەیە ، بۆیە زۆر لە سەرکردە کوردەکان ئەگەر لە دەستیان بێ فیفتی بە فیفتی نیوەی بەعەربی نیوەی بە کورد ئەدۆێن ، ئەڵی من بەکوردی پەتی ئەدۆێم ، ، ئەم بەسەرھاتە لەسەر زمانی کوردی ھاتووە لەژێر ساییەی کورد خۆیەتی چونکە میللەتێک بەدوای دوو پارت بروات سەر دانواندن پیشەیان بێ ، ئەمە پاشەڕۆژی ئەبێ ، زۆرینی بەڵگەکان وا پیشان ئەدا کە پێویستیش ناکات ژمارە بکرێت ، چەند چار پارتی ، یەکێتی دژی میللەت وەستاون لە سەرەتایی سەدەی بیستەوە ھەتاکو ئەم سەدەیە نمونەی کۆمەڵی کارەستانی قزوێنیان دژ پە میللەت کردووە ، بەبێ ھیچ بنەمایەک..
نادیە مراد زمانی کوردی
ناڕۆینە ناو مێژوی کۆن ، ئەگەرێنەوە بۆ ساڵی ٢٠١٤ کەکاتێک ڕێکخراوی توندرەوی داعش ھێڕشی کردە سەر کوردستان لە چەند ھێرشێک دا چەند ناوچەیەکی کوردستان بگڕێتە ئەمەش لە ئاکامی نەبوونی ھەستو سۆزی نیشتمان نەتەوە لەلای پارتە کوردستانیەکان بەتایبەت پارتی دیموکراتی کوردستان کە زۆر بە ئاسانی لەزۆر ناوچەدا کەشایەوە دواوە ، بەبێ ئەوەی بەڕەنگاریان بکات بەتایبەت لەناوچە یەزیدییەکان لە سنجار -شەنگاڵ،، ئەو ناوچانە دەوڕو پشتی ھەموو خەڵکی بەستەزمانی بەجێھێشت کەوتنە ژێڕ دەستی درندەتڕین مڕۆڤ کە بەناو ئاڵای ئیسلامەوە درندەیی خۆیان پیشان دا ، خێزانی کچە لاوی یەزیدی (نادیە مراد ) کە دایکیو شەش بڕاو خوشکیان کوشتووە بە خوێنکی سارد بەبێ بزەیی ، پارتی کوردستان دیموکڕات(پارتی) بە یەکەم تاوانباری سەرەکی ئەناسڕێ لەم گوشتن برینە کە یەزیدیەکان بەسەریان ھات ، بەڵام جێکای سەڕ سڕمانە چۆن پارتە لەبیر کردنەوە توشی ساردی بوونە ، ھەروەھا (نادێە موراد)پرسیاڕەکەمان بۆ کچە لاو پێویستە پێش ئەوەی (نادیە موراد ) بچیتە لای سەرانی ئەم دوو پارتە ھەموو ھەوڵو کوششی بۆ ئەوە بووایە ، چۆن بەڵگەکان کۆبکەیتەوە ، چۆن دەست بگرێت بە ڕوژاندنەوەی دادگای نێۆ دەڵەوتی بۆ سزا دانی ھەموو کەسێک دەستی لەو قەسبخانەیەدا ھەیە ، بۆ ئەوەی دادگایی نێو دەوڵەتی بگۆڵێتەوە لە چۆنیەتی دەست بەسەر کڕتنی ناوچە یزیدییەکان بەکۆمەڵ گوشتنی ، ھۆیەکانی چی بوو گیش لە پشت ئەم کاراساتەیە ، چۆن پارتی وەکو سەدرەمی( ئاشبەتاڵ) شاخەکانی شەنگالیان چۆل کرد ، یەکیتی پارتی ھیچ کاتێک بەئەرکی خۆیان ھەڵ نەساون لە بەڕگڕیکرتن لە میللەت ، ئەمەش خاڵێکە ھەزارھا رستەو نوسینی لەسەری نوسڕاوە ، بەڵام بەرامبەر ئەمانە بۆ کەس نی یە لەمیللەت خۆی بشاڕێتەوە خۆی بگۆڕێ ئەگەر نێڕ بێ یا مێ بێ ، بۆیە چاوخشانێک بە کچەلاوە یەزیدییەکە کە چۆن لە زۆڕ ویستگەدا ھەۆڵی داوە ناسنامەی خۆی بشاڕێتەوە خۆی بگۆڕێ، یەکەم لەکاتی ڕۆیشتنی بۆ گۆنگرەی ئاسایشی نێو دەوڵەتی کە وتەکانی بەزمانی عەربی بوو ھەڕوەھا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لەکاتی وەرگڕتنی خەڵاتی نۆبل ئاشتی لەزۆر گۆنگرەی تر کە نادیە موراد زۆر بە ئاسانی بەبێ بەرنامەو دارشتن بۆ خۆی بۆ یەزیدی کردنی ئەکات بەبێ بەستنەوە بەکوردایەتی خۆی بەکورد ، نازانیین بۆچی داخ لە دڵە لەکورد زمانەکەی میللەتەکەی بەتاوانبار ئەزانێ بۆ .نازانین گێشی لەپشت دا ، لە کاتی چاوپێکەوتنی بۆ عادل مەھدی بۆ فەیاس بۆ بەرھم سالح ھەر بەزمانی عەربی قسەی کردووە کاری کردووە ، لە ڕێی سایکۆلۆجیەوە بەرۆحێکی عەرەبی سیمای دەمو چاوی بەدی ئەکرێت ، بازۆر ڕەخنە لەسەر نادیە مڕاد نەگرین ئەو خاوەن برینە ، ئەگەر چی کارەساتی گۆشندەتر ھەیە لەکارەساتی نادیە موراد کە ڕێکلامی بۆ نەکراوە ئەگەر بتەۆیت بزانیت سەردانی ماڵە یەزیدییەکان بکەن کەزۆر چیڕۆکی تر ھەیە لە کارەساتەکەی نادیە گۆشندەتر ..
بە پێی دەستوری ئیتحادی ھەموو گەلی عێراق ئەتوانی بەھەموو زمانەکان بدۆێ ، دەستورعێڕاق زۆر روونە لە مادەی چوار بڕگەی یەک . زمانی عەرەبی زمانی کوردی دوو زمانی سەرەکین لە عێراق دا، بەڵام جەنابی بەڕھم دیارە لە بدر عەسائب ئەترسێ بەکوردی لەگەڵ نادیە ناتوانی بدۆی ، ئەمە سەرەتای سەرۆکەکەمانە کە لە زۆر گۆنگردا چاوپێکەوتن ھەڕ بەزمانی عەرەبی ووتەکانی خۆی کردوە ،لەسەر ئەو بنەمایە کورد ھەردەم لە خزمەتی زەمانی عەربی بێ ، ئەمە بەس دەردی بەرھم نیە ئەمە پاشەماوەی جیناتێکە کە نەوەکانی سەرۆکەکان یەک لە دوای یەک ئەگۆازڕێنەو شانازی پێ ئەکەن ، نەبوونی روحی نەتەوایەتی خۆشەویستی زمانی دایک باوک ، ترس لە بەرامبەر ترس لەدەست دانی پایەوپلەو کورسیو دەسەلات .بووە ئەوەی سەڕۆک بەعەربی خۆشەویستی زمانی عەرەب بێ ،
لەگۆتاییدا کاڕەساتەدڵتەزێنەکان لەم سەردەمە زۆڕە بەڵام ھەمووی نایەتە ژێر مێکرۆسکۆبەوە بۆ گەورەکردنی پیشان دانی ، ھەرماف خوڕاوێک لەم سەردەمە ناتوانی خۆی پیشاندا چونکە ئەگەڕی ئەوە ھەیە مافەکەی ببێتە دوژمنی خۆی ، ئەگەر نەزانێ کەماف تاکە کەسە بە مافی گشتی بستڕاوە ، گۆی مڕۆڤەکان لە یەک مڕۆڤ دا بوونی ھەیە گەڕانەوەی بۆ جێ باو باپیارانی مانای مافەکەی ئەپاڕێزێ .لەگەڵ رق و قینەمان بۆ پارتی یەکێتی بۆ سەرجەم پارەتە کوردییەکان کەبونەتە پاپای ئەو دوو پارتە ....
بەڵام ... لەگەڵ ڕێزمان بۆ نادیەموراد بوویتە خاوەن نۆبل کەس مەکە بەخاوەن نۆبل
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست