کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا بە بڕیاری ترامپ بۆتە جێگەی توانج و ڕەخنەی توند!

Thursday, 20/12/2018, 5:23


سەڕۆکی ئەمریکا ترامپ لە تویتە بڵاوی کردەوە کە دەبێت هێزەکانیان لە سوریا بکشێنەوە بەهۆی ئەوەی جەنگی داعش تەواو بووە و هەموو ئەو شوێنانەی کە لەژێر کۆنتڕۆڵی ئەواندا بوون ڕزگار کراون، لە ئاکامدا هیچ هۆیەک نەماوە هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا بمێننەوە، هەروها ئەوەشی ڕاگەیاند کە ئەوان بۆ بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا هێزەکانیان لە سوریا هەبوون بەڵام ئێستا بەرژەوەندیی ئەمریکا خوازیارە کە سوریا بەجێبهێڵین. 
ئەم بڕیارەی سەڕۆکی ئەمریکا لەلایەن چاودێرانی سیاسی ئەمریکی ، شەرەزایانی سەربازیی و توێژەرە سیاسیەکانی ناوچەی ڕۆهەڵاتی ناوەڕاست لە ئەمریکا بە توندی بووە بە جێگەی ڕەنخنە و توانج و بە ئاشکرا لە میدیا جیهانییەکان و ئەمریکییەکان پەنجەی بۆ درێژ دەکەن و ئەوان پێیان وایە کە سەڕۆکی ئەمریکا بەبێ گوێگرتن لە ڕاوێژکارانی لە کۆشکی سپی و پینتاگۆن و لێپرسراوە سەربازیەکانی ئەمریکا ئەو بڕیارەی داوە، هەروها توێژەرە سیاسییە ئەمریکییەکانی کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا چاودێری مەلەفی داعش دەکەن، پێیان وایە کە مەترسی داعش تەواو نەبووە و هێشتا لە ناوچەکە ماون و کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا هەمان هەڵەی ئۆبامایە کە سەڕۆکی ئێستای ئەمریکا ترامپ دووبارەی دەکاتەوە! 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە