لەم بەشە نوێیەدا بەناوی سەردێڕی هەواڵ، ئەم هەواڵە کورتانە بخوێنەرەوە
Wednesday, 19/12/2018, 21:22
1)
سه‌رچاوه‌یه‌ك له مه‌كته‌ب سیاسی یه‌كێتیه‌تیه‌وه ڕایگه‌یاند..
کە له‌م رۆژانه عه‌لیه سوور به‌رپرسی نووسینگه‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ له مه‌كته‌ب سیاسی دوور خراوه‌ته‌وه، به تۆمه‌تی تێوه‌گلانی لە گه‌نده‌ڵیی و ناردنی ده‌یان كورته نامه بۆ كارمه‌نده ژنه‌كان.
2)
بێلان زاوای وه‌ستا حه‌سه‌ن كه ئێستا وه‌ستا حه‌سه‌ن به پاشای ئارامی ناسراوه، كۆمپانیایه‌كی پاسه‌وانی له‌ناو ئاسایشی سلێمانی. دامه‌زراندوه. ده‌وڵه‌مه‌ند و خاوه‌ن كارگه‌و شوێنه گشتیه‌كان ناچار ده‌كات كه گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیای پاسەوانی ئاسایش‌دا ببەستن، بۆ ئەوەی ئەوان پاسه‌وان لەلای ئەمان بگرن.
هەروەها بۆ زانیاریتان وەستا حەسەن ئەوەندە کابرایەتکی لوتبەرز و خۆی بە گەورە دەزانێت، کاتێک بەڕێگادا دەڕاوت قافلەیکی بەدواوەیە لە ترافیک ناوەستێت حیمایەکانی جیهاز بۆ مرورەکان دەکەن کەسەیارەکان لە ترافیک ناوەستێت.
3)
باوه‌ڕ كوڕی حاكم قادر به‌رپرسێكی گه‌وره‌ی پاراستن به سه‌یاره‌كه‌ی خۆی ده‌گوازێته‌وه بۆ هه‌ولێر، ئەمە لە کاتێکدا ناو براو بڕیاری گرتنی هه‌بوو له سلێمانی، سەرچاوەکە دەڵێت، حاکم قادریش پەیوەندیی لەگەڵ پارتییدا خۆش کردووە، بەو مەرجەی فەرمانی گرتنەکەی بۆ بسڕنەوە. فەرمانی گرتنی کوڕەکەی حاکم قادر چییە، سەرچاوەکە وتی لە خۆیان بپرسن، چونکە پارتیی و تەنانەت یەتێتیش ئەو سیاسەتەیان هەیە، کە فەرمانی گرتن دەردەکات، تا فشار بخاتە سەر بەرپرسەکان و دواجار تەسلیم ببن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست