کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ناوچەی بارزان ناوی گۆڕداوه به کوریای باکور

Monday, 17/12/2018, 23:08


قسەكردن لە بارەی ئازادیى ڕادەربڕين لە دەڤەرەکەمان (بارزان) وەك ڕۆیشتنە بەناو گێلگەی مين ڕێژكراو.
ئێمە كۆیلەی سەردەمی مۆدێرنەین، ئێمە چاوبەستكراوين، زمان سوتێنراوین، ئەبێ لە ڕۆژى ماتەمين و شین و شاییدا، لەیادەكانی نەورۆز و ڕاپەرین و جلی كوردی و ئالاى كوردستان و تەنانەت ڤالانتاینیش تەنیا بە ڕەنگی زەرد بشەكێنینەوە، لە زەرد زياتر هيچ ڕەنگێکیتر قابیلی قبوڵكردن نییە.
قانون و دادگا لەو ناوچەیه بوونی نییە، منداڵێکی ۱۲ ساڵانەی بنەماڵەی بارزانی ئەتوانێت حوکم بەسەر تەواویی خەڵك و تەنانەت حاكمیشدا بدات.
ئەو دەڤەرە کراوه به سەربازگە و مەخزەنی سیلاح و چەک و تەقەمەنی، تونێڵ لێداوە بۆ حەشاردانی ئەو چەکانە، لەو تونێڵانە پارەی كاش و زێڕیش ھەیە.
خانو و ڤێللای گەورەی ئەندامانی بنەماڵەی بارزانی لەسەر چیاکان و گرده بڵندەکان دروست کراون و دەبینرێن، خانوی خەڵکی ئاسایی و ھەژاریش لەشوێنی نزم و دۆڵاییە نیشتەنی و كشتیاریەكانن، وەك نیشانەی خودان بوون بەسەر خاك و خەڵكی ئەوێ.
لەو ناوچەیەدا خەڵك محرومه له بیروڕای ئازاد، ھەتا له دەست نیشانکردنی شەریك بۆ مامەڵە و ئیش و كار و تەنانەت ژنهێنان و شووکردنیش، ئینجا ژنهێنان و پێدانی ژن بەغەیری بارزانی بەلادەر و ناپاكی دەزانرێت.
بنەماڵەی بارزانی و حیزبی بارزانیەکان قبوڵی فکرە جیاوازەكان ناکەن، چۆن سەدام بە پێشمەرگەی دەگووت (موخەریب) واتە تێکدەر، بنەماڵەی بارزانیش بەوانەی كەپێچەوانەی ئەوان بیربكاتەوە دەڵێن: ئاژاوەچی و تێکدەر.
لەو دەڤەرە، لەبازگەی شانەدەر تادەگاتە بازگەی باڵندا بۆ هیچ هێزێکی سیاسی نییه بانگەشەی ڕێكخراوەیی و حزبایەتی بکات، یان بارەگا بکاتەوه، یان ڕوژنامە و گوڤار و سایت و تیڤی دابمەزرێنێت، سوپای بارزان حوکمی موتڵەقە و یاسا و دادگاش پەلكێشی لێپێچینەوە دەكرێن.
دەڤەرێکە دەڵێی گوانتانامۆیە، كە خەڵك تێیدا زیندانیە و ئەشكەنجەی دەروونی دەدرێت، دەكرێ بەكۆریای باكور بشوپهێنرێت، كە تێیدا خەڵك بۆ سەردارە بارزانیەكان بچەمێنەوە و قایل بن بەھەموو جۆرە بڕیارێك.
ھەركەسێ كەداخلی ژیانی ئەو دەڤەرە بوو ئیتر ھاتنە دەرەوەی ئاستەم و مەحاڵە، تەنانەت سەفە رو گەشتیش بەئارەزووی خۆی ناكات، ئەگەر كەسێ بیەوێ سەفەرێك بكات بۆ سنورەكانی سلێمانی و گەرمیان و كەركوك توشی دەیان جۆری لێكۆڵینەوە دەبێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە