ئەو بێ ویژدانە بناسن (بەشی٢)
Sunday, 16/12/2018, 13:16
ماڵمان لە رۆژئاوای شاری مهاباد لە نزیم فێرگەی قازی موحەممەد بوو. ماڵی باوکیشم بەرادەی دوو خولەک لە ماڵی ئێـمە دوور بوو. بۆ ئەوەی بچمە ناوشاری مهاباد دەبوایە بە بەردەرگای ماڵی باوکم تێپەڕم. بۆیە زۆر جار سەرم دەدان و چەند خولەکێک دادەنیشتم.
رۆژێکیان کاتژمێڕ نۆ و نیوی بەیانی دەبوو چوومە ماڵی باوکم. لە دەرگام دا وەژوورکەوتم. دیتم شەریف عەزیمی/ خاڵم / لەوێ دانیشتەوە خەریکە نان وچایی دەخوا.! زۆرم پێسەیر بوو! دەدەڵی خۆمدا گووتم ئەوە چۆنە بەو بیانیە لێرەیە!؟
ئەوکات ئەو قورمساغە، ژنەکەی کە دووگیان بوو، چووبوو بۆ تاران تا لەو شارە منداڵەکەی بێنێتە سەر دونیا، لە شاری تاران ئیمکانات باشتر بووتا شاری مهاباد.
خودای راستان لێرەوە دەست پێدەکا.
لە باکوری شاری مهاباد کۆڵانێک هەیە بە ناوی کۆلانی / هەشت میتری/ درێژایی ئەو کۆڵانە رەنگە ٢٥٠ مێترێک بێ، لە لای دەستی چەپی کۆتایی ئەو کۆڵانە خانووبەرەیەکی دوو قاتی / تەبەقە/ لێیە کە ماڵی شەریف عەزیمی یە. هەروەها رووبەرووی ماڵی خۆیان ماڵی خەسوویەتی. خەسووی بەتەنیا دەژیا. بۆئەوەی مانگانە پارەیەک قازانج بکات، خانووەکەی خۆی بە کرێدا بوو، لە قاتی سەرو ماڵی زاواکەی / شەریف عەزیمی/ دەژیا. ژنێكی زۆر بە حورمەت بوو.
ئەوکاتەی خێزانی ئەو بێئەخلاقە لە تاران بوو، تا منداڵەکەی بە دونیا بێنێ، شەوێکیان دەگەڵ خەسووی بە تەنیا دەبن، خەسووەکەی هەست بەوە دەکات، کە زاواکەی بە جۆرێک چاوی تەماحی بڕێوەتە وی!
بە گشتی کار دەگاتە جێگایەک کە ناچار دەبێ بە تووندی دەگەڵی بدوێ و لە قاتی سەرووی ماڵەکەدا جانتا و جلوبەرگری لێ فڕێ دەداتە ناو کۆڵان و دەری دەکا! ئەو بێویژدانەش هەر بەو شێویە هیچ کوێ شک نابا جگە لە ماڵی باوکم و دەچێتە لای خوشكی/ کە دەبێتە دایکی من /.
زۆرم پێ سەیر بوو هیچم نەگووت. کە هاتمەدەرێ دایکم دەگەڵم هاتە دەرێ. گووتم ئەوە بۆ لێرەیە؟ گووتی: نازانی ڕۆڵە، شەوی رابوردوو، گ.. خانم خەسووی دەری کردوە.!هەرچی بیرم لێ دەکردوە نەمدەزانی چێ بڵێـم. دوو یان سێ رۆژ تێپەڕی.
رۆژێكیان لە چوواڕێیانی ئازادی بەرەو چوارچڕای شار وەڕێ کەوتم. لە پڕ خزمێکی نزیکی ئەو ناشەریفە/ دەبێتە کوڕی خوشکی خەسووی ئەو نامەردە/ بانگی کردم و گووتی: خەبەر چییە؟ گووتم هیچ خەبەرێکم نییە. لە درێژەی قسەکانی دا گووتی: لەو خاڵەی تۆ بێ ویژدانتر هەیە؟ گووتم بۆ؟
خەسووی هەر مرۆڤێک وەک دایکی ئەو مرۆڤە وایە. جار جار لە دایکیش بۆ زاواکەی رەنگە باشتر بێ. لە قسەکانی تێنەدەگەیشتم. تا بۆ خۆی درکاندی. گوتی کاک ناشەریف عەزیمی چەند شيو لەوەی پێش خەریک بووە دەستدرێژی بکاتە سەر گ... خانمی خەسووی! ئەویش نە نیوە شەو دەریکردوە.
دوای ئەو قسانە رۆیشتم و بیرم لە مرۆڤ دەکردوە، بیرم لە کۆمەڵگا دەکردەوە، بیرم لە ئەخلاق دەکردەوە. بیرم لە دادوەر و پارێزەری کورد دەکردوە. لە پڕ زانیم بۆ ئەو رۆژە چۆتە ماڵی باوکم. خۆ بۆ خۆی ماڵی هەیە. ئەوە نییە دەگەڵ خەسووی دەژی. ئەوە نییە چاوەڕوانە خێزانی لە تاران بگەڕێتەوە. ئەرێ مرۆڤێکی ئەوەندە دڕندە دەبێ. ئەو قوڕمساغە قێزەونترین کەسایەتی ناو شاری مهابادە. بەڵام نازانم چۆن لە ڕووی دێ بێتە ناو کۆڕ و سمیناری ئەدەب و ناو کۆمەڵگا؟
" بەرەی یەکگرتووی کورد"
ئەو بەرەی لە کەسانی کورد پێكهێنراوە. وەک چێشتی مجێور دەچێ. هەمە جۆرە کەسی تێدایە. رەنگە مرۆڤی زۆر باشیشی تێدا بێ. ئەو بەرەی لە رۆژهەڵاتی کوردستان چێ بووە، خودای ناخواستە بۆ چارەسەریی پرسی کورد لەو بەشە لە وڵات دروست بووە. ئاخر دێمۆکڕاتەکان و کۆمەڵەکانی تێڕیان لە چارەسەریی کورد خواردوە، ئەو جار نۆرەی ئەو بەرەییەیە!
لە ناو بەرەیەدا / شەریف عەزیمی / بێ ئەخلاقیشی تێدایە. کە بۆ چارەسەریی پرسی کورد حەولدەدا. بێگومان کۆماری ئیسلامیش هەر لەو جۆرە کەسانە دەگەڕێ. خۆی لە قەرەی کەسانی سیاسی وخاوەن رابوردوو پاک نادا.
ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوای کۆماری ئیسلامی هەزاران جار لە باشووری کوردستانی خراپتر بەسەردێ. کۆمەڵگایەک نوێنەرەکانی دێمۆکڕاتەکان وکۆمەڵەکان بن، کە هەرئاوا لە ناو کەمپەکاندا زەمینگیرکارابن، کۆمەڵگایەک کەسانی وەک ئەو بێئەخلاقە دادوەرو پارێزەری بێ، بزانە بۆ داهاتوو چی بە سەر دێ؟ لەوانەش بترازێ، ماوەیەکە بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانیش وەک کەمتیارخۆیان خزاندۆتە ناو ڕای گشتی ئەو کۆمڵگایە، بارزانی بەو ڕێفڕاندۆمەی کە کردی ویستی دەوڵەتی کوردیمان بۆ دامەزرێنێ، کە چی دەوڵەتی کوردی لێ رووخاندین. من قوون بادانی خەڵكی ساویلکەم لەو بەشە وڵات پێ سەیر بوو! وایان دەزانێ دامەزراندنی دەوڵەتی کورد فشەیە.
بەرەی یەکگرتوویەک کە قورمساغێکی وەک شەریف عەزیمی تێدایە دەمڕاستی ئەو خەڵكە هەژارە بێ، بە کوێدا سەردەکەوێ؟
هیوادارم بەرپرسانی ئەو بەرەیە بیر لە دوارۆژی خۆیان بکەنەوە. بۆئەوەی لە کارەکانیان سەرکەوتووبن ئەو ناشەریفە لە ناو خۆیاندا دەربکەن. چون ئەو بەرەیە بەرەی بێنامووسان نییە، ناوی بەرەی یەکگرتووی کوردە.
سرنج:
ئەو رۆژەی کە بە مووشەک لە لایان کۆماری ئیسلامی، لە کەمپەکانی دێمۆکڕاتەکان درا لە کۆیسەنجەق، پاشان لە شاری مهابادیش مانگرتنی گشتی راگەیندرا و دوکان بازاڕ داخران. بەڵام هەر ئەو رۆژە لە ماڵی ئەو بێویژدانە شاییولۆغان بووو، خەڵک بانگهێشتن کرابوو! تا نیشانی بدا ئەو مانگرتنە بۆ ئەو ڕمساغە هیچ واتایەکی نییە!
وێنە:
ئەو وێنەیەی سەروو تایبەتە بە ئەندامانی بەرەی یەکگرتووی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان. ئەو بەرەی لە سەر ئیزنی دەسەڵاتی تاران درێژە بە کارەکانی خۆی دەدا. من ناوی هەموویان نانووسم، بەڵام لە ریزی دانیشتوان لای راست کەسی سێهەم شەریف عەزیمیە کە لە مهاباد بە شەریفە/ کەچەڵ / دەناسرێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست