شەهید کردنى کاوە گەرمیانى چیمان پێدەڵێت؟
Saturday, 15/12/2018, 23:23
کاوەگەرمیانى وهاو پیشە کانى نیشانەو سینبوڵى ئازادى ڕادەربڕینن جەلادە کانى ترۆرى کاوەوهاوڕێیانى رەمزى وەحشى گەرى سیستمى دواکەوتوى کۆمەڵگەو دەسەڵاتى دیکتاتۆرى فیوداڵن .
چوارساڵ تێپەڕئەبێت بەسەر ئەو قەسابخانەیەدا تائێستا دەسەڵاتى سیاسی وەک پێویست کارى نەکردوە بۆڕاپێچکردنى جەلادە کانى ئەو کەیسە ،هەموو کەس ئەزانێت کاوەو هاوپیشە کانى لەلایەن کێوە ترۆر دە کرێن جەلادە کانیان بۆچى ڕاپێچى بەردەم دادگا ناکرێن ! بۆچى هەمیشە هەوڵى بەلاڕێدا بردنى ئەو دۆسێیانە ئەدرێت ؟
.بەلاڕێدا بردنى ئەو دۆسێیانە لەبەرژەوەندى کێ یە ؟دەیان جار هەر لەلایەن خودى دەسەڵاتى سیاسیەوە ئاماژەى تەمو مژاوى دراوە لەسەر بکوژو ترۆرکەرى کاوەو هاو پیشە کانى کەچى یاسا زۆر دەستە وەستان بەچاوشۆڕى لەبەردەم جەلادە کاندا بێزمان و بێدەنگ راوەستاوە هەندێ جار یاسا بۆتە پاریزەرى جەلادە کانى بکوژى راى ئازاد ، ئەمەتەنها لەسیاسەت و ئایدیاى ئەو دوو هێزەى باشوردا جێگەى دەبێتەوە کەبکوژو جەلاد ببێتە شۆڕش گێڕ .
بکوژو جەلاد ببێتە یاساى تەنها لەم نیشتمانەى ئێمە دا یاسا وەک تۆڕوایە بۆماسیە بچوکە کان وەماسیە گەورە کان لێی دەرباز ئەبن بۆیە شهید کردنى کاوەو هەمو ئازادى خوازانى تر پێمان دەڵێت لەم نیشتمانە ژێر سایەى ئەو دوو بنەماڵە خێڵە کیە دا هیچ ڕێزێک بۆمرۆڤ نیە هەموو خەڵکى ئەم وڵاتە تەنکەرێک نەوت ناهێنێت بەنیسبەت ئەم دەسەڵات دارانەى باشورەوە ، بۆیە لەلایان ئاسایە هەر ڕۆژەو ببنە پیاوى وڵاتێک ببنە سیخورى دەوڵە تێک کار بۆبەرژەوەندى و ئەجێنداى داگیر کەرێک بکەن نمونەى زیندو شمان لێدانى هەڤاڵانى پارتى کرێکارانەو داخستنى بنکەو بارە گاکانى تەڤگەرى ئازادیەکە ( ی ن ک ) لە ژێر سایەى دە سەڵاتى خۆیداو لە زۆنى سەوزدا کەوتۆتە داخستنى بنکەو بارە گا کانیان خەریکە هێواش هێواش بەپێی پلانێکى ورد بنکەو بارە گاکانى تەڤگەرى ئازادى قەدە غە ئەکات تەنها لەبەر ڕازى کردنى تورکیاى فاشى تورکیاى نەوەى ئەتاتورک وە ئەجێنداوخواست و ویستى ئەوان جێ بەجێ ئەکات بۆیە لێرەوە دەتوانین بڵێین ئەو هێزانەى لە باشورهەیمەنەو دەسەڵاتیان هەیە بەتەواوەتى بونە تە بوکەڵەى دەستى (تورکى تاتارو فارسى مەجوسى عەرەبى شۆڤێنى ) کار بۆبەرژەوەندى و خواست ویستى ئەوان ئە کەن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست