نه‌بونی ئۆپۆزسیۆنێكی باوه‌ربه‌خۆ بوو!
Saturday, 15/12/2018, 15:20
ئه‌وا ده‌بینین جموجوڵی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م حكومه‌ت له ئارادایه و، ئه‌وه‌ی له‌به‌رچاوه هیچ لایه‌نیك به ویستی خۆی و به قه‌ناعه‌ته‌وه نایه‌وێت رۆڵی ئۆپۆزسیۆن ببینێت. هه‌ندێك لایه‌ن بریاری به‌دشدارینه‌كردنیان به هۆكاری ئه‌وه‌وه‌یه كه شكستیان له هه‌ڵبژاردن هێناوه و له‌سه‌ر ئه‌وه حسابی ده‌كه‌ن گوایه هاوكوفی ده‌سه‌لات بوون و به بریاری ئۆپۆزسیۆن بگه‌رێنه‌وه جێگه‌ی خۆیان نه‌ك قه‌ناعه‌تیان به ئۆپۆسزیونبون هه‌بێت وه‌ك لایه‌كی پۆزه‌تیڤی ده‌سه‌ڵات و له خزمه‌تی گه‌لدا بن، لایه‌كی تر ئه‌گه‌ر ببنه ئۆپۆزسیۆن له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه پارتی به‌شداریان پێناكات نه‌ك ویستی ئۆپۆزسیۆنبونی راسته‌قینه‌یان هه‌بێت.
له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا هیچ لایه‌نێكی كوردستان نادۆزیته‌وه كه باوه‌ر به خۆی بكات و متمانه‌ی به خۆی بێت كه رۆژیك بێت ببێت به ئه‌ڵته‌رناتیڤی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم، به تایبه‌تی جێگه به پارتی له‌ق بكات و ده‌سه‌ڵات بگرێت به‌ده‌سته‌وه، بۆ؟ ئایا بارودۆخه بابه‌تیه‌كه‌یه، یان لایه‌نێكی جێی متمانه و به‌توانا وخاوه‌ن پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریی راسته‌قینه و پته‌ومان نیه و قۆناغه‌كه به‌هه‌مووخاسیه‌ته‌كانیانیه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه بۆ ماوه‌یه‌كی تریش پارتی باڵاده‌ست بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاستی پشتگیری خه‌ڵك و كۆی گشتی باوه‌ربون به لایه‌نه‌كان و گوشاره‌ی بیری گشتی سه‌رجه‌م چین و توێژه جیانه‌بووه‌كانی كوردستان له بازنه‌ی پارتیدا ده‌خوڵیته‌وه و، له واقیعێكی له‌م جۆره‌دا ته‌نها به‌و ناوه‌ندخوازی و فه‌رزكردنی فه‌رمان و كه‌سپه‌رستی و كۆبونه‌وه له‌ده‌وری بنه‌ماڵه و كاریزما و مێژوو به چاكی و خراپیه‌وه رۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بینێت ( ئه‌مه ئه‌گه‌ر گزی هه‌ڵبژاردن و گله‌یی و گازانده‌ی لایه‌نه‌كان و خه‌ڵك له‌به‌رچاو نه‌گرین). یان ئه‌مه هه‌مووی له لایه‌كه‌وه و له لایه‌كی تره‌وه نه‌بونی لایه‌نی گونجاوی زاده‌ی واقعی هه‌رێمی كوردستان به‌هه‌موو پێكهاته‌كه‌یه‌وه وایكردووه كه پارتی دیموكراتی كوردستان به ره‌هایی و زۆر بێ منه‌تانه رۆڵێ حزبی قاید بگێرێت و هیچ لایه‌نێك نه‌توانێت خۆی له‌قه‌ره‌ی بدات. یان یاریه‌كه‌ی باش ده‌كات و وه‌زعی لایه‌نه‌كانی تر ده‌خوێنێته‌وه و به ئه‌سپایی كاری سیاسی حزبی ته‌سكی گونجاو له‌گه‌ڵ واقیعدا ده‌كات و متمانه‌ی به خۆی هه‌یه و بیروبۆچون و عه‌قڵیه‌تی خه‌ڵك به گشتی ده‌خوێنێته‌وه و زۆرجار پێشوه‌خت جێگه‌ی خۆی دیاریده‌كات و ده‌زانێت پێگه‌ی خۆی به‌كوێ ده‌گات.
له‌به‌رامبه‌ردا، زۆری كه‌لێن و نه‌بونی سازان و هه‌ماهه‌نگی لایه‌نه‌كانی تر و فروانی گۆره‌پانی سیاسیی كوردستان و ململانێی لایه‌نه‌كانی تر و ئیستغلالكردنی ئه‌و بۆشاییانه له لایه‌ن پارتیه‌وه بۆ خۆی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی خۆی به‌جوانی قۆستۆته‌وه، یان كه‌مته‌رخه‌می میله‌ت و وه‌ڕسبون و بێزاری له سیاسه‌تی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به قازانجی پارتی كه‌وتۆته‌وه، یان ئه‌مه‌یه ئاستی بیركردنه‌وه و عه‌قڵیه‌ت و مامه‌ڵه‌كردنی خه‌ڵك له‌گه‌ڵ پرسه گشتیه‌كاندا.
له لایه‌كی دیكه‌وه، كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان به‌و شێوه‌یه راهاتون له‌گه‌ڵ حزبایه‌تی و سیاسه‌تدا، ته‌نها له روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی كه‌سی و خێزانی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسه گشتیه‌كاندا ده‌كه‌ن و بیروباوه‌ر و پرنسیپ و فه‌لسه‌فه‌ی حزبی و رێباز و مێژووی هیچ حزبێكیان لا گرنگ نیه و ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستیانه له بارودۆخی ئابووری ئاڵۆزی كوردستاندا ژیانی تایبه‌تی خۆیان له‌سه‌ر حسابی دوارۆژ و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی چاك بكه‌ن و خۆیان له نێو ئه‌م هه‌موو قه‌یرانانه‌دا بژێنن.
ئه‌مه له رووی بارودۆخه گشتیه‌كه‌وه، بارودۆخی تایبه‌تی حزبه‌كان و ره‌وتی سیاسی و مێژووی خه‌باتیان، له‌گه‌ڵ پێكهاته و توانای سیاسی و ئابوووی و عه‌سكه‌ریان رۆڵی گه‌وره له كه‌وتنه سه‌رسكه‌ی راره‌وی دروستی سیاسه‌ت ده‌گێرێت، كه تا ئێستا نه‌ك هه‌ماهه‌نگ نه‌بووه و ره‌فتاری راستودروست له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌ماهی نه‌كردووه و نه‌گونجاوه، به‌ڵكو ته‌نها نزیكی و دووری تاك له هه‌ر لایه‌نێكه‌وه به پشتبه‌ستن به په‌یوه‌ندی كه‌سیی تایبه‌ت و مێژووی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و حزبه‌دا ره‌فتار ده‌كات نه‌ك بیروباوه‌ر و فه‌لسفه و بنه‌مای هاوبه‌ش، بۆیه هیچ رێگریه‌كی نیه كه هه‌ر رۆژێك له حزبێك بێت و سه‌نگه‌ر بگۆرێت.
له‌م نێوه‌نده‌دا بۆ زیاتر له دوو ده‌یه و نیوه لایه‌نێكی پر له توانا و خاوه‌ن ستراتیجی گونجاو ده‌رنه‌كه‌وتووه كه پلانی دوور‌و درێژی ده‌یان ساڵه‌ی هه‌بێت و به شێوه‌یه‌كی زانستی هه‌نگاو بنێت و ئاینده‌ی خۆی بخوێنێته‌وه و هه‌ڵپه نه‌كات و به هێمنی و سه‌نگینی پێشبكه‌وێت و له‌سه‌رخۆ و ئه‌سپایی رۆبچێته عه‌قڵ و باوه‌ر و بیری خه‌ڵكه‌وه كه متمانه‌ی فكری و فه‌لسه‌فی پێبكه‌ن نه‌ك له سه‌ر بنه‌مای پۆپۆلیستانه‌ی كاتی له‌پردا بئاوسێت و له چركه‌ساتێكدا فش بێته‌وه و پاشه‌كشه بكات، كه ئه‌مه له قازانجی دوور مه‌ودای حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات بكه‌وێته‌وه، به‌تایبه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان.
بۆیه ئه‌گه‌ر پیاده‌كردنی حوكمرانی له كوردستان به ناكامڵی تا ئێره گه‌یشتووه ئه‌وا به پێی پێوه‌ری سیاسی رووت تا ئه‌مرۆ ئۆرپۆزسیۆنی راسته‌قینه دروست نه‌بووه، ئه‌وه‌ی گۆران له سه‌ره‌تادا ده‌ستی پێكرد جیگه‌ی دلخۆشی بوو به‌ڵام له نێوه‌ی رێگه و خۆخزاندن له ره‌فتار و عه‌قڵیه‌تی پۆپۆلیستانه و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی پێداویستیه‌كانی هه‌ڵبژاردن و دیموكراسی كوردی وای ڵێكرد كه ئه‌ویش به ده‌ردی حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات بروات، ئه‌مه‌ش هۆكاری زۆری خودی و بابه‌تی هه‌یه و لێره‌دا جێگه‌ی باسكردنی نابێته‌وه.
بۆیه تاقه هه‌لێكی دڵخۆشكه‌ر له‌به‌رده‌م كوردستان مابێته‌وه بۆ راسته‌رێكردنی ره‌وتی سیاسی و حوكمرانی كوردستان زۆری به‌شدارینه‌كردنی خه‌ڵكه له سیاسه‌ت و هه‌ڵبژاردن و ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه كه به لێكۆڵینه‌وه و هه‌نگاوی راست و بیری پته‌وی دڵسۆزانه و عه‌قڵی ستراتیجی به توانای باڵاتر له ئاستی خه‌ڵكی كوردستان و له‌ده‌ره‌وه‌ی چوراچێوه‌ی منداڵدانی گه‌لی كوردستان به گشتی وبه كۆمه‌ڵێك بژارده‌ی عاقڵ، ده‌كرێت كۆمه‌ڵێك هه‌نگاو به مه‌به‌ستی دروستبونی ئۆپۆرزسیۆنێكی راسته‌قینه دروست بێت كه ئامانجه‌كانی دوورمه‌ودا و ستراتیجی بن، ئه‌و كاته باوه‌ر به‌وه ده‌كه‌ین كه باری لاری ده‌سه‌ڵاتی سیاسی تا راده‌یه‌ك هاوسه‌نگ بێته‌وه و ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر بكرێت ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌خایه‌نێت. كێن ئه‌وانه‌ی به‌و عه‌قڵیه‌ته بیر ده‌كه‌نه‌وه و له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی بیری ته‌سكی هه‌نوكه‌یی و بۆ دوارۆژ هه‌نگاو ده‌نێن؟ زه‌مینه و هه‌له‌كه له‌باره ته‌نها بیری باش و هه‌وڵی زۆر قورس و گه‌وره و كاره‌كته‌ری عاقڵ و بژارده‌ی دوور له به‌رژه‌وه‌ندخوازی و خه‌مخۆری راسته‌قینه‌ی گه‌لی كوردستانی پێویسته. ئایا چاوه‌رێی بین یان له‌مه‌شدا واته له بیركردنه‌وه بۆ پاش ده‌یان ساڵی تر و بۆ نه‌وه‌كانی داهاتومان بێ ئومێد بین؟ هه‌رچه‌ند زۆر وه‌رگۆڕانی باوردۆخی كاتی له كاتێكی گونجاو‌دا هه‌لی جوان ده‌ستبه‌ر ده‌كات، ئه‌مه‌ش وامان لێده‌كات چاوه‌رێی رێكه‌وت بین، چاوه‌رێین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست