بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیارییە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچێتە دەرێ، چونکە پارتەکان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە


ھەندێ بەڵگەي گرنگ ئاشكرا بوون

Saturday, 08/12/2018, 23:59


ئاشكرا كردني ھەندێ بەڵگەي گرنگ لەم چەند ڕۆژەي ڕابردوودا ، كە توركيا لە ڕێگەي پارتيەوە بە نياز بوون حيزبێكي تر لە دژي پەككە لە باكوري كوردستان دروست بكەن . 
چەند زانيارييەكي نوێ لە زاري ئايدن گوينەل ، کە يەکێکە لە بەڕێوەبەرە گيراوەکانی دەزگای ھەواڵگری تورکیا ( ميت ) کە ئێستا لە دەستی ھێزەکانی پاراستنی گەل ( ھەپەگە ) دایە ، کە لە ئاژانسی فورات بڵاو کرايەوە .
لە بەشێکی دیکەی دان پێدانانەکەيدا ئایدن گوینەل ئاشکرای کردووە ، کە ساڵی ٢٠١٧ چاوپێکەوتنێک لە گەڵ نیزامەدین تاش ( بۆتان ) ئەندامێکی ھەڵھاتووی پەکەکەیە کە ئێستا لای پارتی دیمووکراتی کوردستانە ،
لەو دانشتنەدا محەمەد لەڤەنت تورکگوجوو سەرۆکی سەرۆکی بەشی ئۆپراسوێنی ( میت ) و یوسف سەرکان پاسکۆی سەرۆکی بەشی کۆردیناسۆنی ( میت ) ئامادەبوون ، لەو چاوپێکەوتنەدا قسە لە سەر دامەزراندنی حیزبێک لە دژی پەکەکە کراوە .
نیزامەدین تاش دوو جار لە گەڵ بەرپرسانی میت چاوپێکەوتنی ئەنجامداوە ، ئایدن گوینەل لە سەر چاوپێکەوتنەیان لە گەڵ تاش ( بۆتان ) دەڵێت : دوو جار دیدارو چاوپێکەوتنم لە گەڵ تاش بە ئاگاداری و چاودێری دەزگای سیخوڕی پراستنی پارتی ،
لە ناوەندی پاراستن لە شارۆچکەی سەڵاحەدینی سەر بە ھەلێر ئەنجامدراوە ، لەوێ نیزامەدین تاش پرۆژەیەکی لە سەر دامەزراندنی حیزبێک لە دژی پەکەکە پێشکەشی بەڕێوەبەرانی میت کرد میت یش پرۆژەکەی قبووڵ کرد .
گوینەل لە سەر کارە ھاوبەشەکانیان لە گەڵ ئەو ھێز و کەسانە لە ناو پەکەکەدا ھەڵھاتوون و لە دژی تێکۆشانی ئازادی کوردان کاردەکەن ، زانیاری ئاشکرا کردووە و ئاماژەی بەوەداوە کە نیزامەدین تاش سەرکێشی ئەو کەسانە دەکات کە بە نیازن لە باکوری کوردستان دژی شۆرشی ئازادیخوازی کورد حیزبێک دامەزرێنن . 
لە گەڵ سەرۆکی بەشی ئۆپراسوێنی میت پێکەوە دانشتین 
گوینەل دەڵێت : نیزامەدین تاش ناسراو بە بۆتان ، بە ئێمەی گوت دەییەوێت چاوی پێمان بکەوێت ، ئەم داخوازییەش لە لایەن دەزگای سیخوڕی پارتیەوە پێشکەشیمان کرا ،
پاراستن داخوازیەکەی لە ڕێگەی کۆنسوڵخانەی ھەولێرەوە گەیاندە دەست ڕاوێژکاری میت ( ھاکان فیدان ) بۆیە لە مانگی ئازاری ٢٠١٧ دا لە گەڵ سەرۆکی ئۆپراسوێنی میت محەمەد لەڤەنت تورکگوجوو ھاتینە ھەولێر لە ناوەندی دەزگای پاراستنی پارتی لە سەلاحەدین لە گەڵ نیزامەدین دانشتین ،
لە چاوپێکەوتنەکەدا بەرپرسیاری دۆسیەی پەکەکەی پاراستن ساڵەح بارزانی ، نوێنەری میتی ھەولێر سەلجوک شەنەل و وەرگێڕێک ئامادە بوون . لە بەردەوامی قسەکانی دا ناوبراو ئاماژەی بەوە کردوە کە تاش لە چاوپێکەوتنەکەدا بۆچونی خۆی لەسەر ڕووداوەکانی ناوچەکە نیشانداوە و پاشان گوتویەتی ،
دەیانەوێت لە تورکیا و باکوری کوردستاندا حیزبێک دابمەزرێنین کە ببێتە ھۆی جێگرەوەی پەکەکە و داوای پشتگیری لە دەوڵەتی تورکیا کردوە ، گوینەل دەڵێت کە نیزامەدین تاش ئاماژەی بەوە کردووە کاتێک ساڵی ٢٠١٤ لە ناو پەکەکە ھەڵھاتووە ڕێکخستنێکیان بە ناوی پارتی وڵاتپارێزی دیمووکرات لە گەڵ عوسمان ئۆجەلان و خدر ساریکایا دامەزراندووە ، 
ئەوە ١٣ ساڵە ئەوان لە ژێر کۆنتڕۆڵی پارتی دا دەمێننەوە کاتیان بە فیڕۆ دەروات . تاش له سەر حیزبە نوێیەکە بە نیازی دامەزراندنی بوون زانیاری داوەتە کار بەدەستانی میت و گوتویەتی : ئێمە نیازمان  ھەیە لە گەڵ پارتی ئازادییەکان ( ھاکپار ) پارتی ئازادی ( پاک ) و پارتی وڵاتپارێزی دیمووکراتی کۆببینەوە و لە تورکیا حیزبێکی یاسای دابمەزرێنین .
بە دەستپێشخەری و ھاوکاری پارتی ئەوە ماوەیەکی درێژە ئێمە چاوپێکەوتن دەکەین ، ئامانجی حیزبەکەمان ڕاگرتنی کاریگەرییەکانی پەکەکەیە لە ناوچەکە ، زۆرێک لە عەشيرەت و بنەماڵەي جاشەكان ھاوكاريمان دەكەن ،
لە توركيا كاري رێكخستن دەكەين و ھەوڵ دەدەين خوێندكاران بەرەو لاي خۆمان ڕابكێشين و كەناڵێكي تەلفزيوني دابمەزرێنين . تاش گوتويەتي : دواي دامەزراندني حيزبەكە بە نيازين ھەندێك لە كادرەكانمان بنێرنە توركيا بۆيە دەبێت كێشە ياساييە كانيان چارەسەر بكرێت و بپارێزرێن ، 
بۆ ئەوەش داواي ھاوكاري لە ئەنداماني ميت كردووە ، تاش ئاشكرايشي كردووە كە لە ڕووي مادييەوە پارتي ھاوكارييان دەكات . نەشي شاردۆتەوە كە لە سەر دامەزراندني حيزبەكەي ناكۆكي لە نێوانياندا ھەيە ، بەڵام پەيڕەوە ناوخۆييەكەيان ئامادە كردووە .
ھەموو زانيارييەكيان دەدرێت بە ميت .
گوينەل دەڵێت : كاتێك كار بە دەستاني ميت دەگەڕێنەوە بۆ ئەنكەرە ، ڕاپۆرتێك لە سەر پرۆژەكەي نيزامەدين تاش ئامادە دەكرێت كە تێيدا ئاماژە بەوە دەكات پرۆكە لە سەرەتادايە و پێويستە ئەو ليستەي كە نيزامەدين تاش داوێتي پێيان بۆ ئەوەي بزانن كێ دەبێت بپارێزرێت و پەيوەنديان پێوە بكرێت . 
پرۆژەكەيان تێكدەچێت كاتێك ئەنداماني ميت دەزگير دەكرێن .
لە حوزەيراني ساڵي ٢٠١٧ دا جارێكي تر چاوپێكەوتنێك لە نێوان ھەردوو لادا ئەنجام دەدرێتەوە ، كە لە لايەن پاراستني پارتيەوە بەڕێووە دەچێت ، سەرۆكي بەشي كوردينا سيوني ميت يوسف سەركان پێش ئەوەي بچێتە ناو كۆبونەوەكە ڕاپۆرتي پێشوو دەخوێنێتەوە ،
كاتێك دەگەڕتەوە بۆ ئەنكەرە  پێيان دەڵێت كە نيزامەدين تاش شتێكي تازەي نەگوتووە و پەيڕەوە ناوخوييەكەي حيزبەكەيان  ئامادەيە و دواي جەژني رەمەزان سەردانيان دەكات ، ئايدن گويلەن ئەوەش ئاشكرا دەكات كە بڕياڕ بوو ئەويش لە چاوپێكەوتنەدا ئامادە بێت ، بەڵام لەبەر ئەوەي لە لايەن ھێزێكي تايبەتي ھەپەگەوە دەستگير كراوە چاوپێكەوتنەكانيش نا تەواو دەمێنن و دەڵێت : دواي گرتني ئاگەدار نیە چی ڕویداوە و پەیوەندییەکانیان چۆنن ، بەڵام ئەوەندەی لە دانپێدانانەکانی گوینەل دا دەرکەوتووە و دیارە بە گرتنی ئەو ئەندامانەی میت کە ھێڵی پەیوەندی بوون لە گەڵ نیزامەدین تاش پرۆژەکە تێکچووە . 
لە درێژەی دانپێدانانەکانیدا ، ئەو کاربەدەستەی میت گوتویەتی : میت لە باکوری کوردستان بۆ ئەوەی ئالتەرناتیڤی پەکەکە دابمەزرێنێت ھەمیشە لە ھەوڵداندا بووە ، بە بڕیارێکی سیاسی ( کەمال بورکای ) ھێنرایەوە تورکیا ، بە ئاھەنگ و شادی پێشوازی لێکرا ، ئامانج و ھەدەفی ئەوان ئەوە بوو کە بڵێن : فەرموون ئەوە جێگرەوەی پەکەکەمان ھەیە لە پێکھاتەی کورد ، بەڵام ئەم کارانە سەر کەوتوو نەبوون و بە نیووە چڵی مانەوە . کاربەدەستە بە دیلگیراوەکەی دیکەی میت بە ناوی ( ئەرھان پەکچەتین ) ئەویش ئاشکرای کردوە ، کە ئەو ئاگادارە لەو دیدارانە و وتوویەتی : سەرۆک سەرکانی سوپای تورک ویستوویەتی ئێمە چاودێری ئەو پارتە بکەین کە دابمەزرێت ،
سەرۆک ( لەڤەنت ) يش دەربارەی ئەو پارتیە نوێیەکە بڕیارە دابمەزرێت باسی ٣٠٠ ھەزار دۆلاری دەرکرد ، تەنھا بۆ خەرجی دامەزراندنی پارتەکە بۆ ئەوەش بیریان لەو بڕە  پارەیە دەرکردوە . 
ھەردوو کاربەدەستی باڵای میتی تورکی ئایدن گوینەل و ئەرھان پەکچەتین کاتێک لە مانگی ئابی ٢٠١٧ بە مەبەستی جێ بەجێ کردنی ھێرشێکی تیرۆرستی بۆ سەر بەڕێوەبەرانی پەکەکە چووبونە باشووری کوردستان ، 
لە شارۆچکەی دوکانی نزیک شاری سلێمانی لە لایەن ھێزێکی تایبەتی ھەپەگەوە لە ئۆپراسوێنێکی تایبەتدا دەستگیر گران ، دیمەنی دەستگیرکردنی ئەو کاربەدەستانەی میت چەند مانگێک بەر لە ئێستا بڵاو کرایەوە . 
ئەو دوو کاربەدەستەی میت زانیاری گرنگیان دەربارەی کۆمەڵکوژی ٩ی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠١٣ ی پاریس ئاشکرا کرد ، ھەروەھا بە بەرفراوانی زانیارییان داوە دەربارەی ئەو کۆمەڵکوژییە کە لە لایەن ناوەندی میتەوە ڕێکخراوە ، لەو کۆمەڵکوژییەدا ساکینە چانسز ، فیدان دۆغان و لەيلا شايلەمەز تيرۆر كران . 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە