کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


رەنگی زەرد، رەنگی هەڵخەڵەتێنەر و هەڵخەڵەتێنراوە

Saturday, 08/12/2018, 4:41


بەگوێرەی قسەی مێژوونوسی فەرەنسی Michel Pastoureau، دەڵێت کە رەنگی زەرد هەر لە سەدەی ناوەڕاستەوە بە ڕەنگی خیانەتکردن ناسراوە، رەنگە لەبەر ئەوە بێت کە بریقەدانەوەی رەنگی زەرد لە تابلۆدا ئاسان نەبێت وەک ئەوەی لە سروشتدا هەیە و ئەیبینین.
بێگومان هەمو ڕەنگەکان روی ئەرێنی و نەرێنیان هەیە، زەرد ڕەنگێکی زۆر ئەرێنی بوو لە سەدەی ناوەڕاست و لە سەردەمی یۆنانی ڕۆمەکاندا، هەروەها بۆ بابڵیەکانیش رەنگێک بوو کە بەهادار بوو، هیمای گەرمی و رۆشنایی و بەختەوەری بووە.ئیتر لەسەدەی ناوەڕاستەوە دەستی کرد بەوەی کە بەهای کەم بێتەوە، هۆکارەکەی بە باشی نازانرێت.بەشیوەیەکی گشتی ڕەنگی ئاڵتونی هەموو بەها تایبەتمەندەییاکنی لێ دەسێنێتەوە و خراپەکانی بۆ جێ دەهێڵێت.لەدوای سەدەی دوانزەوە رەنگی ئالتونی وردە وردە دەبێتە ڕەنگە زەردە دڵگیرەکە، هیمای دەوڵەمەندی و جوانی و گەورەیی و بە کولتی خواییەوە دەبەسرێتەوە و دەبێتە ئاوێنەی پیرۆزیی، ئەوەی بۆ ڕەنگی زەرد دەمێنێتەوە، نێگەتیڤی و درۆ و دوڕویی و خیانەت، ئەتوانین بڵێین کە بەرپرس لە خراپی زەرد ئاڵتونە.
ئەم سیمبولە خراپەی زەرد بەردەوام بووە هەتا ئەمڕۆ وەک سەدەی هەڤدە و نۆزدە، کە زەرد بەستراوەتەوە بە درۆ و خیانەتەوە، بۆ نمونە ئاژاوەچییەکانی خۆپیشاندانەکان هەموویان هەڵخەڵەتێنراون وەک مێردی هەڵخەڵەتێنراوی شانۆ.
ژیلێ ژۆنی ئەمڕۆ زیاتر لە بەرەی هەڵخەڵەتێنراون، نازانم بۆ، بەڵام لە مەجالی سیاسیدا رەنگی زەرد هەمیشە خراوەتە لاوە لە شۆڕشێ فەرەنساوە هەتا ئەمڕۆ، ئەگەر رەنگی پرتەقاڵیان هەڵبژاردایە زۆر باشتر دەبوو، وەک ڕەنگی ژیلێی ڕزگارکردنی بەلەم و پاپۆڕەکان کە پرتەقاڵیە، لەکاتێکدا ڕەنگی زەردی میزەڵدانەکانی دەریا بۆ پیشاندانی ترسناکیە.
هەمو ڕەنگە سەرەتاییەکان براون بۆ نمونە شین بۆ کۆنسێرڤاتەر، سور بۆ کۆمۆنیست، سپی بۆ پاشایی، بەڵام بەنەوشەیی بەستراوەتەوە بە بزوتنەوەی فەمینیستەکانەوە لە 1900 ەوە، کە پێکهاتوە لە شینی نێرینە و پەمەیی مێینە.قاوەیی بۆ ترس و شتی خراپە، تەنها زەرد دەمێنێتەوە کە لە سیاسەتدا هەمیشە لێی دوورکەوتونەتەوە لەبەر ئەوەی رەنگی خیانەتکارە، تەنها یەک جار نەبێت کە لە ئەڵمانیا، fdP رەنگی زەردی هەڵبژارد بۆ رۆژی دوایی جەنگ، بەڵام ئەوان پارتێکی بچوک بوون کە هەمیشە لەم لا ئەچون بۆ لای ئەوی تر، هەمیشە چاکەتەکەیان هەڵئەگەراندەوە.
بەپێی هەمو راپرسییەک رەنگی زەرد دواهەمین رەنگە، کە خەڵکی هەڵی بژێرن لە نێوان شەش ڕەنگە سەرەتاییەکەدا.لەدوای کۆتایی سەدەی نۆزدە لەسەروی هەموو رەنگەکانەوە شینە کە لەسەدا پەنجای خەڵکی بەدڵیانە پاشان سەوز، سور ئینجا سپی، زەرد دواهەمینیانە.رەنگی زەرد هەمیشە لەلایەن پیاوان و ژنانیشەوە لەهەموو چینێکدا خۆشنەویستراوە، بەڵام ئەگەر من کەسێکی جلوبەرگدرو بومایە یان داهێنەرێک بوومایە لەبوارێکدا، ئەوا ڕەنگی زەردم هەڵئەبژارد چونکە کەس نەی بردوە بۆ خۆی لەبەر ئەوەیە کە داهاتوویەکی هەیە.
ئەم فەیلەسوفە لە بیری چوە کە ژیلێ ژۆن، ڕەنگیان هەڵنەبژاردوە، بەڵکو کراسێکیان هەڵبژاردوە، کە پەیوەندی بە سەیارەوە هەیە کە پێشتریش هەبوە نەک ئاڵایەک یان ڕەنگێک، لۆگۆیەک بۆ پارتێکی سیاسی.ژیلێی ژۆن پیش هەمو شتێک ڕەمزە، نەک ڕەنگێک کە لەلایەن ئەوانەوە هەڵبژێردرابێت، ڕەنگەکەش زەردێکی فۆسفۆریە هەتاوەکو لە دوورەوە ببینرێت و هیچی تر.کەواتە ئەم باسەی، کە بڵاویان کردۆتەوە پەیوەندی راستەوخۆی بە ژیلێی ژۆنەوە نییە، جێگەی داخە کە ڕۆژنامەوانەکە هیچ بەرپەرچی نەداوەتەوە.
بێگومان باسی ئەم رەنگە پەیوەندی بە پارتی دیموکراتی کوردستانیشەوە هەیە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە