Tuesday, 04/12/2018, 10:18
هەواڵ: لە میدیا بیانییەکانی جیهاندا هاتووە کە
لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا ئیران چەند موشەکێکی تاقیکردۆتەوە کە لە ئەنجامدا بووە بە جێگە نیگەرانی وهۆکاری ئەوەی کە ئەمریکا داوای لە یەکێتیی ئەوروپا کردوە کە سزای ئێران بدات.
لێپرسراوی فەرمیی سیاسەتی ئیران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا برایەن هۆک ڕایگەیاند، پێمان خۆشە ببینین کە یەکێتیی ئەوروپا هەڵوێست بنوینێت و ئەو سزایانە بەسەر ئیراندا بسەپێنێت کە وابەستەیە بە بەرنامەی موشەکی ئیران. هۆک ڕایگەیاند کە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ماوەی ١٢ ساڵە بە بەردەوامیی داوا لە ئیران دەکات کە دەست هەڵبگرێت لە دروست کردن و تاقیکردنەوەی ئەو جۆرە موشەکانە.
ڕۆژی شەمەی ڕابردوو وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مایک پۆمپیۆ، ڕایگەیاند کە ئیران گوێ نەگرتەوە و موشەکەکانی تاقی کردۆتەوە و کە ئەم کارە دژ بە بڕیاری ژمارە ٢٢٣١ی نەتەوە یەکگرتووەکانە، کە لەم بڕیارەدا نەتەوە یەکگرتوەکان ڕێگریان کردوە لە دروست کردن و تاقیکردنەوەی موشەکی لەو جۆرە لەلایەن ئیرانەوە، هەروها ئەمە لە کاتێکدایە کە ئیران چەند جارێک ڕایگەیاندوە کە دروست کردنی ئەو جۆرە موشەکانە بۆ پارێزگاری کردنە لە ئاسایشی نەتەوەیی ئیران.
قسەکەری فەرمیی وزارەتی دەرەوەی ئیران، بەهرام قاسمی لێدوانەکەی پۆمپیۆی ڕەت کردەوە و گوتی " نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێگر نەبوون لە بەرنامەی دروست کردنی موشکەکانی ئیران".
هەفتەی ڕابردوو ئیدارەی ترامپ ئەوەشی ڕایگەیاند کە حوتیەکانی لە لایەن ئیرانەوە پشتیوانی دەکرێن و یارمەتی دەدرێن و هێڕشە سەربازییەکانی ئەو دوایەی حوتیەکان بۆ سەر سعودیە بەو چەکانە ئەنجامداروە کە لە ئیران دروستکراون و تاران دژ بە سعودیە یارمەتی حوتیەکان دەدات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست