کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جاشیەتى وکۆیلەیەتى دەیان ڕویان هەیە

Friday, 30/11/2018, 22:10


جاش لە قاموسی هێزە شۆڕشگێڕە کانى دوێنێدا مێژویەکى ناشرینى هەیە وەبەو کەسانە دەگوترا کەپێش ڕژێمى سەدام ئەکەوتن و دەیان هێنایە سەر خزمووکەس و کاریان دەیان هێنایە سەر خاکى کوردستان  ئەم توێژە هێندە قێزەون بون کەئینسان شەرمى ئەکرد خۆى بە جاش بزانێت ولەسەریان بێتە جواب بەڵام ئێستا جاشایەتى مۆدێلەو شۆڕش گێرە کانى دوێنێ کێ بڕکێ یانە لەسەر بونە جاش  جاشایەتى واتە کلک گرێدان لەتەک ئاغاو لەتەک دەسەڵات داراندا بون بەنۆکەرى بێگانە .
نۆکەرى لە ئەدەبیاتى ئێمەداشتێکى زۆر ناشرین و لوتکەى ناشرینیە کان بوو جاش وشەیەکى هێندە ناشرینە کە لەڕابردوودا کەس پێی هەزم نەدەکرا پێی بگوترێت جاش بۆیە هەمیشە ئەم توێژە لەناو خەڵک دا لەلوتکەى ناشرینى دا بون بەڵام ئێستە ئەم هێزانەى لە باشور حوکمدارى ئەکەن هەریەکەیان جاش و هەریەکەیان کلکى بازرگانى و کۆیلە یەتى لەگەڵ دەوڵە تێکى دراوسێدا گرێ داوە بوە بەپیاوى لایەک خزمەت کارى و نۆکەرى بۆ ئاغایەک ئەکات.
 ئەوەتا تادوێنى ڕیفراندمیان کردوبەخەڵکیان ڕابوارد  ئێستا چونەتەوە باوەشى ئاغا کانیان لە بوغداى مو فلس لە بەغداد شەڕى کورسی و شەڕى مەنسەب ئەکەن تادوێنى دەیان گوت حیساب لۆ ئێک نەفەر ناکەین گیرفاندۆم ئەکەین دەمانەوێت لە بوغداى مو فلیس جیا بینەوە ئێستا ئەچنە بوغداى مفڵس و شەڕى کورسی و پارەوئیمتیاز ئەکەن ، پێمان ناڵێن ئەمە چەندى بە چەند بۆچى ئاوا بەو ساویلکەى و پچڕ پچڕیە ڕو دەکەنە موفلس خانەکەى عیراقی شیعەو عیراقی ئێرانى و عەمامە شاعیر دەڵێت :
هەرکەس خاکو ویش ورەشو یان وەرو
پیسەن ئەیاویش پێ خۆڵکى بەرۆ  

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە