رۆژانەی فەیسبوکەکەم بۆ سندووقی کوردستانپۆست
Monday, 26/11/2018, 9:26
بۆ لۆمپەنەکانی جنێو فرۆشی سەر بە حیزبی دێمۆکڕاتەکانلە هەر کوێیەک کە هەن:
ساڵی پار بابەتێکم لە سەر فەیسبوک بە ناوی / جیاوازیی نەوشیروان مستەفاو قاسملوو/ بڵاو کردوە. لەو بابەتەدا باسم لە سەر دارایی حیزبی دێمۆکڕات کردبوو، پاش ترۆری قاسملوو. من ئەو کات وتووێژێکی خاتوو هێلین / نەسرین / کۆنەژنی قاسملووم لە سەر سایتی پێشمەرگەکان خوێندەوە کە بەڕێز ساڵە نەڵۆسی بەر پرسی سایتی پێشمەرگەکان دەگەڵی ئەنجام دابوو. لەو وتووێژەدا باس لە دارایی ئەو حیزبە دەکرێ دوای ترۆکردنی قاسملوو. کە ئەوکات پێش ترۆرکردنی ئەو سەرجەم دارایی ئەو حیزبە دەبەردەستی ئەو دابووە. پاشآن بە بێ ئەوەی ئەندامانی دەفتەری سیاسی حیزب و کومیتە ناوەندی بزانن دوکتور قاسملوو بە ناوی خێزانی کردبوو!
دوای بڵاو بوونەوەی ئەو نووسراوەیەی من کەسانی لۆمپەنی حیزبی و بێئەخلاقی حیزبی سەر بە هەردووک دێمۆکڕاتەکان دەستیان کرد بە جنێو و قسەی ناڕوا بە من. تەنانەت تاقمێک لۆمپەنی حیزبی دوراودوور دەیانگوت: ئەگەر لێمان نزیک بایەی دەمانکوشتی! هەر چەند پاشآن چەند کەسێک لەو لۆمپەنانە داوای لێبوردنیان لێ کردم، بەڵام تازە بە کاری من نەهات.
" مەلاعەوڵای حەیاکی / حەسەنزادە/ لەو بارەیەوە چی دەڵێ؟"
لە کتێبی ئەزموون وخەبات مەلا ئاوای دەڵێ: کۆنتڕۆڵی سامان و دارایی حیزب تەنیا بە دەست قاسملوو بووە! هێلین / نەسرین / هاوسەری قاسملو و دەویست لە دوای ترؤر کردنی قاسملو و ئەمواڵ ودارایی حیزب ڕاگوێزێتە لای خۆی بۆ سەر حیسابی تایبەت بە خۆی (منیش ئەو کات ئاماژەم بە بەشي کردبوو) بەڵام بە کار و زەحمەتێکی زۆر توانیمان دارایی حیزب بگەرێننەوە بۆ ماڵی حیزب!
" سرنج بۆ کوردی دوورناس"
لە وتووێژی سایتی پێشمەرگەکاندا کە کاتی خۆی بەڕێز ساڵە نەڵؤسی دەگەڵ خێزانی قاسملوودا کردوویە / منیش ئاماژەم بەو وتووێژە کردبوو / لێی دەپرسێ؟ راستە دارایی حیزب بە بێ ئاگاداری حیزب بە ناوی تۆیە؟ لە جوابدا دەڵێ: من هێشتا زیندووم، ئەگەریش مردم منداڵەکانم دەزانن!
پرسیاری من بۆ ئەو لۆمپەنانە ئەوەیە، ئەو قسانەی سەروو خۆ هی من نییە. قسەی دۆستی نزیکی قاسملوویە، ئەدی بۆ لە ئاست ئەو قسانە بێدەنگن؟ ئێوە خۆتان بە قوتابی قازی موحەممەد دەزانن. خۆتان بە میراتگری کۆمار دەزانن؟من وەک تاکێکی کورد شەرم لە خۆم دەکەم.ئەگەر ئێوە کەسایەتیەکی دێمۆکڕات بن. بۆیە قازی موحەممەدیشم لە بەر چاو کەوتووە ئەگەر ئێوە خۆتان بە ڕێڕەوی پێناسە بکەن.
ئەو جنێوانەی ئەو کات بۆ منتان نارد، دووهیندەی ئەو جنێوانە بۆ خۆتان دەنێرمەوە. بە داخەوە بەشێک لە بەدەنەی ئەو حیزبەتان کاری تەنیا پەروەردەکردنی کەسانی لۆمپەن ومرۆڤ کوژە.
" من بە ڕووخانی کۆماری ئیسلامی خۆشحاڵ نیم"
گووتنی راستیەکان زۆر گرینگترە لە بۆچوونی تاقمێک لۆمپەنی سەر بە بنەماڵەی بارزانی لە رۆژهەڵاتی کوردستان. من بۆیە خۆشحاڵ نیم. کاتێک شای ئێڕانیان بۆ رووخاندین، کۆماری ئیسلامی بە سەر کورددا رووخا وبووبە هۆی نەهامەتی. ئەگەر ئەو جارەش دەسەڵاتی تارانمان بۆ بڕووخێنن هەمیسان بە سەر کورددا دەڕووخێ ومێژوو دووپات دەبێتەوە!
هۆیەکەشی روونە. کاتێک قیادە مووەقەت دە کەمپەکانی کردن ٢ حیزب بون! ئێستێ دوای ئەو هەمووە ساڵانە لە بەر نە بونی کاری هاوبەش وستڕتیژیەکی نەتەوەیی هاوبەش بوونە چەند حیزبی لاواز و دەستەمۆن! بۆیە ئەگەر بوار بڕەخسێ و بگەرێنەوە وڵات یەکەم پڕۆژەتان لێدانی بزووتی شەڕی ناوخۆیی دەبێ. هیچ دور نییە کاتێک دەسەڵاتی داهاتووی تاران بە هێز بێتەوە هەمیسان دەکەمپەکانی باشووری کوردستانتان بکەنەوە. چون بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانیتان نەناسیوە.
" من بە رووخانی کۆماری ئیسلامی خۆشحاڵم"
بە مەرجێک، لەو بەشە لە وڵات تەواوی حیزبەکان خاوەنی ستڕاتیژیەکی نەتەوەیی وسەردەمیانە بن. یەکەم پڕۆژە دەبێ ئەوە بێ کە هیچ حیزبێک نابێ چەکداری حیزبی هەبێ. پلانی هاوبەش، ستڕاتیژی هاوبەش، دووربون لە خۆ بەزلزانی، دوور بون لە دەمارگرژیی حیزبی، رێگا خۆش دەکا بۆ ئاشتی نەتەوەیی. بۆیە پێش ئەوەی تاران بڕووخێ دەبێ ئەو ئەرکانی جێ بە جێ بکرین. دەنا مێژوو وەک رابوردوو کاری خۆی دەکا وکەس نابەخشێ.
"چەند رستەیەک لە ئۆجەلان ودادوەر"
دادوەر بۆ ئۆجەلان: تۆ ئازارو شکەنجەی جەندرمە دیلەکانت داوە!
ئۆجەلان: من هیچ لە دیل ناکەم.
دادوەر: چۆن ئەوە دەسەلمێنی؟
ئۆجەلان: جەنابی دادوەر من تورک نیم.
*''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''
کاتێک کە سمایل قاسملوو تووڕە دەبێ!
سمایل قاسملوو دەڵێ: کوڕی مامم / رەحمان قاسملوو / بێ قەولی دەگەڵ کردم. ئەو ژن و منداڵەکەی لە ڕێگای منەوە پێ گەیاندمە شآری سلێمانی و لەوێڕا دەربازی وڵاتی چەکوسڵاواکی بوون. هیچ ئاوڕی لە من نەدایەوە. ومنی تووشی ئەو ڕۆژە کرد کە لە زیندانم! منیش لە رقی ئەو هەموو زانیاریەکانی خۆم لە بارودۆخی حیزب داوە بە ئیدارەی ساواک! لە ئەنجامی ئەو تووڕەبوونەدا لە ساڵی ١٣٣٨ ی هەتاوی کە دەبێتە ١٩٥٩ زاینی لە سەر پەلاماری ساواکی شآی ئێڕان زەربەیەکی سەخت وەبەر حیزب کەوت و١٢٠ کەس لە کادری حیزبی گیران
سەرچاوە: کتێبی ئاڵەکۆک لە نووسینی نەمر غەنی بلووریان لاپەڕەی ١٩١.
سرنج: ئەوە بارودۆخی ئەو حیزبە بووە ئەو کات. کەسێکی سیاسی بە ئاشکرا بۆ دەرباز بونی خۆی لە ترسی گیران ڕادەکا و خزمی نزیکی خۆی تووشێ زیندان دەکا. ئەوە دوورە لە ئەخلاقی کەسێکی ئازادیخواز وخوێندەوار.بۆیە بە داخەوە ئەوڕۆ بارودۆخی ئەو حیزبە گەیشتۆتە ئاستێک لە ناو کەمپەکانی باشووری کوردستان ناتوانن پێکەوە هەڵکەن./
باخۆمان لە کەریەتی رزگار بکەین:
لە سەردەمی پێشودا کەرەکانی ناو گووندێک لە دەستی کورتان درووکەیان زۆر زوێر بون و سکاڵایان هەبوو! چون هەرکورتانێکی کە بۆ کەرەکانی دروست دەکرد دەبوو بە هۆی ئەوەی کە پشتیان بریندار بکا! بۆیە بڕیاریان دا کۆ ببنەوە دوعای بکەن یا لە دەست ئەو کورتان بوورە رزگاریان بێ.تا کورتان دوورێکی دیکە بێتە ناو گووند و کورتانیان بۆ دروست بکا. چن سادەدڵ بون دوعایان وەڕآست گەڕا. بەڵام کورتان درووی تازەش بە هەمان شێوە کورتانی خراپی بۆ دروست دەکردن! ئەو جار جگە لەوەی کە پشتیان بریندار دەبوو، زەختێكی زۆریش بۆ گوونیان دەهات! دووبارە کۆبوونەوەیان پێک هێنا ودەستیان کرد بە دوعاتا کورتان دوورێکی باشتر بێتە ناو گووند!
بەڵام هیچ سوودێکە نەبوو. چوون کورتان درووی تازەش بە خاوەنی کەرەکانی گووت: دەبێ کەرەکان برسی رابگری تا بتوانین کورتانێکی کەشخە و رێکوپێکیان بۆ سازکەم. بەڵام هەمیسان کورتانە کان دەبوونە هۆی ئەوەی کە هەم پشتیان بریندار بێ، هەمیش زەختێکی زۆریان بۆ سەر گوونیان بێ.
ئیدی کەرەکان دڵشکاو و داماو مابوونەوە و دەیانگووت خۆزگەمان بە کورتان درووی یەکەم! بۆ چێ ئێمە پێی رازی نەبووین؟ بڕیاریان ئەو جار بە جیددی کۆبوونەوەیەکی دیکە ساز بکەن. تا لە دەستی کورتان درووەکان رزگاریان بێ. ئەو جار بڕێاریان دا کە دەست لە کەریەتی خۆیان بەردەن! تا خۆیان رزگار بکەن.
سەرچاوە: کەژاوەی ناڕێک
لە نووسینی: دوکتور باستان پاریزی
وەرگیراولە فەیسبوکی: بەردیا.
وەرگێڕآنەوە بۆ هەنگوین زمانی کوردی: جەعفەر کەریمی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست