Friday, 23/11/2018, 11:25
لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وەزیری بەرەگری ئەمریکا جەیمس مات، ڕایگەیاند کە سوپای ئەمریکا لە سوریا بڕیاری داوە ببێت بە چاودێر لە نێوان سنوری سوریا و تورکیا بۆ کەم کردنەوەی گڕژیەکانی نێوان تورکیا و هێزە کوردییەکانی کە لە هاوپەیمانیەتیدان لەگەڵ ئەمریکا و کە تورکیا تاونباریان دەکات بەوەی کە بەشدارن لە کارە تیڕۆریستەکانی کە لە ناوەخۆی تورکیا ئەنجام دەدرێت. تورکیای هاوپەیمانمان لە ناتۆ مافی یاسایی خۆیەتی کە نیگەران بێت لەسەر هەر هەرەشەیەک کە لەسەر وڵاتەکەی دروست دەبێت، ئێمەش نیگەرانیەکانیان پشت گوێ ناخەین و بەهەند وەردەگرین، بۆ ئەو مەبەستە بوونی هێزەکانمان لەسەر سنوورەکانی نێوان سوریا و تورکیا، یارمەتیدەر دەبێت لە هۆشیاری دان بە تورکیا لە ئەگەری دروستبوونی هەر هەڕەشەیک کە کاردانەوەی خراپی هەبێت لەسەر تورکیا.
بەشێک لەهێزە کوردیەکانی کە بەشێکن لە هێزی سوریای دیموکرات و هاوپەیمانی ئەمریکان لە ناوچەکەدا و لە جەنگدان دژ بە داعش لە ناوچەکە هەن و هەنوکە هێزەکانی ئەمریکاش کە پێکهاتوون لە ٢٠٠٠ کەس و لە جەنگی دژ بە داعش یارمەتی هێزە لۆکەلیەکان دەدەن پێویستیان بە زیاد کردنی ژمارەکەیان نییە. گەشەکردنێکی بەرچاو هەیە لە نەهێشتنی داعش لە ناوچەکە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کارە قورسەکە هێشتا ماوە بەهۆی ئەوەی داعش لە جەنگ و ڕووبەڕووبوونەوەکاندا خەلكی مەدەنی دەکا بە قەڵغان و هێزەکانی ئەمریکاش وابەستەن بەوەی کە تا بۆیان بکرێت هەوڵبدەن زیان بە خەلكی سیڤیل نەگات.
شایەنی باسە، سوپای تورکیا پێشێلکاری یاسای نێو دەوڵەتی کردەوە و لە جەنگێکی دوو مانگەدا بەرامبەر بە یەپەگە ئینجا توانی شاری عەفرین داگیر بکات، هەنوکە بەگویرەی ئەو هەواڵە و ئەو جۆرە لێداوانە بێت، ئەمریکا خوازیارە سوپای تورکیا خاکی سوریا بەجێبهێڵێت و سوپاکەی بکشێنێتەوە نێو سنوورەکانی تورکیا، کەواتە سوپای تورکیا دەبێت شاری عەفرینیش چۆڵ بکات!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست