کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یەكەم کتێب لەسەر تاڵانكاری نەوت و نێچیرڤان بارزانی و رووداو تیڤی بڵاودەبێتەوە..

Tuesday, 20/11/2018, 20:19


کتێبی نیچیرڤان بارزانی و حوكمی كلیپتۆكراسی ومیدیایی شەری تایبەت دەزگایی رووداو وەك نمونە,لە دوو توێی 198لاپەرەیدا بڵاودەبێتەوە, کتێبەكە لەلایەن (ئاشتی محەمەد و هیوا محەمەد)ەوە نوسراوە و بەشێوەیەكی زانستی سێكتەرەكانی نەوت و بازرگانی و هۆكارەكانی وابەستەیی هەرێمی باشوری كوردستان لەروویی ئابووری و سیاسیەوە بە ئێران و توركیا روونكراوەتەوە هاوكات بەشێكی کتێبەكە تایبەت بەتاڵانكاریی نەوت و ناشەفافی گرێبەستە نەوتیەكان و داگیركاری دەوڵەتی توركیا لە روویی ئابوری و سەربازیی,پشكی دەوڵەتی توركیا لە نەوتی هەرێمی باشوری كوردستاندا روونكراوەتەوە,بەشێكی کتێبەکە تایبەتە بە نێچیرڤان بارزانی و هەڵە ستراتیژیەكانی لە ئیدارە و گرێبەستە نەوتیەكاندا, کتێبەکە بەشێكی تەرخانكراوە بۆ دەزگایی میدیایی رووداو و ئەو بودجە زەبەلاحەی بۆی دابینكراوە و سیاسەتی كاركردنی دەزگایی رووداو  مەترسیەكانی بۆ ئایندە و ئاشتی كۆمەڵایەتی.لەبەشێكی کتێبەکە سەبارەت بە رووداو هاتووە: ڕووداو تەلەفزیۆنی نێچروان بارزانییە و لە هەر لە لایەن ئەویشەوە فینانسە دەكرێ. هەموو لایەك ئەمە دەزانن. بەڵام نەخشەڕێژ و بەڕێوەبردنی ڕووداو لە پشتی پەردەدا عەقڵێكی كوردی یان پارتییانە نا بەڵكوو شەریكە و هۆڵدینگێكی بازرگانی بەڕێوەی دەبا كە نە كوردییە و تەنانەت نە پارتیشە بەڵكوو لە وڵاتێكی وەكوو توركیاوە ئاراستە دەكرێ. سیاسەتی ئاشكرا و نیوەئاشكرای ڕووداو و بەشی ڕێكلام و بزنسی ڕووداو لە تۆڕێكدا یەكدەگرنەوە كە بە گشتی وەك هۆڵدینگی سیاسی ـ بازرگانی دەچنە نێو بازنەی بازرگانی نێوان توركیا و نێچیروان بارزانی لە باشووری كوردستان. لە ڕاستیدا ڕووداو تەلەفزیۆنی كۆمەڵە شەریكەیەكە بۆ ڕێكلام پێكردن بۆ خۆیان. ڕووداو، هوتێل دیوان، شەریكەی جلووبەرگی توركی و زۆر شەریكەی دیكەی توركی لە كوردستان دەچنەوە نێو تاقە هەرەم یان پیرامیدێكەوە. ترۆپكی ئەم هەرەمە، عەقڵییەتی سیاسی ـ بازرگانییەكی توركییە بەڵام بكەر و بەڕێوەبەران كە كوردن لە خوارەوەی هەرەم جێگە دەگرن. لە ڕووداودا نێچیروان بارزانی و لقێكی بەستراوە بە دەوڵەتی توركیا قازانجە ئابووری و سیاسییە هەنووكەیەكان دابەش دەكەن بەڵام لە داهاتوودا و لە باری ستراتیژییەوە بە تایبەت لە بواری سیاسییەوە براوە لە پرۆژەی ڕووداودا دەوڵەتی توركیا دەبێ نەك كورد و نێچیروان بارزانی. لە داهاتوودا ئەمەش لە كردەوەدا دەبنین.هاوكات ئەوە لەم کتێبەدا ئاشكرا كراوە كە : كەناڵەكانی سەر بە پارتی دیمۆكراتی كوردستان ساڵانە نزیكەی ١٨ ملیار بۆ هەڵسوڕاندنیان پێویستە/سەبارەت بە گرێبەستە نەوتیەكان نوسەر دەڵێ: هینری كیسنجەر داڕێژەری ساسەتی دەرەوەی ئەمەریكا چەن دەیەیەك پێش ئێستا وتویەتی: نابێت ورچە سپییەكان بگەنە ئاوەگەرمەكان واتە نابێت ڕوسەكان دەستیان بگات بە نەوتی ناوچەی ڕۆژەهەڵاتی ناوین و بەتایبەت نەوتی كەنداوی عەرەبی . بەڵام تازەبەتازە نێچیرڤان بارزانی ئەو هەڵە مێژویە دوبارەدەكاتەوە كە ئەو دەوڵەتانەی پێچەوانەی ئەم تێزەكاریان كردوە چ كارەساتێكیان بەسەردا هێنان وا ئێستاش نێچیرڤان بارزانی و پارتی گەلی باشور دەخەنە ئەو قوڕاوە و بەم دەردەیان بردین كەخەونی سەربەخۆیان بەو دەردەبرد . بەدرێژای سەدەی ڕابردوو تا ئێستاش ئەمەریكاو هاوپەیمانەكانی كار بۆ ئەوەدەكەن دەستی ڕوسەكان نەگاتە نەوتی ئەم ناوچە نمونەش زۆرن لەوانە لەساڵی 1928 بەریتانیەكان بزوتنەوەی اخوان موسلیمینیان لەمیسر دروستكرد بۆڕێگری مەدی شوعیەت، عبدالكریم قاسمیان ڕوخاند و كۆتایەكەی بەهێنانی بەعس بوو ،خومەینیان هێنا بۆ هەمان مەبەست بەڵام بەگوێی نەكردن شەڕی هەشت ساڵەیان سەپاند بەسەریدا، حكومەتی ئەفگانستانیان تەفرووناكرد بەناوی ئیسلام و شوعیەتەوە و ئەسلی مەسەلەكەش ئەوەبوو كە ڕوسیا ویستی بۆریكی نەوت ببات بۆ سەردەریای هند بە ئەفگانستاندا,سەبارەت بە تالانكاری نەوتی هەریمی باشوری كوردستان لەلایەن توركیاوە نوسەر لیكۆلینەوەیەكی وەك نمونە هیناوەتەوە كە دەلی: لێكۆڵینەوەیەك لە پەیمانگای ووزەی توركیا لەبارەی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی باشوری كوردستانەوە لەلایەن جەرجیس گوڵیزادە ئاشكرای دەكات كە حكومەتی توركیا پشكی %٤٠ی فرۆشتنی نەوتی باشوری كوردستان بۆ خۆی دەبات.جەرجیس گوڵیزادە نوسەر و چاودێری سیاسی لە وتارێكیدا بەناونیشانی '' نهێنییەكانی بەشكردنی نەوتی كورد'' بەپشت بەستن بەچەند بەڵگەنامەیەكی دەستكەوتوو، چەندین نهێنی لەبارەی نەوتی هەرێمی كوردستانەوە ئاشكرا دەكات و دەڵێت، توركیا پشكی لە نەوتی كوردستاندا هەیە و %٤٠ی داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆخۆی دەبات. ئەم رێكەوتنە زۆر بەنهێنی لەنێوان رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆكی توركیا و نێچیرڤان بارزانیدا ئەنجامدراوە و بەهیچ شێوەیەك كورد بەشێوەیەكی سەربەخۆ نەوتی خۆی نافرۆشێت بەڵكو هەموو كات لەژێر چاودێری توركیادایە و پشكی شێری فرۆشتنی نەوت بەر توركیا كەوتووە.ئەوەشدەڵێت '' بەهۆی ئەو ئاسانكارییانەی حكومەتی هەرێم بۆ توركیای كردووە، هەرێم هەر بەرمیلێك نەوت بەكەمتر لە %٥٠ی نرخی خۆی دەفرۆشێت ئەویش لەپێناو رازیكردنی دڵی توركیا''. جەرجیس گوڵیزادە زانیاری زیاتر لەبارەی پشكی توركیا و بەرپرسانی هەرێم لە نەوتی هەرێمی كوردستاندا ئاشكرا دەكات بەم جۆرە:پشكی توركیا: %٦ی فرۆشتنی هەر بەرمیلێك نەوت دەدرێتە بەرپرسێكی باڵای توركیا و خانەوادەكەی. هەروەها %٥ی پارەی هەر بەرمیلێك نەوت دەدرێتە حزبی دەسەڵاتداری توركیا. %٤ی فرۆشتنی هەر بەرمیلێك نەوت دەدرێتە سەرۆكی حزبی دەسەڵاتداری توركیا، هەروەها سەرۆكی دەزگای هەواڵگری توركیا (میت) پشكی %٣ی نەوتی هەرێمی باشوری كوردستانی هەیە. جگە لەوەش حكومەتی توركیا پشكی %٤ لەهەرێمی باشور وەردەگرێت لەبەرامبەر گواستنەوەی نەوت لەرێگای بۆرییەوە بەخاكەكەیدا.پشكی كورد: %٦ی داهاتی نەوت دەدرێتە دوو حزب لەهەرێم، بەشێكیش دەدرێتە ٦ بەرپرسی باڵا لە هەرێمی كوردستان كە رێژەكەی %٣یە بۆ هەر یەكێكیان، هەروەها رێژەی %٥یش دەدرێتە دوو حزبی دیاریكراوی هەرێمی كوردستان.پشكەكانی تر:  پشكی %٣ دەدرێتە بەرپرسێكی ئەمریكی. نوسەر بەهێنانەوەی بەڵگەیەك لەویكلیكس نوسیویەتی: لە بەڵگەی ژمارە (105 هەزارو 244) ئاشكرایدەكات" نێچیرڤان بارزانی لەسەردانێكدا بۆ ئانكەرە بۆ گواستنەوەی نەوتی هەرێم لەڕێگای توركیاوە بۆ بازاڕەكانی جیهان، چەندین رێككەوتنی نهێنی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی توركیا ئیمزا كردوە، بۆ ئەو مەبەستە لە كۆبونەوەیەكی سێ سەعاتدا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان (6) رێككەوتنی ئیمزاكردوە، (5) رێككەوتنیان تایبەتن بە گواستنەوەی نەوت‌و ئەوی دیكەیان تایبەتە بە كاركردنی كۆمپانیای توركیش ئینێرجی بۆ پشكنین‌و گەڕان بەدوای نەوت لە هەرێمی كوردستاندا".هەر لەو بەڵگەیەدا باسلەوەكراوە، ئەو (6) رێككەوتنەی نێوان توركیاو هەرێم بەنهێنی ئیمزاكراون بۆ ئەوەی كاردانەوەی ئەمەریكاو حكومەتی ناوەندی عێراقیان لێنەكەوێتەوە. چونكە وەزارەتی نەوتی عێراق بەرپرسانی هەرێمی كوردستان بە فرۆشتنی نەوت بەشێوەی قاچاخ تۆمەتبار دەكات، كە لەنێوان ساڵەكانی 2011 بۆ2014 زیانی (34 ملیار) دۆلاری لە حكومەتی عێراق داوەو رێژەی 17% بودجەی عێراقیشی وەرگرتوە. ئەوەش ئاماژەیەكی ئاشكرایە، كە تێكچونی پەیوەندیی نێوان هەولێرو بەغدا ئەو قەیرانانەی روبەڕوی هەرێم كراوەتەوە، ئەو رێككەوتنە نهێنی یانەی پارتییە لەگەڵ ئاكەپە، كە جگە لە هەرێمی كوردستان حكومەتی عێراقیشی روبەڕوی زیانێكی گەورە كردوەتەوە.دەربارەی دەستكەوتەكانی لایەنی توركی لە نەوتی هەرێمی كوردستان، بەڵگەی ژمارە (61 هەزار و 917) ئاشكرایدەكات" بارزانی بۆ دژایەتی حكومەتی عێراق پشت بە توركیا دەبەستێت، بۆ وەدەستهێنانی پشتگیریش لە تەندەرەكاندا ئاسانكاری بۆ كۆمپانیا توركییەكان دەكات".

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە