دکتۆر فواد حسین ، کوردستانى وێران کرد ، نۆرە ى بەغدایە
Tuesday, 13/11/2018, 20:25
نمووونەى دز و گەندەڵ و دیکتاتوریکى کوردى
ماوە یە کە دیوانى سەروکایەتى هەریمى کوردستان بێ سە روک و بێ بەرپرسە ، فوئاد حسین بوتە جێگرى سەرۆک وەزیرانى عیراق، بێ ئەوەى لە دیوان و لە کوردستان ئینفکاکى وەزیفى بکات! لە کاتیکدا ، ئەو فەرمانبەرێکى بچووک کارێکى کردبا ، راستەوخۆ داواى لێدەکرد ئینفکاک بکات .. بەلام جەنابى مشەرەفیان ، هەموو سەروەت و سامانى سەرۆکایەتى هەڵدەلووشی و لە بەغداش مووچە و پارە و نەسریەى هەیە و لە کوردستانیش خوا بەزیادى بکات !
من لە نزیکەوە وەکوو روژنامەنووسێک چەندین کارمەندى سەرۆکایەتى هەرێم دەناسم ، هەموویان هاوارهاواریانە لە دەست دزیى و گەندەڵى و دیکتاتوریەتى فوئاد حسین.
لە دیوان کەس هیچ دەسەڵاتێک و بڕیارێکیان بەدەست نیە:
اذا قال الديوان الرئاسة قال فؤاد حسين!
دەبێت سەرۆکى حکومەت و قوباد تالەبانى بێنە سەرخەت و چارەسەرێک بدۆزنەوە بۆ بەرێوەبردنى دیوانى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان.
ساڵانێکە فوئاد حسین ئەو دائیرەیەى ویران کردووە ، شەخسی خوى فوئاد حسین بەرپرسە لە دروستنەکردنى دائیرەکە و دزیى و تاڵانکردنى سەروەت و سامانى کوردستان.
لە کوێی دوونیا بووە پیاوێک لە بەغدا جێگری رەئیسی حکومەت بێت و لە وڵاتێکى تر یان لە شارێکى تر سەرۆکى دیوان بێت ! بەس لە جەزیرەى واقواق نەبێت کە کوردستانە !
دیوانى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان، چەند کەسایەتیەکى یەکیەتى نیشتیمانى کوردستانى تێدایە، هەموو روژێک سوکایەتیان پێدە کرێت ،
پاش ئەوەى گرفت دروست بوو لە بەغدا لەمەڕ سەرۆکایەتى عیراق ، فوئاد حسێن لە بەغداوە ئەمرى دەرکردن و ریسواکردنى یەکیەتیەکانى دەرکردبوو !
نووکتە یە کى گەورەش لەوە دایە ، فوئاد حسین دەبیتە وەزیر و جیکگرى ریس وزراى عیراق ، بێ ئەوەى خوداحافیزى لە هیج کە سیک و کە سانى دیوان بکات و دە چیتە بەغدا ، ئەوەش نیشانە و دەلیلە کە:// کە فوئاد حسین لە ناو خیزانێک باش پەوەردە نەبووە ، کوورە عایلە نیە ،
هیچیش لە اێول و مەریفەتى اوروپا فیر نەبووە ... ئاوا بە بی هیچ خوداحافیزى و بریکارنامە بو یەکیکى تر یان انفکاک کوردستانى جێ هێشتووە خاوەنى دو مووچە و نە سریە ى زەبەڵاحە لە کوردستان و حکومەتى عیڕاق !
پێویستە بەزووترین کات فواد حسین ئینفیکاکى وەزیفى بکات و یەخەى هەزاران کارمەند بەربدات و سەرۆکێکى نوێ بۆ ئەو دائیرەیە دانێن ،
بوودجە و نەسریەى دیوانى سەروکایەتى خووراوە لەلایان ئەو دزە گەورەیە ، دەبێ مەکتەبى عادل عبالمهدیش ئاگادار بکرێتەوە کە چ دزێک جێگریەتى با عیراقیش وێران نەکات، بە داخەوە ، کوردستانى دزیی و ویرانی کرد !
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست