کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەگەر کۆماری ئیسلامیان بۆ رووخاندین؟

Thursday, 01/11/2018, 23:07


هاتنەسەرکاری بنەماڵەی پادشآیی نە بە خواستی گەلی ئیڕان بوو،نە بەخواستی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان.هەروەها ڕووخانی دەسەڵاتی بنەماڵەی پەهلەویش نە بە خواستی خەڵکی ئێڕان بوو نە شەڕی چەکداریی کورد لەو بەشە لە وڵات.ئەوەی کە ڕیگای خۆش کرد دەسەڵاتی بنەماڵەی پەهلەوی لە تەختی بەختی خۆیان وەلانرێن، کۆبوونەوەیەک بوو لە دوڕگەی گوادولۆپ لە وڵاتی فەڕانسە بە.بڕیاری پێنج دەوڵەتی زلهێز ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی خستە ئەو رۆژگارە کە ئێستێش  گەلانی ناوچەکە تاوانی بۆ دەدەن.!
هەڵوەشآندنەوەی بڕێاری / بەرجام / کە باس لە پرسی ئەتۆمی ئێڕان دەکا،لە لایان سەرۆککۆماری ئامریکاهەر و  بەڕێککەوت نییە.
دەست تێوەردانی ئێڕان لە وڵاتانی یەمەن ولوبنان وسووریە بۆتە هۆی نیگەرانی ئامریکالە کۆماری ئیسلامی. جگە لەوانەش پاراستنی هاوپەیمانی سەرەکی ئامریکا،یانی وڵاتی ئیسڕاییل لە سیاسەتەکانی سەرەکی دەرەوەیی وڵاتی ئامریکایە.پرسی سەرەکی لەو بارودۆخەدا بۆ کورد لە چیدایە؟ئامریکاییەکان بە رواڵەت دەڵێن مەبەستمان رووخاندنی کۆماری ئیسلامی نییە، سیاسەتی سەرەکی لاوازکردن وتێکدانی دەسەڵاتی تارانە.
پرسی گرینگتر لە سیاسەتەکانی ئامریکاورووخاندنی کۆماری ئیسلامی،پرسی کوردەلە رۆژهەڵاتی کوردستان.بۆ جوابی ئەو پرسە پێویستە هیندێک بگەڕێنەوە بۆ دواوەو ڕۆڵی ئەو حیزبانەی کە دوای نەمانی بنەماڵەی پەهلەوی خۆیان خلۆرکردوەبۆ ئەو بەشي لە کوردستان.دەبێ خەڵک بە جیددی پرسیار لە خۆی بکا، حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران / دێمۆکڕاتەکان / وکۆمەڵە / کەمەڵەکان / تا کام ئاست ڕۆڵیان هەبووە لە رووخانی دەسەڵاتی بنەماڵەی پەهلەوی؟
گاریگەریی ئەو حیزبانە دوای هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی لە سەر دۆزی رەوای خەڵک چەندەبووە؟ئایا لە ماوەی چل ساڵی رابووردووداتوانیویانە ببنە هێزێکی یەکدەست بۆ داهاتووی نەمانی دەسەڵاتی تاران؟کارنامەی  خەباتی ئەو چل ساڵەیان نیشآنی داوە کە بۆ داهاتووببنە جێگای ئۆمێد بۆ بەڕێوەبردنی وڵات؟کاتی خۆی بە فیتی قیادەمووەقەتی سەر بە بنەماڵەی بارزانی ئاودیوی باشووری کوردستان کران،لەو ماوەیەدا پیلان وپڕۆژەیان چەندە یەکگرتووبەهێز بووە بۆ داهاتووی نەمانی دەسەڵاتدارانی تاران.؟
نەتەوەی کورد جگە لەوەی کە لە سەرخاکی خۆی دەژی وخاوەنی کۆمەڵگایەکی مەزنە،ئەندامی کۆمەڵگایەکی دیکەی مەزنترە، بەناوی کۆمەڵگای جیهانی.هیچ نەیەوەیەک توانای ئەوەی نییە بە بێ ئەو کۆمەڵگا مەزنە سیاسەت وئابوروپەیوەندیی خۆی لە جیهان ببڕێ.ئایا حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ماوەی چل ساڵی رابووردوودا نیشانیان داوە کە دەتوانن کۆمەڵگای رەنگاورەنگی ئەو بەشە لە وڵات بەڕێوەبەرن؟ گومانم لەوەدا نییە ئەو توانایەیان نییە.
یەکەم ئاکاری ئەو حیزبانە دوای کۆماری ئیسلامی لێدانی بزووتی شەڕی خۆدڕێنە!ئەویش بە بیانووی ئەوەی دەخوازن ئەزموونی باشووری کوردستان لە رۆژهەڵاتی کوردستان دووپات بکەنەوە.
” زۆرزووهیواکانی گەلی کوردیان هەڵقرچاند”
لە رۆژهەڵاتی کوردستان کاتێک شای ئێڕانیان بۆ وەدەرناین شایوولۆغان دەستی پێکرد.کوردیش لەو بەشە لە وڵات دڵی خۆش بوو.تا کاتێک  حیزب ورێکخرواوە گەڕآنەوەودەستیان بە سەر شاروگووندی وڵات داگرت. باسی تەواوی بابەتێکیان دەکرد جگە لە چارەسەری یەکەم پڕۆژەش هەڵگیرسانی شەڕی کۆمەڵەو حیزبی نا دێمۆکڕات بووئاخووندەکانی دەسەڵاتدار ئەو هەلەیان بە باشی قۆستەوەوهێرشیان هێناوهێدی هێدی شارو گووند گیرانەوەوبە یارمەتی بنەماڵەی بارزانی دەسەڵاتی تاران توانی ئاودیوی باشووری کوردستانیان بکاتا لە کەمپەکاندا زەمینگیر بکرێن ئەوە ڕێک سێ دەیە زیاترە خەریکی حەیرانی لێکترازان ودووبەرەکین.!چاویان لە ئاسمان بڕیوە تا وڵاتانی زلهێز دەسەڵاتی تارانمان بۆ لادەن وئەوانیش سەلانە سەلانە بگەڕێنەوە بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان!تا کۆپی ٢٧ ساڵەی دەسەڵاتی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانیمان لۆ پێک بێنن.
دژبەران دەسەڵات یان ئۆپۆزیسیونی دژ بە دەسەڵاتی ناوەندیی لە هەموو جیهاندا ئەگەر خاوەنی پڕۆژەی چارەسەریی نەبێ،ئەگەر خاوەنی پیلانی کورت خایەن ودرێژ خایەن نەبێ تووشی شکستێکی مەزن دەکرێ، ئەو داستانی ئەو حیزبانەیە کە ماوەیەکی دوورودرێژ لە ژێر چەنگی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانیدا ئەلفوبێی سیاسەتیان لە بیر چۆتەوە وخەریکی خۆ دزینەوە لە چآرەسەرین!
”دوای بەهاری عەڕەبی"
دوای شکستی بەهاری عەڕەبی ئیدی مرۆڤ بۆی دەردەکەوێ کە لە وڵاتانی جیهانی سێهەم هیچ ئاڵوگۆڕێکی مەزن بە بێ یارمەتی دەستی دەرەکی ناتوانێ پێک بێ. ئەزموونی سەلمێنراو بارودۆخی وڵاتانی عەڕەبی وئێرانەئامریکاو هاوبیرەکانی گەیشتوونە ئەو باوەڕە بۆ ئەوەی ئامانجەکانیان بپێون ئۆپۆزیسیون وحیزبە بەرهەڵستکارەکان وێنەی مقاشی دەستی خۆیان چاو لێدەکەن هەرکات ئۆپۆزیسیون یان حیزبەدژبەرەکانی دەسەڵاتی ناوەندی لاوازبن وکاریگەریی ئەوتۆیان لە سەر گۆڕانکاریەکان نەبێ دوای رووخانی دەسەڵاتی ناوەندی خەڵك وەک باشووری کوردستانی بە سەر دێ.
بۆیە ئەگەر قەرار بێ کۆماری ئیسلامیمان بۆ وەلا بنێن، مافی هیچ حیزبێکی ئووردووگانشین نییە منەت لە سەر خەڵکی هەژار دابنێ وخەباتی چەکداریان پێ بفرۆشێتەوە.ئەو حیزبانە ئێستێ لەو پەڕێ بێدەسەڵاتیدان، بەڵام حازر نین ناکۆکیەکانیان چارەسەربکەن وخۆیان بۆ گۆڕانکاریی مەزن ئامادە بکەن.گەڕانەوە بەو ئەقڵیەتە بۆ ناو خۆی وڵات تەنیا ماڵوێرانی دەگەڵ خۆی دێنێ.
ئێوە ساڵهای لە ناو کەمپەکاندا دەژین. تەنانەت شوێنی ناشتنی مردووەکانیشتان لە یەکتر جودا کردۆتەوە!چۆن دەتوانن بۆ داهاتوو کۆمەڵگا بەڕێوە بەرن؟پاشناوی دێمۆکڕات بۆ ئەو ژیانەی کە تێیکەتوون زۆر گرانە.بۆیە لە دەستەواژەی دێمۆکڕات ودێمۆکڕاتیک تێناگەن.

سندوقی کوردستانپۆست.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە