کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نهێنی و زانیاریی تازەی هەندێک لە رۆژنامەنووس و میدیاکارە خۆفرۆشەکان

Tuesday, 30/10/2018, 17:00


ئەو پۆلە روژنامەنووسانەی کە روژانە حەزیان لەوە دەکرد بینە سەر شاشە و کەناڵی تێڤێکان و وانەی ئەخلاقیان دەگووتەوە و باسی کاری روژنامەگەرییان دەکرد، هەروەها رەخنەیان لەم دەسەڵاتە دەگرت، کەچی ئیستا هەریەکەیان بەهۆکاریک بونەتە چەواشەکەر و زوڕناژەنی بەرپرسیکی ئەمنی و سیاسی و مروڤی بچوکن بەنمونە 
1) نەبەز گوران، بۆتە راوێژکار و نووسەری عەقید شانازبرایم ئەحمەد، ئەو شانازە دەم پیسەی کە لە سەر خوێنی هەزاران پیشمەرگەی کوڕە هەژاری یەکێتی هاتۆتەوە کوردستان، ماوە ماوە نووسینێکی کورتی دەنوسی، ئیستا نەبەز گۆران بۆی دەنووسێت، لێرەدا دەمەوێ پیتان بلیم نووسەری زۆربەی ئەو بابەتانەی شاناز، نەبەز گورانە، بەڵی ئیستا ئەو بۆی دەنووسێت، وا ماوەیەکە ئیتر لە بەر پیریی بێت، یان لەبەر دزیی، خۆی هیچ نانووسێت، هەرچەندە نووسینەکانی زۆر لاواز و بابەتی سەرتەنور و قسەی هیچ و پوچ بوو، بەلام نەبەز وەک پیشەی کۆنی کە چۆن ماوەیەک بە پارە لە هەولێر لە ناحەزەکانی کەریم سەنجاری و نەوزاد هادی و عیسمەت ئەرگوشی دەدا، ئاواش ئیستا بە پارە بۆ کچەکانی برایم ئەحمەد دەنووسێت، چونکە موچەیەکی چەور وشوقەیەکی نایابیان لە شوقەکانی شیخ فاخیر پێداوە.
بۆناسینی نەبەز گۆران دەمەوێ لیرەدا هۆکاری دەرکردنیتان لە کەنالی (کەی ئین ئین) و گردەکە بۆباس بکەم . واتا ئیستا نەبەز گۆران شوقەیەکی شێخ فاخیری وەرگرتووە،  لە سەر رێنمایی شاناز بە خۆڕایی و پارە نادات. 
 یەکیک لە پیشەکانی نەبەز گۆران ئەوەیە، بەدوای بێنامووسی و رابواردندا دەگەرێ و ماڵی چەند کەسایەتی و خێزانی ویران کردوە و نامە، چات نەماوە، کە بۆ ئافرەتی دەنێرێت و داوای سیکس دەکا ، وەک نمونە روژێک چات و نامەیەکی زۆر لەگەڵ   ژنە پەرلەمانتارێکی گوڕان دەکا لە کۆتایدا راستەوخۆ داوای سیکسی لیدەکات، ژنە پەرلەمانتارەکەش بەرەقی وەلامی دەداتەوە ، بۆیە نەبەز ماوەیەک دواتر دەچێت پۆستیکی توند لەسەر ئەو خانمە دەنوسی ، ئەو خانمەش هەموو چاتەکان و بابەتەکە دەداتە دەست نەوشیروان مستەفا، دەڵێت ئەوە نەبەزە لەبەرئەوەی سیکسم لەگەل نەکردوە بزانە چۆن قەلەمەکەی کردوتە چەکێک بۆ ئازاردانم.
هەموو ئەوانەی نەوشیروانیش دەناسن دەزانن کە تورە دەبێت هەموو قسە و رەفتارێک دەکات، بۆیە بە قادری حاجی عەلی دەڵێت بڕۆ ئەو نەبەزە بەشەق لە گردەکە دەرکەنە دەرێ ....کەچی ئەو نەبەزە ئەوەندە کەسیتیەکی لاواز و دۆڕاوی هەیە، باس لەوەی دەکرد کە نەوشیروان زۆری خۆش دەویست ، راستی ئەو چیرۆکە لەگردەکە و کەی ئین ئین هەیە ، ئەگەرنا با خۆی بۆمان باس بکا هۆی چی بوو لە گردەکە دەریان کرد!؟
2) ئەحمە دمیرە کە ماوەیەک وەک کەسێکی دژ بەبنەماڵەیی بارزانی خۆی نمایش دەکرد، وەک قەڵەمێکی میدیای ئازاد رەخنەی لە دەسەڵات دەگرت، بەڵام ماوەیەکە هەمووتان دەیبینن کە چۆن لڤینی هاوشیوەی میللەت پریس لیکردوە و ریکلام بۆلاهور و قوباد  دەکات، چونکە ماوەیەکی دریژ  میرە   وەک راویژکاریکی نهینی  هیرو کاری دەکرد ،  ئیستاش بە نیازە ببیتە راویژکاری قوباد و لاهور، بەڵام پێی شەرمە خۆی رایبگەیەنێت ئەگەرنا زۆر کەس دەزانێت بە بەردەوام  دەچێتە چەند دوکانێکی جلوبەرگی گران بەها لەسەر حسابی قوباد و لاهورە ئەوان پارەکەی بۆدەدەن.
3) توانا عوسمان،  ئەو توانایە کە کەسێکە زۆر یاری سیاسی دەکات و روژێک بەشان وباڵی مەلامستەفا هەلدەدا و روژێکیش بە جەلال تالەبانی و ماوەیەک لە هاوڵاتی کاری دەکرد و دوایی چوە کەناڵەکەی شاسوار، بەڵام لەم ماوەیە گوایە هەڵوێستی وەرگرتوە گوایا (نالیا) بۆتە حزبی بۆیە واز دەهینیت واتا گوایە هەڵوێستی نواندوە لە کەنالی حزبی کارناکا، کەچی ئیستا وا دەرکەوت، کە  بەنیازە سەرپەرشتی ئەو کەناڵەی لاهوری بەرپرسی دەزگای دژە تیرۆر بکات، کە وەک ئەلتەرناتیڤی روداو بەنیازن لەم ماوەیە بیکەنەوە و وا ئامادەکاری بۆ دەکەن ، بەڵام لەملای ترەوە دەچیتە میدیای دەزگای ئەمنی و قارەمانە ناپاکەکەی ١٦ ئوکتوبەر.

4) لە کۆتاییدا وابزانم هەموو رەحمانی میترو دەناسن کە ماوە ماوە بەشان و باڵی هێرۆدا هەلدەدا و  قاپۆتەکەی بۆهەڵدەگری.
5) یان کەمال رەئوف کە لە ژێرەوە لەم دوایە ببوو بە پیاوی بەرهەم ساڵح و ئیستاش جار جار ریکلام بۆ ئەو  دکتورە سوکە دەکات، کە حیزبێکی بۆ چوار مانگ دروستکرد، دوایی لەبەرامبەر پۆستی سەروک کۆماری فرۆشتییەوە و هەموو ئەندام و لایەنگرەکانی لە پێ کرد! 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە