ناوى ئەو کۆمپانیایەى خراپ ترین بانزین هاوردەى سلیمانى و کوردستان دەکەن
Tuesday, 30/10/2018, 11:50
بە پێویستی دەزانم بۆ خوێنەر و خەڵکی کوردستان ناوی ئەو کۆمپانیا ناپاکانە ئاشکرا بکەم، کە بە پلانی دوژمانی کورد، بەنزینی پیس و ژاراوی هاوردەی سلێمانی و هەرێمی کوردستان دەکەن، ئەویش بە مەبەستی نەخۆشخستنی خەڵکی کوردستان و پەککەوتن و تووشبوونیان بە دەرد و نەخۆشی جۆراوجۆری وەکو شیرپەنجە و تەنگەنەفەسی و چاوکزی و زۆر شتی دیکە، ئەمانەی کە لە پشت ئەو کۆمپانیا و کاری هاوردەکردنی بەنزینەوەن، هیچ جیاوازییەکیان نییە لەگەڵ کەسێکی خۆفرۆش و دوژمن بە گەلەکەمان:
ناوى ئەو کۆمپانیایەى خراپ ترین بانزین هاوردەى سلیمانى و کوردستان دەکەن
1. پترۆلیستان .
2. قهیوان خاوەنى ئیدارى گشتى یەکیتى و حاجى تۆفیق بەریوەى دەبات .
3. سمود وهتهن ناوى گۆریوە بۆ (ناشین ئۆیل) خاوەنى حاجى رەسولەو ئالان ناویک بەریوەى دەبات .
4. ساوس کوردستان خاوەنى(سامانى حاجى فایەقە) و شەریکى شاناز براهیم ئەحمەدە.
5. چۆمان کرووپ .
6. رازی .
7. سهرکهوت گروپ .
8. بههار گروپ . حاجى رەسولى گەڵاڵە.
9. نینکاس.
ئەوانەى لاى سەرى کۆمەڵێک گروپى مافیائاسا کاردەن و خراپترین جۆرى سوتەمەنى هاوردەى سلێمانى _ هەولێر دەکەن و لەلایەن وەزارەتى سامانە سروشتیەکان کارئاسانیان بۆ دەکرێت بە پارە کە ئەو بەنزینە کوالیتییە خراپە لە سنورەکانەوە بێتە هەرێمی کوردستان.
1- حاجى تۆفیق بەڕێوەبەرى کۆمپانیاى قەیوەوان، یەکێکە لە هەرە تاوانبارەکان، کە شایستەی دادگاییکردنە و لەو پێناوەدا پارەیەکی زۆری کۆکردۆتەوە و یەکێکە لە دەوڵەمەندرتین بازرگانەکان کە لەسەر خوێنی هەزاران کەس دەوڵەمەند بووە.
2- حاجى رەسول ئەمیش بەرپرسى کۆمپانیاى بەهار گروپە کەسایەتییەکى ترى نیو ئەو زبلدایە کە نەک سوتەمەنى خراپ، بەڵکو پەناى بردووە بۆ هاوبەشی کردن و پشکی لەگەڵ نورى مالیکى هەیە بۆ هینانى چاى ئەحمەد جیا لەوەى برنجى برنجى ئیکسپایەر و موادى کارەبا خراپ هاوردەى کوردستان دەکات ، زۆر جار ئەو مەوادا خراپانە بۆتە کوشتنی زۆر لە هاوڵاتییان، لەسەر حسابى خەڵکى کوردستان ئیستا کۆشک و ڤیلا و موڵکی زۆرە.، جگە لەم کارە قێزەوەندانە، ئیستا ئەم کابرایە کوڕێکى نەخوینەوارى له کەلار هیناوتەوە سلیمانى بەناوى (یوسف) کارى سوتەمەنى بەو دەکات لەریگاى کۆمپانیاى وەهمى کە بوونی نییە، کاتیک لەلایەن دکتۆر غالب ئاشکرا کرا کۆمپانیاى صمود وەتەن و بەهار گروپ بازینى کوالیتى خراپ هاوردە دەکەن ، ئیتر ناوى کۆمپانیاى صمودیان گۆرى و لەسەر کۆمپیانیاى بەهار گروپ سوتەمنیان هێنایە هەرێم ئەمیش لە رێگای چەند کۆمپانییەکی دیکە.
خوێنەری بەڕێز... باشووری کوردستان ئەمڕۆ بۆتە زەڵکا و کەلاوە، بەرەڵاییە و هەر کەسە بۆ خۆی کار دەکات و پارە پەیدا دەکات و دەستی خەڵکی دەبڕێت، بەرپرسەکان هەموویان پشکیان لەم گەندەڵیانەدا هەیە،و رێگایان بەم پئیاوە ناپیاوەانە داوە، کە خوێنی خەڵکی بمژن و گیرفانیان تاڵان بکەن، بۆیە ئیستا رێژەی هەژاریی و نەخۆشی لە هەڵکشاندایە و چارەسەر سەرپانکردنەوەی ئەمانە و بەرپرسەکان و ئەو دەسەڵات خائینەیە کە وەکو بەڵا بەسەر ئەم گەل و خاکەدا باریون.
|
لەسەر خوێنی ئەو میللەتە کۆشک و تەلارەکانیان بەرزدەکەنەوە |
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست