لۆمپەنیزم لە روانگەیەکی دیکە
Saturday, 20/10/2018, 9:52
مەرج نییە مرۆڤی لۆمپەن کەسێکی نەخوێندەوار و بێ زانست بێ. مەرج نییە کەسی لۆمپەن هیچکات فێرگە یان زانکۆیان ناوەندە فێرکاریەکانی تێپەرنەکردبێ. زۆر کەسی نەخوێندەوارم دیوە کاتێک دەئاخفێ مرۆڤ پێی خۆشە گوێی لێبگرێ.لێی فێرببێ. زۆریشم خوێندوار و زانکۆکار و تەنانەت پڕۆفسۆریش دیوە کاتێک دەئاخفن ، بێ دەنگ بن زۆر سەنگینترن. کەسانێکی زۆرم بینیوە تا کاتی مردن لە ناو ئەو گووندەی کە لێی لەدایک بون ژیاون، بەڵام خاوەنی دونیایەک ئەزموون دونیایەک ڕاوێژی بە کەڵک بە سود بون بۆ کۆمەڵگا.
کۆمەڵگای کوردەواری بە گشتی و بە تایبەت لەماوەی ٢٧ ساڵ لە داگیرکردنی وڵات بە زەبری تفەنگی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی، تەنیا ژێرخان وسەرخانی ئابووریەکەی نەڕووخاوە. تان وپۆی کەسایەتی تاکی کوردیش وەک داڕێکی هوڵۆڵێ لێ هاتەوە کە بە رواڵەت خاوەنی لقو پۆیە بەڵام دەدەرووندا پووک ورزیوە!بە چووکترین بای بێوادە دەکەوێتە سەرعەرز وهێدی هێدی وشک دەبێ وبەکاری سووتانیش نایە!چون مێشکی ئەو دارە پووک بووە وهێزی ئەوەی نەماوە لە سەر پێی خۆی رابوەستێ.
کورد بۆ ئاوادرنگ دەگاتە مەبەستەکانی؟جوابی ئەو پرسیارە زۆر هاسانە.وەتی من وەبیرم دێ هەرچی بێبەختیە، ئەو سەرۆک ومەرۆکانە لە سەرناوی رزگاریی تەواوی کەموکورتیەکانیان هاویشتۆتە شەر لایەنی دوژمن.!بۆ ئەەی خۆیان دەرباز کەن ودرێژە بە جینایەتەکانیان بدەن،دوژمنیان لێ کردووینە دێوجامە / دوژمن هەر دێوجامەیە/ بۆ ئەوەی بۆ خۆیان درێژە بە دەسەڵات وڕاوڕووت بدەن.
یەکێک لەو کەرەستانەی کە بە زۆرینەی حیزبەکوردیەکان لە باشوورورۆژهەڵاتی کوردستان بە کاریان هێناوە نووسەروخوێندەواری زانکۆ وزڕەشاعیرونووسەری وردەخۆری ژێر دەستی خۆیان بووە. ئەو کەسانە پاش ئەوەی لە دەرگای زۆر حیزب وئیدئۆڵۆژیای چەپ وراستیان داوسەرنەکەوتن، دەکەونە قۆناغی رەخنە گرتن لە کێشەی کوردوهەستی نەتەوەیی گەلی کورد!ئەو قۆناغەشیان کە تیپەڕ کرد دەگەرێنەوە سەر خاڵی سیفر، چاو لێدەکەن تا بزانن دەسەڵاتی کورد لە باشووری کوردستان دەدەست کێدایە، کێ خاوەنی چەکداروپارەی نەفت وسامانی ئەو گەلە هەژارەیە،دەبنە مرید ودەروێشی ئەو دەسەڵاتە وراستەوخۆ یانژی ناڕاستەوخۆ بە بەژنوباڵای ئەو سیستمە گەندەڵە هەڵادەڵێن!
یەکێک لە تایبەتمەندیە خراپەکانی کەسی لۆمپەن، دوور بون لە ئەخلاق وخۆدزینەوە لە بەرپرسایەتییە.هەرکات مرۆڤێک خۆی لە لایەنی بێویژدانی بدا، ئیدی هیچ سنوورێکی ئینسانی ونەتەوەیی ناناسێ.کەسی لۆمپەم جاری وایە ئایین دەکاتە ئامرازێکی بەهێز تا دژی نەتەوەکەی خۆی خزمەتی داگیرکار یانژی دەسەڵاتیداری بیانی وخۆماڵی بکا.
دەخوازم بە بێ شەرم ناوی کەسێک بێنم کە خوێندنی باڵای هەیە وخاوەنی دەیان پەڕتووکەو پلەی پڕۆفسۆڕیشی هەیە.ئەو زاتە ناموبارەکە ناوی عەلی قەرەداغییە!کەسایەتێک کە لە تەنیشت ئەردۆغانی فاشیست رادەوەستێ ونوێژی بە کۆمەڵ لە سەر جەستەی سەربازی تورک دەکا!من نازانم جیاوازیی کەسێکی چەقۆکێش ونەخوێندەوار کە بۆ بژیوی ژیان چەکی دوژمنی لە شآن دایەو دژی نەتەوەکەی خۆی شەڕدەکا دەگەڵ ئەو پڕۆفسۆڕە لە چیدایە؟
خاڵی هاوبەشی کەسێکی نەخوێندەوارولۆمپەن دەگەڵ کەسایەتیەکی وەک قەرەداغێ لەوەدایەکەهەدووک لایەن بەشێوەیەک لە گەشەکردنی کۆمەڵگادا بەشدار نین. قەرەداغیەکان بۆ لاوازکردنی هەستی نەتەوەیی کوردپەنا دەبەنە رێکارێکی دزێو،ئەویش وەک دەڵاڵی سیاسی لە نێوان دوژمن ونەتەوەی کورد رەفتار دەکەن.زۆر بە هاسانی لەکەسایەتی خۆیاندا کەسایەتی نەتەوەیەک دەبەنە ژێر پرسیار؟
بۆیە تاکی لۆمپەن تەنیا هەر کەسێکی خوێندەوارونەزان نییە. زۆر جار کەسی خوێندەواریش دەتوانێ زۆر بە هاسانی ڕۆڵی کەسێکی لۆمپەم بگێرێ کە دژی نەتەوەکەی خۆی کردەوەی خراپ لە خۆی نیشآن بدا.بە باوەڕی من نووسەرێک یانژی شاعیرێک یان بە رواڵەت رووناکبیرێکیش دەتوانێ بۆ ئەوەی لە خزمەت دەسەڵاتدا دابێ ڕۆڵی کەسایەتیەکی لۆمپەن بگێرێ.گەلێک شاعیرونووسەرورووناکبیری ساختە لە باشور ورۆژهەڵاتی کوردستان دەبینم کە بەئاشکرا پشتیوانی لە بنەماڵەی بارزانی دەکا، ئەو کەسانە باش دەزانن کە ماوەی ٢٧ ساڵە ئەو دەسەڵاتە چی بە سەر نەتەوەی کورد هێناوە لە هەموو بەشەکانی کوردستان.بەڵام وێنەی کەسێکی گیرۆدە بە ماددەهۆشبەرەکان دەچن،کەناتوانن دەست لە بەرپرسانی ئەو دەسەڵاتە گەندەڵە بەردەن.
سندوقی کوردستانپۆست
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست