کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فەوزای ڕێکخراوەکان

Thursday, 18/10/2018, 7:16


 لەساڵی ١٩٦٤ زاینیەوە کە پارتی دیموکراتی کوردستان بوو بە دووبەشەوە ، بەشێکیان مەکتەبی سیاسیو،بەشەکەی تری ،  باڵە عەشایەریەکەی بەقیادەی بەرزانی ، ئیتر زۆر بێڕەحمانەو زۆر خائینانە کەوتونەتە گیانی ئەم میلەتە و کەرتو پەرتکردنی هەمو بواروو دامەزراوەو ڕێکخراوێک ئەگەر هەبووبێت ، تا کار گەشتە سەر کەرتکردنی خاکو پیرۆزیەکانی گەلەکەش ئەوەتا دێگەڵە بوە بە مێردە زمەی سەرسنگی ئەو کوردستانەی بوە بە خاوەنی دوو کەرکوک یەکێک قودسی کوردستانو یەکێک دڵی کوردستان یان  وەک ئەوەی هەردولا سەندیکای تایبەتی خۆیان هەیە ، بۆ نمونە لاوان  هی پارتیە و گەنجان هی یەکێتیە  ئافرەتان هی ماڵباتی مەلا مستەفایەو ژنانیش هی ماڵباتی ئیبراهیم ئەحمەدە ، لە کاتێکدا ڕقوکینەی بەرپرسان بەرامبەر یەکتر  کاڕیگەری لە سەر ئەم پرسانە هەیە ، ئەوێش ئەگەر لە ڕوی زمانەوانیو بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتیەوە لێک بدرێتەوە ، کەواتە کچان لەو ڕێکخراوەدا جێگایان نیە ، ئەمە بەجێی خۆی ،  ئەوەندەی لەم چەند دێڕەدا جێی هەیە ، بەڵام ئەوەی مەبەستە ئەو ڕێکخراوەیە کە پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەرامبەر ژورە بازرگانیەکاندا دیناوە (  یەکیەتی هاوردەو هەناردە کارانی کوردستان )  ، لە سەر بنەمای عەشایەری و ماڵباتی دای مەزراندوە لە کاتێکتدا کەس نازانێت ئەم ڕێکخراوە کاری چیە سودی بۆ هاوردەکارو ناردن کار کوانێ ، جگە لەوەی لە ماوەیەکدا لە ڕێگەی دەڵاڵو کۆمپانیای گومانلێکراوەوا چەند ڤیزایەکیان بۆ هەندێک لە ئەندامەکانیان وەر گرتوە لە بەرامبەر پارەیەکی زۆردا کە لە ئەندامو ئەوکەسانەیان وەرگرتوە، ڕۆڵی کۆمپانیایەکی گەشتو گوزارتان بینیوە ، جا جێی خۆیەتی بپرسین بڵێین بۆ و چۆن لەسەر چبنەمایەک و بۆ چمەبەستێک دا مەزراوە لەکاتێکدا کە ژورە بازرگانیەکان بەپێی یاسا دامەزراونو بەشێکن لە ژێرخانو دامەزراوەی ئابوری ڕیخراوێکە کە لە ڕێکخراوی یەکێتی ژورەبازرگانیەکانی جیهانیدا ئەندامەو ، بەرپرسە لە ڕێخستنو پلاندانانی ئابوری وڵات  . 
کەواتە ئیتر یەکێتی هاوردەو هەناردەکاران  بۆ چێ ،کە زۆرجار بۆ خۆ دەر خستن هەنگاوی سەیرو لێدوانی سەیر تر ئەدەن وەک بازرگانو کاسبکارانی سلێمانی ئاگادارن لە دوو هەڵبژاردن دا دوو ئەندامیان لە سەر لیستی زەردی پاردتی خۆیان کاندید کردو بە دۆڕاوی هاتنە دەرە 
بەڵام ئەوەی پێویستە بوترێ کێ سەر پەرشتی ئەم ڕێخراوە پڕ لە گومانە ئەکات کام چاودێری ئابوری معامەلەی لە گەڵ ئەکات ، کێ لە درۆکانی ئەکۆڵێتەوە لە کاتێکدا کە ڕەنگە لێدوانێکی شێخ سەرۆک ڕەنگە بە زەرەرێکی گەورە بشکێتەوە ، لێرەدا نمونەیەک لە درۆکانی سەرۆکەکەیان ئەخەینە ڕوو کە زۆر بە بێدەنگو بێ لێپێچینەوە تێپەڕ بوو  لە چاو پێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا یاشێخ فەرموی ( گرێ بەستممان کردوە لە گەڵ کۆمپانیایەکی گەورەدا بۆ گەیاندنی گازی شل بە بۆری بۆ ماڵان ) ، ئەم درۆیە تێپەڕی و کەسیش لێپێچینەوەی لە گەڵدا نە کرد ئەگێڕنەوە ئەڵێن جارێکیش لە دانیشتنێکدا شەکرێکی شکاندوە ، وتویەتی ساڵانە بایی زیاتر لە دوو ملیار دۆلار خواردنەوەی کحولی هەناردەی وڵاتێکی دراوسێ دەکەین ،جا وەک ئەڵین خوا ڕەحمی کردوە هیچ کامێرایەک لە کاردا نە بوە تا بکرێتە دۆکۆ مێنت ، وەگەر نا واوەیلا بە حاڵی سنورەکانمان ئەبو  ، ئیتر ڕەنگە کاتی ئەوە هاتبێت ئەم ڕیکخراوەبە یاسا مامەڵەی لە گەڵ دا بکرێت ، هەم وردبینیو هەم لێپێچینەوە و لە کۆتاییشدا سەرۆکەکەی دەم کوت بکرێت  ، کاتێک قسە ئەکات هاوردە کاران خۆیان لێپێچینەوەی لە گەڵدا بکە ن، ئەمە جگە لەوەی ئەم ڕیکخراوە خۆی هاندەرێکی باشە لە  هاوردە کردنی کاڵای خراپو کوڵێتی نزمدا ، ئایا تا ئیستا چی هەناردەی دەرەوی وڵات کردوە . جگە لە تیکدانی ئەو گڕێ بەستەی چەند ساڵێ پێش ئێستا، چەند  بازرگانێ کردبویان بۆ هەناردەی هەنار لە پارێزگای سلێمانیەوە بۆ ئیماراتی عەرەبی، بەڵام جەنابی شێخ کارێکی کرد کە کاری نەکردە بو ، ئەویش وایزانی ئیماراتیش وە ک کوردستان بەڕەڵاییە کەس حساب بۆ کوڵێتی کۆنترۆڵ ناکات ، چوو لە سوریاوە هەناری هێنا کە جۆرو جنسەکەی لەگەڵ هەناری هەڵەبجە زۆر جیاواز بوو هەناردەی ئیماراتی کرد بە ناوی هەناری هەڵەبجەوە ، ئەمەش جگە لەوە بوە هۆی هەڵوەشاندنەوەی گرێ بەستەکە بوە هۆی ناوزڕاندنی بازرگانی کوردیش ، ڕەنگە تا مەوەیکی زۆرێش کاریگەری لەسەر بواری بازرگانی بەجێ بهێڵی ، کەواتە کاتی ئەوە هاتوە ڕێگە چارەیەک بدۆزرێتەوە بۆ ئەو ڕێکخراونە لە سەرو هەموشیانەوە هەناردەو هاوردەکەی شێخ مستەفا کە کەس لەڕەنگی نیەو خۆی تاکو تەنهایە 
 شەماڵ سابونکەرانی 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە