کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تا کۆمەڵگای کوردیی ئاوا بە دواکەوتویی بمێنێتەوە، تاوانی کچ و ژن کوشتن لەبن نایەت

Monday, 15/10/2018, 23:29


( تا کۆمەڵگای کوردیی ئاوا بە دواکەوتویی بمێنێتەوە، تاوانی کچ و ژن کوشتن لەبن نایەت )
بۆ ( دنیا و دۆعا ) کان

گوێڕادێرەبۆ سۆزی 
داپیرەیەك :-
خۆڵ و دۆ بکەن بەسەرما
زێدبەدەرمکەن
نەوەك بڵێن، کچەزاکەت ..
لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی
ئێوەخۆش.

دایکێك:-
هۆ دیەکەم ..
خۆڵی ژورەکەت.. بەزمان دەماڵم.
ئەتۆ..
ئەتۆ، نەك لەجێی حەوت کوڕ
لەجێی .. هەموو کەسمی
هەی ڕۆ.. هەی ڕۆ
دەتکوژن و
دەڵێن قەزیەکە ناموسە و
بکوژەکە .. بێتاوانە!!
.
 کوڕێك:-
پەکوو  
چ تاوانێکە؟!
خوشکم .. خوشکت
بەردبارانبکرێت.. تا مردن.

 کچێك:- 
بە بێ کفن بمنێژن و ..
خوشکە هەژدە بەهارەکەم
خەنجەرئاژن نەکرێ
بەتاوانی
نەبونی پەردەی کچێنی.

 باوکێك:- 
وەك ئەمنی
ئەمنە سورەکە، بلۆککوژمکەن
ئا بەو مەرجەی
لەسەر تاوانی شەرەف
سنگی کچە قەیرەکەم
لەسەر دەستی
ناوگەڵ بە ئاڵۆشەکان
بە فیشەك
نەکرێت بە بێژنگ.

 سروشت :-
کە، نامێردێك
دەستی دەچێتە خوێنی ژنەکەی
باوکێك کچەکەی ..
کوڕێك خوشکەکەی 
سایەقەی ساماڵ، ژان دەیگرێ
لەجێی باران .. پەیتا پەیتا 
خوێن دەبارێ، 
خوێن دەبارێ.

---------

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە