کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەوەش لۆمپەنێکی دیکەی سەر بە بنەماڵەی بارزانی!

Thursday, 11/10/2018, 21:22


پێشگووتن :دیسان بارزانی؟
بۆیەکەمجار کارل مارکس وفردریش ئەنگڵس لە دووهەمین کتیبی هاوبەشی خۆیاندا بە ناوی ( ئیدۆلۆژیاوی ئاڵمانی.ساڵی ١٨٤٥)، دەستەواژەی / لۆمپەنیان / لە شەنداو بەکاریان هێنا.ئەوان ئاوا باسی لۆمپەنەکان دەکەن:لۆمپەن پڕۆڵتاریا یانژی وردە چین وتوێژی کۆمەڵگا.کە بە پێچەوانەی بورژوازی وپڕۆڵتاریا، لە بەرهەم هێنان وداهێنان هیچ ڕۆڵێکیان نییە.! لە دەرەوەی کۆمەڵگا لە ڕێگای گومانئاوی، وەک سواڵكەر، دەڵاڵ و فێڵبازوکڵاونان لە سەر خەڵك و...ژیانیان بە ڕیوە دەبن.مارکس ئەو تاقمە بە وردەخۆری بورژوازی وچینی ئەشڕاف ودەوڵەمەند دەست نیشان دەکا.بۆیە ئەو لۆمپەنانە وەک دژە شۆڕش پێناسە دەکەن.(بەڕێزان سرنج بدەنە دەستەواژەی دژە شۆڕش).
گووتن:
مستەفای بارزانی هیچکات نە شۆڕشگێڕبووە ونە زانیویەتی واتای شۆرش چییە.هیچ کاتێکیش وەک کەسایەتیەکی شۆڕشگێڕهەڵسوکەوتی نەکردوە.یەکەم نیشانەی مرۆڤی شۆڕشگێرلە شێوەی قسەکردن ورەفتاریدا دەبینرێ.ئەو زاتە کورد کوژە توانیویە لە ڕێگای، رێکاری تەریقەت وسۆفیزمی سەقەت کەسانی ساویلکە و بێدەرەتان لە دەوری خۆی کۆبکاتەوە وخودموختاری وکێشەی کورد وەک کەرەسەیەکی ژەنگاوی ودواکەوتووبکاتە ئامرازێک بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی خۆی.یەک لاپەڕەی درەوشاوی ئەو کەسە بەڵایەم بۆ دەستنیشآن بکەن کە لە ماوەی رۆژانی تەمەنیدا بۆ گەلی کوردی مسۆگەرکردبێ.جگە لەوەی کە بۆتە مایەی سەرشۆڕی کورد لە کۆمەڵگای ناونەتەوەییدا، هیچ قازانجێکی ئەوتۆی بۆ کورد نەبووە.لە کۆتایی تەمەنی سیاسیشدا هەر چی پارەی حیزبی بوو دەگیرافی ئاخنی و رایکردە هەندەران!
ئاشکراترین بەڵگەی مێژووی بۆ کورد ئەو پاشەکەوتەی کە بۆکوردی جێ هیشتووە.کوڕ و کوڕەزاو، نەوە و، نەوەزا و...ئەوە ڕێک ٢٧ ساڵە بەشێک لە خاکی کوردیان داگیرکردوە وخەریکن ورد و درشتی کورد دەخەنکێنن! بە داخەوە کۆمەڵگای بێ ڕەحمی دەرەوەی وڵاتیش تەنیا لە قازانجی سیاسی خۆی دەگەڕێ.! بەواتایە لە بنەماڵەی بارزانی گزیرتروبە کرێگیراوتریان وەچەنگ ناکەوێ.
زۆر هەڵەیە کە تاکی کورد وابزانێ تەواوی ئەو نەهامەتیانەی کە لە سەدەی رابودوودا بە سەرمان هاتووە، گشتی هەر خەتای دوژمنی کوردو داگیرکاری کوردە.لەوەتی لە یادمانە حیزب ومیزبی سەرلێشێواوی کورد بۆ پاکانەی خۆیان، شانیان لە بەر بەرپرسایەتی وەلاناوە وهەرچی ماڵوێرانییە، بۆ فریوی کورد خستوویانەتە سەر مل دوژمنی کورد!ئەو سەرکردانە زانیوانە چی دەکەن.بۆیە لە چوارچێوەی مرۆڤی جینایەتکار جێگەیان بۆ دابین کراوە.سەروبنی ماڵباتی بارزانی، یەکە بەیەکەیان وێنەی جینایەتکاری کورد دەبێ لە وەختی خۆیدا گەل دادگاییان بکا.

"چین وتوێژی لۆمپەن"
لە دوژمن مەترسیدارتر بۆ کورد چێن و توێژێکن لە کۆمەڵگای ئێمەدا کە ناوی خۆیان ناوە، نووسەر و رووناکبیر و رۆژنامەوان و شاعیر! ئەو درۆزنانە وێنەی شێرپەنجە دەچن کە رکاژۆیان لە ناو کۆمەڵگادا پەرەی سەندوە، ئەوان خاوەنی کەسایەتیەکی نزم و خوارووی مرۆڤایەتین.کەسانێک کە دەروونیان نەخۆشە و بۆ بژیوی رۆژانەی خۆیان، کلکی دەسەڵاتیان گرتووە و لە پاشماوەی ئەو دەسەڵاتە نان دەخۆن.کۆمەڵگایەک کە لۆمپەن و دەڵاڵی سیاسی کڵاویان لە سەر خەڵک نا، رێک وەک باشووری کوردستانی بە سەردێ.رووناکبیرئەگەر بوو بە وردەخۆری دەسەڵاتێکی تا بینەقاقا نۆکەری داگیرکار، ئیدی هێدی هیدی تاکەکان دەبنە خۆرە و دەگیانی خەڵک دەکەون.
لەوەش بترازێ ئەو جۆرە رووناکبیرانە بە قەست دەبنە مرۆڤێکی دژە شۆڕش و نان بە نرخی رۆژ دەخۆن.(کاوە ئەمین) م لە دوورە و دەناسی، چون من لە رۆژهەڵاتی وڵات دەژیم.ساڵان وامدەزانی کەسێکی خوێندەوارە.لە سەر شاشەی/ مێد تیڤی/ و نەورۆز تیڤی، لە هەڵویستەکانی ئاگادار بوم.پاشان لێمان ون بوو تا لە لای بنەماڵەی بارزانی وەک چوارپێ بە کلکە سووتە دەرکەوتەوە.ئەو کەسە ماوەیەکی دوور و درێژیش لە یەکێک لە وڵاتانی ئیسکاندیناویا ژیانی تێپەڕاندوە.لەوێ کەس بەهیندی وەرنەدەگرت.تا گەرایەوە باشووری کوردستان وئێستێش بۆتە دووزەنە ژەنی مەسعود بارزانی ودەڵێ کەس لە خۆم بە رێفڕاندۆمچی زیاتر نازانم ومن کەسێکی سەرسەختی سەربەخۆخوازم.! قسەکانی بارزانی دەڕشێنێتەوە و دەڵێ: ئەگەر کەرامەتمان هەبێ نابێ ڕیگا بە دووبارە بوونەوەی خەیانەت بدەین.ئەوەش بە کەسانێک دەکرێ کە خۆ ناچەمێنن
(وتاری دیسان بارزانی لە سایتی رووداو ٢٠/٩/٢٠١٨).

ئەم لۆمپەنە مەبەستی ئەوەیە کە سەرپۆش بۆ رێفڕاندۆمەکەی بێسوودا بارزانی دابنێ.جگە لە سەر بەخۆییش هیچی دیکە وەرناگرێ.هەروەها گۆیا بێسوود بارزانی لەوەتی باوکی هەبووە و بۆخۆی هەیە لە بەر کەس نەچەماوەتەوە.من هیچ ناڵێم، بڕۆن چاو بە کتێبی / چێشتی مجێور/ هەژاری موکریانی بخشێننەوە کە مریدی بێ ئەولاو ئەملای بنەماڵەی بارزانی بووە.
مەلای باوکیان لە کۆتایی ژیانی خۆیدا دەستی دۆستی بۆ شای ئێڕان وساواکی شای ئێڕان درێژ کرد ووەک کەمای گۆچان چەمایەوە.دوای خۆی کوڕەکانی بوونە نۆکەری کۆماری ئیسلامی و وەهایان چەماندنەوە کە قیادە مووەقەتیان پێ دروست کردن ودەگژ کوردی رۆژهەڵاتی کوردستانیان بەردان.
نامەی کاری بنەماڵەی بارزانی بە کەسانی چلکاوخۆری وەک کاوە ئەمین راست نابێتەوە.کاتێک مەسعود بارزانی لە سەر شاشەی مێدیای سەربەخۆیان باسی کەسانێک دەکا کە، خۆفرۆش و قەڵەمفرۆشن، مرۆڤ بێز لە کورد بونی خۆی دەکا.لەوانەش پیستر ئەو کەسانەن کە لە بەردەرگای دامودەزگای خێرخوازیی بارزانی نانی رۆژانەیەن پەیدا دەکەن.
" زاری مەڵای باوکیان"
ڕاوێژی زاری مەلامستەفای خەتێ لە کەفی زاری سەگ پێستر بووە.کوڕەکەشی لەو کەمتر نییە.من دەچمەوە سەر پەڕتووکی جێشتی مجێوری هەژاری موکریانی.ئەوکات کە نەمر سڵێمان موعینی / فایق / یان بە دەستوری شای توون بەتوون بردە بنکەی مەلای خەتی، نەمر موعینی زانی رادەستی ئێرانی دەکاتەوە بە زیندوویی، بۆیە جوابی جنێوەکانی مەلای دایەوە تا تووڕەی بکاو بیکوژێ!
مەلای نەفامیش گووتی: ببەن، ببەن، ئەو سەگبابە بکوژن!هەر لەوێ لە بەردەرگای مقەڕڕی مەلا زۆر ناجەوانمەردانە تیرۆریان کرد! کاوە ئەمینەکان، دیفاع لەو کەسانە دەکەن.! ئەوانە رووناکبیر بن یان نووسەر، یان شاعیر، هەزار جار لە دوژمن مەترسیدارترن.ئەو کەسانەی چەکی دوژمنیان بە دژی نەتەوەکەیان دەشان کردو وخەڵک پێیان دەڵێ جاش، سەت جار مرۆڤترن لە کاوە ئەمینەکان.
لە وڕێنەی کاوە ئەمینی پێنووس فرۆش و داماو پارەپەرەست، رستەیەکم وەک خۆی هەڵبژاردوە بۆ خوێنەری هوشیار و دوورناس تا بزانێ لە شووێنێک کە خامە ئاوای نووسی ئەو خاکە درنگ دەگاتە ئامانج.کاوە کوێلە ئاوای نووسیوە و دەڵێ:
مەسعود بارزانی بە دەنگی بەرز گووتی: ئیمـە گوێ لە کەس ناگرین، چیدی خۆمان شەرمەندەی گەل ومێژوومان ناکەین و چیدی لە بەر هیچ هێزێک ناچەمینیوە!
لە درێژەدا دەڵێ:
خۆزگە بارزانی ئەو بڕیارەی لە ساڵی ٢٠٠٤ دا رادەگەیاند!
(من هیچ قسەیەکم نییە، ئەرێ بارزانیەکان قەت نەچەماونەوە؟).
سرنج: وتارێکی لە سەر ناوی / دیسان بارزانی/ لە سایتی رووداودالە بەشی بیروڕا، بڵاوکردۆتەوە.ئەو لۆمپەنە ماوەیەکیش لە وڵاتی سۆئێد ژیاوە و دەزانێ جیاوازیی کۆمەڵگای خێڵەکی و ئازاد لە چیدایە بەڵام بۆ بڕێک مووچەی مانگانە کە لە بارزانی وەردەگرێت بەوشێوەیە بۆتە کەسێکی لۆمپەن.
سندوقی کوردستانپۆست

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە