ئاخر نوکتە و درٶی بارزانی
Thursday, 11/10/2018, 15:53
مروڤ زۆر جار بیردەکاتەوە ئەو مەسعودو سەرکردە چەتە سیاسیانەی وەک خۆی قسە بۆکێ دەکەن؟ لەکاتیکدا سوور دەزانن درٶ لەگەل ئەوووشانە دەکەن کەدەینوسن و دەریدەبرن ؟ وەرە روژ تائیوارە رسوابکرێی لەسەر جیبەجینەکردنی دەیان پەیمان کە بەقازانجی خەلک بووە جیبەجیت نەکردوە یان دەیان لیدوان و هەلویستی ١٨٠ پلەی دژ بەیەک بەدەنگ وڤیدیو نوسراو بدەی کەچی هەموی درٶ بیت و بەردەوام بۆ راستکردنەوەی رونکردنەوە بدەی یان چاوە شۆرەکانت لەبەر بنێیی ، کەچی هەفتەیەکی پێ نەچیت سەدبارە ئاسا درۆ و پەیمان و گالتەیەکی تر بەخۆت بکەی ؟ ئاخر کی هەیە دەیان جار پەیمانی چاکسازی و رادەستکردنی بکوژانی شەهید سەردەشت و سوران و ویداد و لیکۆلینەوە لەروداوەکانی ١٧ شوبات و مولکی بەرپرسان و سزادانی ئەوانەی تەقەیان لەخەلک کردوە ودژایەتی دەربرینی بەیاسای خۆپیشاندان کەئەگەر دژی ئازادی بیرورا ... بیت یان پەیمانی لەدۆسیەی ریفراندوم کە ئەو بەرپرسیارەتیەکە هەلدەگرێ... کەجی لەهەموو ئەوانە بۆیەکجاریش داوای لیبوردنی نەکرد یان ئەوکونە درٶ و چەواشەکاریە ی واز لێ نەهینا .
لەنویترین لیدوانی درۆیدا دەلیت داوادەکەم کە بەتوندترین شیوە سزای ساختەکارەکان بدەن و راستیەکان بخەنە روو؟ کەمروڤ بەس هی ئەوەیە بەو ووشانە ، هەم پیبکەنی ، هەمیش بگرێیی کەکێ بالادەستی کوردی کەوتوتە دەست .
ئاخر مسعود خۆت و ئەوحزبەت هی ئەودەنگانەن کەبینهینی ؟ ئەگەر دەبابەی داگیرکەران و ئیرهاب و ساختەکاریت کەلە٩٢دانەهینانبیت کەخەریکی هەموو ناوچەکە فیرە ساختەکاری دەکەی و کردوتە ، تو ئەو کەرامەتەی کەنیتە تو و کورەکەت بەپیلانی پێشوەختە سەدان هەزار ساختەکاری دەنگتان هەموو جار نەکردوە . ئاخرئیوە فیلتان لە یەکیتیە هاوپەیمانەکەتان کرد کەووتان دەبیت دوو بەلگەی دەنگدانی لابیت بۆیە یەکیتی بەس بەهی رەگەزنامە گەیشت بەلام ئیوە نفوسیشتان کردبوو ئەمە جگەلەوەی لەمەسیف بەسەرەوە بۆبادینان نەک دانە دانە بەلکو بەدەفتەر تیتان خستوە بێ ئەوەی کەس جاودیر بیت ؟ ئاخر شەرم لەخۆتان ناکەن لەکویی جیهان بوە ناوجەیەک (مێرگەسور و بارزان ) % ١٠٠ دەنگدەر بجیتە دەنگدان و دەنگیش بەیەک حزب بدات
ووتارەکەی بارزانی لەسەر هەلبژاردن بابۆ میژوو بمینێ
بەبۆنەی سەركەوتنی پڕۆسەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پارلەمانی كوردستان لە 30ـی ئەیلوولی 2018 پیرۆزبایی لە هەموو خەڵكی كوردستان دەكەم و بەبۆنەی سەركەوتنی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان پیرۆزبایی لە جەماوەری سەربەرز و خۆڕاگر و هەموو ئەندام و لایەنگر و كادیر و هەوادارانی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەم. جێگەی خۆشحاڵییە كە هاووڵاتیان لە پڕۆسەیەكی دیموكراسیدا دەنگیان داوە و باشترین ڕێگەیش بۆ دەستاودەستكردنی دەسەڵات سندووقەكانی دەنگدانە.
سەركەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردن سەركەوتنی هەموو گەلی كوردستانە، هۆشیاریی سیاسیی خەڵك پێش دەخات و كاریگەریشی دەبێت لەسەر بەرزتربوونی پێگە و ناوبانگی هەرێمی كوردستان. داوایش لە هەموو خەڵكی كوردستان و بە تایبەت جەماوەری پارتی دەكەم كە لە دەربڕینی خۆشیدا پابەندی بنەماكانی یاسا و ئاسوودەیی هاووڵاتیان بن و خۆیان لە تەقەكردن و كردەی ناشارستانی بپارێزن.
ڕەنگە زۆر كەس و لایەنی سیاسیی هەرێم ڕەخنە و تانە و تێبینیان لەسەر هەبوونی پێشێلكاری و سەرپێچی و ساختەكاری هەبێت كە لە ڕۆژی هەڵبژاردندا ئەنجام دراون. هەر بۆیە داوا لە كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی كوردستان دەكەم بەدواداچوونی ورد و جیددی بۆ سكاڵا و سەرپێچییەكان بكات و بە هیچ شێوەیەك ڕێگە بە تێپەڕینی ساختەكاری و پێشێلكاری نەدرێت و ڕاستییەكان بخرێنەڕوو.
مەسعوود بارزانی:
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست