سەروەتی ئال بارزانی (بەشی 1)
Tuesday, 09/10/2018, 22:13
سه‌روه‌تی ئال بارزانی
دكتور مه‌حمود عوسمان چوون باسی دزینی پاره‌ی شورش ده‌كات؟
له دوای ئاشبه‌تاڵ ، ساڵی 1977، به ناوی لژنه‌ی ته‌حزیری - پ د ك، دكتور مه‌حمود عوسمان كتێبێكی 160 لاپه‌ری بڵاو ده‌كاته‌وه، به ناوی (تقییم مسیرة الثورة الكوردية, وانهاريها والدرس والعبر المستخلصة منها) - هه‌ڵسه‌نگاندی چاره‌نووسی شورشی كوردی، وله بارچوونی و ئه‌و وانه وپه‌ندانه‌ی لێ پوخته كراون.
ناوبراو باسی بودجه‌ی شورش ده‌كات كه 48 ملیون دیناری ئه‌وكات بوون، له كاتێكدا كه پاره‌ی عراقی سێ به‌رامبه‌ری دولاری ئه‌مریكی بوو، واته 48×3= 144 ملیون دولار، ده‌كات.
ئه‌مه بێجگه له چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و ئه‌رزاق و داهاتی دامه‌زراوه‌ی فرشگاه كه 2 ملیون دینار بوو، تایبه‌ت بوون به شورش.
دوای ئاشبه‌تاڵی 1975، مه‌لا مسته‌فا به شێوه‌یه‌كی نهێنی گشت ئه‌و بودجه‌یه ئاودیوی ئێران ده‌كات وبه میزاجی خۆی و دوو كوره‌كانی هه‌لسوكه‌وتی پیده‌كه‌ن له كاتێكدا ئه‌وه داهاتی شورشێكی 14 ساڵی بوو، و ده‌بوایه له كونگره‌ی قسه‌ی له سه‌ركرابایه، نه‌ك بو مه‌رامی شه‌خصی به‌كارهێنرابووایه!
دكتور مه‌حمود عوسمان بێجگه له وورده‌كاری تری ته‌خشانی داهاتی شورش، باسی كاڵفامی سه‌رانی شورش وهۆكاره‌كانی ئاشبه‌تاڵی زور به راشكاوانه له كتێبه‌كه‌ی ده‌كات.
دان به‌وه ده‌نێت كه سه‌ركردایه‌تی - مه‌لا مسته‌فا و كۆڕه‌كانی- سه‌ركرده‌ی شورش نه‌بوون، به‌لكو به زهنیه‌تی بنه‌ماله‌یی وئاغای عه‌شیره‌ت سیاسه‌تیان ده‌كرد، وهه‌ر ئه‌مه‌ش بوو، بویه هۆكاری پێكدادانی چینی روشنبیر له ناو شورش و چینی خێله‌كی به رابه‌رایه‌تی مه‌لا مسته‌فا.
دكتور مه‌حمود عوسمان ئارگومه‌نتێك ده‌هێنێته‌وه وده‌لێ ؛ لێكدانه‌وه‌ی بارودوخی سیاسی لای مه‌لا مسته‌فا لێكدانه‌وه‌یه‌كی بازرگانی بوو، سه‌رانی شورش له جیاتی سه‌ركرده‌ی شورشی بوبن، كران به چینێكی فه‌رمانڕه‌وای ده‌وڵه‌مه‌ند له سه‌ر حسابی شورش و ملله‌ت.
وهه‌رگیز شورش سه‌رنه‌ده‌كه‌وت ماده‌م ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه ته‌نها به‌وه ده‌نازی كه خاوه‌نی چه‌ك وپاره و پێگه‌ی عه‌شیره‌ت و ئایینی بێت!
ناوبراو ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات كه بڕیاری ئاشبه‌تاڵی و تێكدانی به‌رگری نشتیمانی تاكلایه‌نه له لایه‌ن مه‌لا مسته‌فاوه درابوو، به‌ر له وه‌ی ئێمه له حاجی ئومه‌ران دانوستاندنی له سه‌ر بكه‌ین له 16-3-1975، كه زورینه‌مان له گه‌ڵ هه‌لبژارده‌ی ئه‌وه‌بووین، به‌رگری بكه‌ین و خۆمان نه‌ده‌ینه ده‌ست، دوای رێكه‌وتنامه‌كه‌ی جه‌زائیر، به‌ڵام مه‌لا مسته‌فا كه له ئێران هاته‌وه هه‌ستمان پێكرد كه له گه‌ڵ شاه رێككه‌وتووه كه ئاشبه‌تاڵی بكات!
ئه‌مه له كاتێكدابوو كه بێچكه له 48 ملیون دیناره‌كه‌ی بودجه‌ی شورش، نزیكه‌ی 15 ملیون فیشه‌كی برنو وره‌شاش + 5 هه‌زار قونبه‌له‌ی مه‌دفه‌عیه وهاون وموشه‌كی بازوكامان هه‌بوون!
له گه‌ڵ 6 هه‌زار چه‌كداری رێكخراو + 40،000 كیلومه‌تری خاكی ئازاد كه به ده‌ست شورشه‌وه بوو+ ئه‌رزاقی 8 مانگی گشت شورش یشمان هه‌بوو.
واته ئاماده‌كاری گه‌وره‌مان هه‌بوو كه به‌رخودان بكه‌ین و ئاشبه‌تاڵی نه‌كه‌ین، كه‌چی له پشت ئێمه و به‌بێ راوێژ مه‌لا مسته‌فا بریاری ئاشبه‌تاڵی دابوو، له‌و ماوه‌یه كۆرته‌ش بواری ئه‌وه نه‌بوو، خومان رێكبخه‌ین وگوێ نه‌ده‌ینه بریاری مه‌لا مسته‌فا، چونكه هه‌موو شتێكی مونوپوڵ كردبوو، به بریاری خۆی و دوو كوره‌كه‌ی (ئیدریس + مه‌سعود)ه‌وه.
ته‌نانه‌ت له‌و هه‌فته‌یه واته 16-3-1975 هه‌تاوه‌كو 21-3-1975، هه‌رچی چه‌ك هه‌یه به گه‌وره و بچوك درایه ده‌ست رژێم و به‌شێكی سوتان بو ئه‌وه‌ی كه‌س شورش ده‌ستپێنه‌كاته‌وه وبگره هه‌رچی نه‌یاری خۆی بوو له ناو زیندانی رایاتی پاراستن گوله‌بارانكردن به ماڵی حه‌مه‌د ئاغای مێرگه‌سوریشه‌وه له ترسی ئه‌وه‌ی له سه‌ر ده‌ستی ئه‌وان شورش هه‌ڵنه‌گیرسێته‌وه!
ته‌نانه‌ت 300 زیندانی تری ناو رایاتیش به رێككه‌وتن له گه‌ل شای ئێران ته‌سلیم به ئێران كران، له كاتێكدا رێكخراوی خاچی سوری نێوده‌وله‌تی داوای كرد ته‌سلیم به ئێران نه‌كه‌ن، ئه‌وه پێشێلی مافه‌كانی مروڤی نێوده‌وله‌تی یه، كه‌چی مه‌لا مسته‌فا ئه‌وه‌شی كرد - كه پێ ده‌چێت پاره‌ی پێ وه‌رگرتبێت!
دوای گواسته‌وه‌ی بودجه‌ی شورش به شیوه‌یه‌كی نهێنی بو ئێران و گۆله‌بارانكردنی نه‌یاره‌كانی، خۆشی له گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی 100 خانووی له شای ئێران وه‌رگرت له كه‌ره‌ج كه خوشترین ناوچه‌ی تاران بوو، ونزیكه‌ی 170،000 خه‌لكی كوردیش په‌نابه‌ربوون و له ناخوشترین ژیاندا له كامپه‌كانی ئێران په‌رتكران وره‌زیل كران.
به‌وه‌ش نه‌وه‌ستا، به‌بێ بیانووی له میدیاكانی ئێران كه‌وته پیاهه‌ڵدان به شای ئێران، وته‌نانه‌ت به شای ئێرانی ووتبوو "ئێمه گه‌لی توین، ومادام تو رازیت به رێكه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر، گره‌نتی به‌رژه‌وه‌ندی ئێران له‌و رێكه‌وتننامه ده‌بینی، ئێمه‌ش رازین به‌وه وئێران ولاتی دایكه بو ئێمه وهه‌رگیز له دژی ناوه‌ستین، وئێمه له ژێر فه‌رمانی توین پێمان بلێ بمره ده‌مرین و پێمان بلێ بژین ده‌ژین ..."!
دكتور مه‌حمود عوسمان له لاپه‌ره‌كانی 90 ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات كه بارزانی هیچ له خه‌می ئه‌و ملله‌ته نه‌بوو، ئه‌وان خۆیان له ژیانێكی شاهانه ده‌ژیان ملله‌تیش له ئه‌وپه‌ڕی ناخوشی وده‌رده‌سه‌ری، ته‌نانه‌ت له كامپی كرمانشاه (انزلی) جه‌ندورمه‌كانی ئیران 8 ڕوله‌ی كوردیان گوڵه باران كردن، بارزانی ته‌نانه‌ت به‌یاننامه‌كی سه‌ره‌خوشی و نارازیش ده‌رنه‌كرد!
ته‌نانه‌ت كه عراق داوای 30 په‌نابه‌ری كوردی كرد كه تومه‌تباكرابوون، ئێران هه‌ر 30 كورده‌كه‌ی ته‌سلیم به عراق كردن وله ناوبران كه‌چی مه‌لا مسته‌فا و كۆڕه‌كانی زمانیان نه بزواند!!
تا ره‌وشه‌كه وایلێهات چه‌ندین هه‌ڤاڵی مه‌كته‌ب سیاسی داوای به‌ستنی گونگره‌ی كرد له بارزانی بو ئاشكراكردنی هۆكاره‌كانی ئاشبه‌تاڵی وخیتاب بو خه‌لكی په‌ناهه‌نده و چاره‌نووسی بودجه‌ی شورش، كه‌چی به بیانووی لاواز خۆی له ولامه‌كه ده‌زییه‌وه!!
دوای ئه‌وه له به‌ر به‌خشینی گشتی - عفو عام - ده‌وله‌تی عراقی نزیكه‌ی 60 هه‌زار كورد گه‌رانه‌وه، له عراقیش دوایی بو باشور گواسترانه‌وه وه‌ك سزایه‌ك، وبه‌شێكی تریشی له دوای دوو ساڵ گه‌رانه‌وه تووشی ده‌رده‌سه‌ری وگرتن ولێدان وكوشتنی رژێم بوونه‌وه - له به‌رچاوی سه‌رانی شورش كه له كه‌ره‌ج ژیانی شاهانه‌یان به‌رێ ده‌كرد!
ته‌نانه‌ت پێیان خوش نه‌بوو، كوردانی په‌ناهه‌نده بچنه ده‌ره‌وه و ئه‌وروپاش، وله به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان بوو خه‌لكه‌كه ره‌زیل وبێ ده‌ستهه‌لات وناهوشیار بێ، كه ئێمه داوامان كرد به‌و بودجه‌یه هه‌ندێك كادر بنێرینه ده‌ره‌وه بو زه‌ماله‌ی خویندن، یه‌كسه‌ر ره‌دكرایه‌وه. وبه‌شێك له كۆڕانی خانه‌واده‌كه‌شیان به‌و پاره‌یه ناردنه ئه‌وروپا و ئه‌مریكا!
ئه‌مه‌و جگه له سیاسه‌تی چه‌وتی سه‌رانی شورش به‌رامبه‌ر به خه‌لكی نه‌یاری خۆی و باڵی مه‌كته‌بی سیاسی، تیروركردنی هه‌ریه‌ك له سكرتێرانی پارتی چه‌پی كوردانی باكور و روژئاوا و روژهه‌لات، به‌ر له ئاشبه‌تاڵی، و به‌كارهێنانی پێشمه‌رگه بو لێدانی خه‌باتی چه‌كداری سیاسی كوردانی روژهه‌لات له لایه‌ن شاوه دوای ئاشبه‌تاڵ!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست