هاوسنعەت...
Sunday, 07/10/2018, 23:05
پەرشە : هەلەو.........
ئینزە : بەڵێ فەرموو گوێم لێتە..
پەرشە : كاکە ئینزە وەکی برێی کویت..! ئەعوارت دەپرسم، ئەوە لۆ ئەوە... تەلەفۆنت لۆ دەکەم کە پیرۆز باییەکی گەرمت لێ بکەم کە بویتە پارەمانتار ، چونکە هەر وەک بەخۆت دەزانی کە ئەمن و تۆ یەک سنعاتمان هەنە کە هەوەش "گەحدە" یە ، بۆیە ئەمن پێم وایت باش لە یەک دەگەین و عورمەتمان لۆ یەکتر هەیە ، ئەرێ بە خودای..
ئینزە : مەمنون کاکە پەرشە گیان ، پیرۆزبایی لە جەنابیشت ..بەڕاستی زۆر زۆر خۆشحاڵ بووم کە جەنابیشت وەک هاو گەعدە بۆ من بوویت
بە پارلەمانتار ، خەڵک تاقەتی لە ئەهلی کتێب و سیاسەت چوە، گەر
چی لە دوو لیستی جیاوازین بەڵام ئەمە کارێک ناکاتە سەر ئێمە ، .....
دەمێک بوو ئەم میللەتە دوو هونەرمەندی وەک من و تۆی نەکردۆتە
نوێنەری خۆی تا بە گەعدە دیفاعی لێ بکەین..من و تۆ ئەتوانین کە
هەموویان بێنینە هەڵپەڕکێ..
پەرشە : هەی زارت خۆش ، ڕەعمەتی خودادت لێ بێت بە خۆی دەمێ
بوو خەلیفە فەرموو بوی " با بۆ خۆیان هەڵپەڕن " دیارە قەسدی
لەوەیە...
ئینزە : قوربان ئەوەشت لە بیر نەچێ ئێمە ئەتوانین یاک ڕیزی گەل لە یە
یەک ڕیزی شایەرەکانەوە دەست پێ بکەین...یەک و دوو ، دەی
بکوتە ، ئیتر خەڵک بە قاوەیی و مۆرو پرتەقاڵییەوە شان لە شانی ی
یەک ئەیەن و دواتر ئەبێ بە سێ..
پەرشە: بە قەبری ڕەعمەتی وایە.. ئەمن لۆ خۆم بەرنامەی ئەوهام دانایە
هەر بە عەیرانی کوردستان وەکی بەهەشتی لێ دەکەم، بە خودای
ئینزە : براشت بۆکێشەی کارەبا چارەسەرێکی زۆر باشم لە گیرفا...ببورە لە مێشکایە...
پەرشە : رۆعەکەم ، ئەتۆ چت دایە لە ئاو و کارەبا و مۆم و هەو تڕ و ....... تەشقەڕەیە، وەک ئەمن بەخۆت لە خزمەت عیزبەکەی خۆت بە و
بەس..کارەبا و محاش و هەو شتانە ئیشی عیزبن نەک ئەمن و تۆ ،
ئێمە لەپارلەمان کارمان دست بەرزکرنەوەیە ، برێن بە لاق لاقیش هەردەبڕین..ئەی ئەو محاشە زەریفە کو وەردەگرین..؟ کە عیزب گۆتی
ماست ڕەشە دەبێ هەموو برێین ئەشهەدو بابەکەم ئەوهایە، هێند
ڕەشە بە هەموو حالەمی سپی نابێتەوە..ئەدی کو بابی خۆم...............
ئینزە : تەواوە سەد لە سەد لە گەڵتام ، ئەی منیش حیزب نەبوایە .، چۆن ئەگەشتمە شەش ملیۆنی مانگانە ، ئەوەیە ماڵی مفت ..هاهاها
...بەسەری هەردووکمان جاری وا هەبوو لە یەک مانگا بە چوار شایی و پێنج شەش گەعدە لە پەل و پۆل ئەکەوتم و قوڕگیشم ئەنووسا ئەنجا
ئەگەر شەش حەوت وەرقەیەکم دەستکەوتایە..
پەرشە : هەو زەمانە ڕۆشت ، عالی عازر ئەمن و تۆ نوێنەری دوو عیزبین
لە پارلەمان ،،دەبێ بە یەک ڕیزیی شایەرەکان ، یەک ڕیزی هەموو
عیزبەکان نیشانی دۆست و ناعەز بدەین..
ئینزە : قسەکانت زۆر جوانە قسەی دڵی منیشە ، زۆرم پێخۆش بوو. گوێم
لە دەنگت بوو ، ئێستا ئەبێ بڕۆم ، ناسیاوێکم ژنی هێناوە بانگ کراوم
هەرچەنە قوڕگیشم تەواو نیە ،ئەچم و یەک دوو سەعاتێ مەجلیسەکە
گەرم ئەکەم...باشە شتێکی تیایە...
پەرشە : گەلەک مەمنون عەیاتم ،،وەکی برێی ئەمنیش دەبێ بڕۆم ، یارییەکی خۆش هەنە دەبێ وەک موحەلیق نەقری بکەم ،، بەس نیە عیزب ئەم هاوار هاوارەی لە کۆر کردمەوە..بڕۆ بابی خۆم تا یەکەم گەعدەی پارلەمان لە ئەمانەتی خودایا بیت......
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست