کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خەڵاتی نۆبێلی نادیە موراد دوو ڕووی هەیە!

Friday, 05/10/2018, 18:50


روویەکی ئەو خەڵاتە مافی نادیە موراد و گەلی کوردی ئیزەدی وهەموو خەڵكی کوردستانە. پیرۆزی بێ وشانازیی پێوە دەکەین. مێژووی گەلی ئیزەدەی بە هۆی ئەوەی کە خاوەنی فکر و ڕامانێکی تایبەت بە خۆیانن کەوتۆتە بەر رقی ئایینی بێ ڕەحمی مێژوویی ئیسلامی دەمارگرژ لە زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی. ئەو وڵاتە ئیسلامیدا ئەگەر بە چاوی دوژمن چاو لە رێڕەسمی جودا لە ئیسلام نەنەڕنە ئایینی ئیزەدی، دۆستایەتی گەلی ئیزەدیشیان بۆقەبوڵ دەکرێ بۆیە بە درێژایی مێژوو پەراوێز دەخرێن وبە چاوی چووک هەڵیاندەسەنگێنن. سەروەردەرنانی داعش لە باشووری کوردستان قۆناغێکی مەترسیداربوو بۆ گەلی کوردی ئیزەدیمان لە باشووری کوردستان. دیتمان چییان بە سەرهات، چۆن تووشی مەزنترین تڕاژیدیای سەردەم بوونەوە.
داعش و بنەماڵەی بارزانی بە سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی  و ئەبووبەکر بەغدادی روویەکی دیکەی خەڵاتی نۆبێلی ئەو کارەساتەن. لە پێک هێنانی ئەو کوشتارە کە بە سەر گەلی کوردی ئیزەدی هات رێک داعش و بارزانی روویەکی دیکەی رەش و تاڵی ئەو خەڵاتەن کە دراوە بە نادیە موراد. بەو واتایە کە ئەگەر چەکدارەکانی سەر بە بارزانی وەک ئەو قارەمانانەی کە لە کۆبانی بەرگریان لە کەرامەتی خاکی وڵات کرد، بەرگریان بکردبایە بەو ئاستە رێژەی ئەو ژنێۆسایدە نەدەگەیشتە ئەو بارودۆخەی کە دیتمان.
" من نادیە موراد بایەم ئەو خەڵاتەم وەرنەدەگرت"
تۆ بڵێی نادیە موراد لەو سەفەرانەی کە بۆ هەندەران کردوویە تا جیهان ئاگادار بکاتەوە لەو هێرشەی کە بەسەریان هات و پێیانی گوووتوە، کە لە وەها بارودۆخێکدا ئەوە داعش تەنیا نەبووە کە ئێمەی ماڵوێرانکرد و کوشتاری لە سەر تاقی کردینەوە. روویەکی دیکەی ئەو بێبەختیە داعشی خۆماڵی وکاربەدەستی کورد بووە کە زۆر بێ بەزەییانە بە جێیان هیشتین ولە سەر ناوی دەسەڵات و پێشمەرگە رێگایان خۆش کرد تا جەللادەکانی خوێنمژ بە شمشیری ژەنگاوی ١٤٠٠ ساڵ لەوەی پێش ، حەجاجەکانی کوڕی یوسفیان وەک هەنگی هاژاوەی سەرلێشیواو دەگژ بەرداین وترسنۆکانە رایانکرد. ئەوان رایان کرد، دونیاش بێدەنگی راگەیاند!  مەسعود بارزانیش  وەک تیمساح بۆمان گریا!
نادیە موراد ئەو کات کە پێی رادەگەیەنن خەڵاتی ئاشتی نۆبێلت پێ بەخشراوە، دەبوا بە حورمەتی ئەو ژنانەی کە لە بازاڕەکاندا ملیان بە کۆت وزنجیری داعش گرێدرابوو و دەفرۆشڕان، ئەومنداڵانەی کە لە دایک و باوکیان جودا کرابوونەوە، ئەوانەی کە سەریان پەڕاندن، ئەوانەی کە زیندە بەچاڵیان کردن، دەبوایە بیگووتبایە: من بە بێ حوزوری مەسعود بارزانی ئەو خەڵاتە وەرناگرم. با ئەویش بێ رووپەڕێکی دیکە لە ژیاننامەی نیگریسی بنەماڵەکەی خۆی بە چاوی خۆی ببینێ. دەبایە بیگووتبایە کە سەدان خەڵاتی وا ناگۆڕمەوە بە دڵۆپە خوێنێکی ئەو کچە ئیزەدیەی کە لە ژێر ناوی دابونەریتی ئیسلام بە زۆر دەستدرێژی لە سەر کراوە.
روویەکی دیکەی ئەو خەڵاتە ، رووی رەشە. ئەو رووڕەشیەش بۆ کەسانێک دەبڕدرێ کە ترسنۆکانە فەرمانی پاشەکشەیان دا بە چەکدارەکانیان تا دڵێ جەللادێکی وەک ئەردۆغانی پێ خۆش بێ. نادیە موراد نیوەی ئەو خەڵاتەی پێ بڕاوە. ئایا نیوەی خەڵاتێک دەکاتە بارتەقای ئەو ژنۆسایدەی کە بە سەر گەلێکی دیرۆکیی وەک ئیزەدییەکان هات؟ ساڵ هات و رۆژگار تیپەرێ، مەسعود بارزانی بە ئەنجامدانی رێفڕاندۆمێکی بێ واتا نیشانیدا کە سەهلە گەی ئیزەدی، تەواویی نەتەوەی کوردی خستۆتە ژێرپێیان! من لە جیاتی نادیە موراد بایەم ئەو خەڵاتەم وەرنەدەگرت.ئێستێ کە وەریگرتووە با بۆ مەسعود بارزانی بنێرێ تا هیچکات لە بیری نەچی کە ئەو خەڵاتە دراوە بە کێ؟ بۆ چی دراوە بە ژنێکی ئیزەدی؟ رووی رەش وتاریکی ئەو خەڵاتە دەبوا بدرابایە بە دووکەس. مەسعود بارزانی و ئەبووبەکر بەغدادی.
سندوقی کوردستانپۆست.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە