بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیارییە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچێتە دەرێ، چونکە پارتەکان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە


هەر خەڵکی نا بەڵکو ژنانی خێڵی بارزانیش بایکۆتی دەنگدانیان کرد

Thursday, 04/10/2018, 22:26


پارتی و ماڵی مەلامستەفا و ئەولادەکانی دڵنیان کە دەڤەری زەرد لە گیرفانیاندایە ، بۆیە پێویستیان بەوە نییە ژن و مێینەکانیان تێکەڵی دەنگدان و کاروباری فەرمانبەریی یان سەربازی بکەن، کەسیش نازانێت ڕۆژانە ئەم داماوانە چۆن دەژین و چی دەخۆن! چۆن خۆیان دەگۆڕن ، چۆن بیردەکەنەوە ؟ تەنانەت کەس نازانێ چۆن و کەی هاوسەرگیری دەکەن، یان سەفەربۆکوێ دەکەن ؟ داخۆ چۆن ڕوو لەخەستەخانەیەک ، فرۆشگایەک ، ڕنینەوەی تەماتەیەک ، پاقلەیەک ، لۆبیایەک ، داخۆ ئەمانە دەزانن ئۆتۆمبێل بهاژوون ؟ یان بە دزییەوە گوێ لە گۆرانی بگرن ، یاخود سەیری دراما تورکێکان بکەن ؟ 
لەسەرو هەمووشیانەوە لە شێوەی تارمایدا دەرناکەون ، هەربۆیە کوڕە جەربەزەکەی عەبە، ناسراو بە کۆسرەت رەسوڵ ئەوەی لە پڕێک بوو بە شتێک، لەنامەیەکدا داوا لەلایەنگرانی یەکێتی دەکات کە بۆ هەر کۆیلەیەک بۆهەر دەنگدەرێک شەش حەوت پێناسە دروست بکەن، تا چەند جارێک بچن دەنگ بدەن، کۆمێدیا لەوەدایە لە نامەکەدا نووسراوە بۆ ئەوەی بەلانسی هێز یەکسان بێت .
شەهید رەنجدەرو سەردار گۆڕ هەڵتەکێنن ، کێ بووە بەمیراتگری خوێنی ئێوە و سەدان قارەمانی تر؟
 بێقیمەتی سیستەمی ئەمەریکا و ئەورپییەکان لەوەدایە، کە کاتێک دەزانن ئەم حیزبە خوێڕیانە گاڵتە بە دیموکراسی دەکەن کەچی هەر چاوپۆشییان لیدەکەن و قبوڵیانە ،چونکە سامانێکی خەیاڵی بەلاش و کانز و نەوت و گاز لەبەر دەستیاندایە بە هەرزان دەیبەن . 
 بەڕاستی ئێستا بەزەیم بەو خانمە دەم هەراشە دێتەوە کە لەیادی یەکێتی ئافرەتاندا ستایشی مەسعودی دەکرد، بەڵام ئەو خانمە لەبلەبانە بە مەسعودی نەوت، ئەرێ ژنەکەت بۆ نەهێنا هەوایەکی ژنانە وەرگرێت؟
 مەهاباد قەرەداغی و فێمینیسمە درۆزنەکان، کە توکی بنباڵیان ناتاشن، ئەوانە نەیان ووت: ئەرێ لە بلە و بارزان بۆ ژن دەرناکەوێت؟
 زۆرجار بیر دەکەمەوە، دەڵێم تۆ بڵێیت مێینەکانی خێڵی بارزان شاعیرێک، نووسەرێک، سیناریۆنووسێک، وەرزش وانێکیان تێدا هەڵناکەوێت؟ هەر نەبێت مەلەوانێک بەجلەوە ، ئەسپسوارێک ، تفەنگچیەک ، جادوگەرێک ، فڕۆکەوانێک .
 سەیرە مەسعود داوا لە خەڵک دەکات بچن دەنگ بدەن، کەچی خۆیان نیوەی عەشرەتەکەیان دەنگ نادەن و دەشیبەنەوە، نهێنی ئەمە لە چییدایە!؟ رەنگە ئەمە حیکمەتی قوتابخانەی پیاوە سەبیل بە دەست و مارمێلککوژەکەی بارزان بێت، بۆیە ئەوەی بایکۆتی کرد و نەچووە سەر کارتۆنەکانی دەنگدان، کەرامەتی چنێوە ، ژنانی بلە و بەرزان بەنمونە .
 کوڕەکەی عەبدولڵا لەشی ساغ نەبێت، ئەوەی کە چوو بوو بۆ پشتی بەرەی شەڕ دژی داعش لە گەرمادا لوتی بژابوو، لە ترساندا رایکرد و هەلنوتا، ئیتر وتیان داعش برینداری کردووە، پیرێژنە هێرۆش ئەم جارە بایکۆتیان کرد چونکە وەرزی پیاوان بوو، پیاوانێک کە سەرتاپایان بە بۆیاخی قۆنەرە ڕەش کردبۆوە. عەلی حەمەساڵح یش دەیوت ئەمجارە فێڵ ناکرێت، ئێستا دەڵێت گاڵتەجاڕیە ئەم دەنگدانە .
دەک داوەشێن سیاسیی و قومارباز و گۆڕانباز و شتبازی تر بۆ خۆتان و دەمو لەوس و پێشبینیتان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە