کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌هزه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کارتۆنی

Monday, 01/10/2018, 21:45


ئه‌حمه‌د عه‌بدولڕه‌حمان وه‌رتێ
*******
سیی نۆ، جارێکی تر رۆژی نه‌حسی کوردانه‌
وه‌ک دوازده‌ی پێنج  به‌ ده‌ستی ئه‌م میکرۆبانه‌
مافی ده‌نگی هاوڵاتی بێ به‌ها دریا به‌ عه‌رزا
سوکایه‌تی دوایی نایه‌ هه‌ر له‌ نێوانی چوار مه‌رزا
له‌ سلێمانی  تا سه‌عات پێنج، ڕێژه‌ سه‌دا 41 بوو
‌سه‌عات 6 بوو به‌ په‌نجاوپێنج به‌ فرمانی کونده‌په‌پوو
هێزی شه‌ق و چه‌ك و تف و به‌کرداری زلـله‌ وه‌شان
له‌م ته‌عزێیه‌ جوان هه‌ڵپه‌ڕه‌ تاڵه‌بانی ئاده‌ی به‌شان
نایه‌ڵن وه‌ك ئاده‌میزاد ده‌نگوره‌نگی خۆمان هه‌بێ
ئیراده‌ی گه‌لێکی متبوو له‌پای چی وا ده‌که‌ن ته‌مبێ؟
ئه‌مانه‌ هه‌ر سوکایه‌تی کاریانه‌ به‌ گه‌لــی هه‌ژار
ده‌ڵین مه‌ڕن ئه‌نگۆ، ئێمه‌ش موشه‌ ده‌که‌ین وه‌کو که‌متیار
پاشیان خستین 100ساڵی تر هه‌روه‌کو میزی حوشتر
دیموکراسی هه‌ر دروشمێکی داماوه‌و هیچ شتی تر
ئاخ باسه‌ری خۆمان هه‌ڵگرین له‌م پایزی وه‌حشستانه
له‌ ده‌ست تاجیری بوده‌ڵه‌ی ڕوخانیان ئه‌م کوردستانه‌ 
کارگه‌ی ته‌سکه‌ره‌و جنسیه‌کان دابخه‌ن ئیتر به‌سه‌
هه‌ر خۆتان کوێخای که‌لاوه‌ن، ده‌ڤه‌رێکی که‌س به‌که‌سه‌‌
بارزانی قه‌یرانه‌کانتان جوانه‌ و هه‌ر ده‌بێت یه‌که‌م بی
له‌ سه‌حرای گه‌نده‌ڵستانا ده‌ بشنێ هه‌ر وه‌ك داری بی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە