کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پێغەمبەری ئاشتی!

Friday, 28/09/2018, 17:16


کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان وەها ئالوودەی چەک بووە، وێنەی کەسێکی نەخۆشی گیرۆدە بە ماددەی هۆشبەری لێ بەسەرهاتووە. بێ بەختی ئەو کارەساتەش کاتێک دەستی پێکرد کە سۆڤیەتی پێشوودوای کۆتایی شەڕی جیهانی دەگەڵ ناسراووبەرپرسی کورد کەوتە فێڵ وگزەی سیاسی. ئەوەش سەردەمێک بوو کە کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردیان / ژ.ک / لێ کردینە حیزبی دێمۆکڕات و بە تۆبزی قازی موحەممەدیان مەجبور کرد بەناوی حیزبی دێمۆکڕات رازی بێ  و ئەوانیش چەکە ژەنگاوەیەکانی خۆیان هاویشتە کۆشی کورد.گووتیان بڕۆن لە چوارچێوەی ئێڕانی پادشآییدا وەدووی تراویلکەی خودموختاری بکەون.خودموختاریەک کە بەروبوومەکەی رێک نزیک ٤٠ ساڵ دەبێ لە کەمپەکانی کوی سەنجەق لە ژێر کاریگەریی بنەماڵەی بارزانی ودەسەڵاتی ئاخووندەکان وەک داری وشکی سیخواری درنگ وەختی پاییزسات بەسات گەڵای لێ دەوەرێ. ئەوەی تا ئێرەش لە ژێر سای شەڕی چەکداری گیانی خۆی فیداکرد هیچ کەس ئاوڕی وێ نادا.
مرۆڤ ئەگەر چاوبەو حیزبە کوردیانەی کە ویستوویانە بە ڕێبازی شەڕی چەکداری کورد بگەیننە ئامانج، بخشێنێتەوە دەبینێ سەرجەمیان دوای درێژەپێدانی شەڕی چەکداری ونەگەیشتن بە مەبەست یان تووشی شکست بون یان خۆیان رادەستی دوژمن کردوە!بەوواتایە لە خاڵی جەغزێک وەرێکەوتوون وپاشآن گەرآونەوە بۆ سەرتای هەمان خاڵ!ئەوەی لە خاک وخوێنیش لە دەستمان چووە کەس خۆی لێ نەکردۆتە خاوەن.                                                  
دوای ڕاپەڕێنی گەلانی ئێڕان لە ساڵی١٩٧٨زایینی پتانسیەلێکی مەزن وبە هێز بۆ کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان هاتە ئاراوە.بەڵام بە داخەوە هەر شەقامێکی ناوشارەکانی ئەو بەشە لە وڵات بوو بە خاوەنی چەک وئیدۆلۆژی حیزبی چەپ وراستی سووننەتی!ئەو حیزبانەی کە نە چەپ بوونیان چەپێکی راستەقینە بوو، نە راست بوونیان، وەڕاست دەگەڕآ.دەتگووت دوکان وبازاڕێکی رۆژانەیە کە شەوانە دەرگایان گاڵە دەداو بە رۆژیش خەریکی ماملە وکڕین وفرۆش بون بۆ زیادکردنی لایەنگر بۆ خۆیان.لە ئەنجامیشدا دیتمان زۆری نەخایاند کۆماری ئیسلامی توانی زۆر بە هاسانی شآرو گووندەکانیان پێ چۆل بکاو بە هاوکاریی بنەماڵەی سەرشۆڕی بارزانی لە سەر ناوی قیادەمووەقەت ئاودیوی باشووری کوردستانیان بکاوئێستێش وەک کەوی بنەی دەستەمۆکراون ، بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەکانی بنەماڵەی بارزانی رۆژانە درۆی سیاسیمان لێ قالب دەکەن!
قاسملۆ دەڵێت: عێراق چەکی کیمیاوی دژ بە کورد بەکار نەهێناوە
" پێغەمبەری ئاشتی!"
بیرەوەریی مێژوویی جیاوازە دەگەڵ خوڵقاندنی مێژوو، ژیاننامە جودایە دەگەڵ رێکاری مێژوو،.مێژوودەبێ خاوەنی دەسکەوتی مێژوویی بێ بۆگەیشتن بە مەبەستەکان.مرۆڤ ئەگەر چاو لە دروستبونی مێژووی حیزبی ذێمۆکڕاتی کوردستان دەکا دەبینێ کە سەرەڕای ئەوەی کەکورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان تینووی ئازادی بووە، ئەو حیزبە بە پێی پێویست نەیتوانیوە هەنگاو بەرەو چارەسەری هەڵگرێ.شآنازیی مێژووییمان بە کرداروکردەوەیەک بە دونیا نیشآن دەدرێ کە جێ پێی خەباتمان سنورەکانی وڵاتی تێپەڕ کردبێ.حیزبێک بە تەنیا باس لە ڕێژەی شەهیدەکانی بکاوچاوپۆشی لە هەڵەکانی خۆی بکا وەک حیزبی دێمۆکڕاتی بەسەردێ ولە پیرەسەریدا دەبێتە ئوردوگانشین.!
دوای سێ کۆنگرەی لێڵ وبێ ئاڕشیوی ئەو حیزبە، سەرەتای رووخانی رژیمی شایەتی لە ئێڕان دەستی پێکرد.کۆنگرەی چواری ئەو حیزبەش لە مهاباد بە بەشداریی ٣٠٠ ئەندام لە تەواوی کوردستان دەستی پێکرد. کۆنگرە بە گریانی مەلا عەوڵای حەیاکی / حەسەنزادە / زیز بونی قاسملوو لە ناو هۆڵی کۆنگرە هەر چۆنێک بوو کۆتایی پێهات. پاش بەستنی ئەو کۆنگرەیە دەستپێکی سەرەتایەکی دیکە لە دووبەرەکی ولێکترازان وشەڕی حیزبی لە سەر دەسەڵات وکۆکردنەوەی پارە لە هەواداروئەندامانی حیزبی بوو کە بۆ ماوەیەکی کورت دەسەڵاتیان بە دەست بوو.هەروەها:
ناتەبایی ونایەکریزی ناو ئەو حیزبە بوو بە خوڵقاندنی شەڕێکی نابەرابەری بێڕەحمی ناو شآرەکان.کۆمەڵەو حیزبی نادێمۆکڕات شەڕیان لە سەرزیادکردنی رێژەی شەهیدەکانیان دەکرد! بۆیەخەڵکیان شکاند، پێشمەرگەیان شکاند،بەرپرس ومەرپرسیش بە غار خۆیان خۆیان لە خەڵکی جوداکردوە وشوێنی دوور لە کۆمەڵگایان گرتە پیش. زۆری نەخایاند ،سەرئەنجام رۆژگار وای خوڵقاند کە قاسملوو دوای شەڕ دەگەڵ دەسەڵات وشەڕ دەگەڵ کۆمەڵەو شەڕدەگەڵ رێبەرایەتی شۆڕشگێڕ/ جوێ بۆوە لە قاسملوو/ شەڕی نەغەدە وشەڕ دەگەڵ مەنگوڕەکان وچەند شەڕی دیکە دەگەڵ هێزە چەپەکانی دیکە،رووی لە جەلال تاڵەبانی کرد کە چەک وچۆڵیان بۆ دابین بکا وبیپارێزێ!
جەلال تاڵەبانی رێوی سفەتیش بە ڕاشکاوی بە قاسملووی گووت: من ناتوانم چەک بدەمە ئێوە.ئەگەر دەخوازی وەرە دەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئاشتت دەکەمەوە!ئیدی پێڤاژۆیەکی مەترسیدار لێرەوە دەستی پێکرد.قاسملوو لەو پەڕی لاوازیدا هەستی بەوەکردبووکە حیزبی دێمۆکڕات خەریکە بە خێڕایی بەرەو لاوازبون دەچێ! سناریوی دان وستاندن دەگەڵ پیاوکوژەکانی کۆماری ئیسلامی ئاوا دەستی پێکرد:
لە چەند مانگی رابوروودا لە سەر ڕووپەڕی کوردستانپۆست، وتووێژی / دەنگی / بە بەشداری جەلال تاڵەبانی ومەڵاعەوڵای حەیاکی ومرۆڤکوژەکانی دەسەڵاتی تاران،بڵاو کرایەوە. سەرەتا تاڵەبانی بە فارسییەکی دەستوپێشکاو قسەقۆڕەکانی خۆی دەست پێکرد،پاشآن نۆرە گەیشتە قاسملوو، بە باوەڕی من قسەکانی وی وەک مرۆڤێکی ئاشتیخوازو شارەزا نەدەچوو،بەتایبەت کە باسی ئاگر بڕی کرد گووتی: تا گەیشتن بە ئاکامی وتووێژ من هیچ بەرپرسیایەتیەکم لە ئاست ئیوە نییە! ئێوەش هیچ بەرپرسیایەتیەکتان لە ئاست حیزبی دێمۆکڕات نەبێ!پەیامی ئەوەی دەداکە هەردوک لامان با بێ منەت بین لە هەڵایسانەوەی شەری چەکداری!ئەو زمانە، زمانی قۆناغی دژواری ئاشتی نییە،جۆرێکە لە زمانی هەڕەشە.ئەوە لە حاڵێکدایە کە هەم تاڵەبانی وهەمیش قاسملوودەیانزانی حیزبی دێمۆکڕات لەو پەڕی بێ هێزی دایە.
" میزی وتووێژ!"
لە رۆژی ١٣ تەمووزی ساڵی ١٩٨٩بوو، بە تەنیا لە ماڵی خۆمان بوم. لە ناکاو لە دەرگایان دا، دەرگام کردە دیتم دۆستێکم بە ناوی / خ.ا / هاتە ژوورێ، زۆر بە پەرۆشی هاتە بەر چاوم.لێم پرسی بۆ ئاوا پەرۆشی؟ گووتی نەتزانیوە؟ گووتم نا!قاسملوویان لە لەوڵاتی ڤییەن پاتەختی نەمسا ترۆرکردوە! گووتم شتی وانابێ. لە ئورووپا کێ دەتوانێ، کێ ترۆر بکا؟ رادیوی حیزبی دێمۆکڕاتمان کردوە وتا راستیی خەبەرەکە بزانین. بێژەری رادیە بە پەرۆشەوە راستیی ئەوکارەساتەی درکاند.ئەوەی کە بۆ من جێگای سرنجە دوای ئەو هەمووە ساڵانە ئەوەیە: کە راگەیاندنکاری حیزبی لە سەر رادیوچەند جاڕێک ئەو قسەیەی دووپات دەکردەوە کە: شەهید قاسملووکە بۆ وتووێژی ئاشتیانە وچارەسەریی کێشەی کورد دەگەڵ نوێنەرانی کۆماری ئیسلامی کۆبۆتەوە،لە هەمان حاڵدا نە ئەندامانی کومیتە ناوەندی حیزب ونەدەفتەری سیاسی حیزب ئاگاداری ئەو وتووێژەی قاسملوو دەگەڵ نوێنەرانی کۆماری ئیسلامی نەبووە!!
قاسملوو لە ناو ئەندامانی سەرکردایەتی حیزبیدا بە مرۆڤێکی سەرەڕۆکە زۆر جار بە تەنیا بڕێاری حیزبی دەدا،ناسرابوو.چەند جارێکیش لە سەر ئەو رەفتارەی لێپرسینەوەی حیزبی دەگەڵ کراوە.ئەورووداوە زۆر زووبڵاوبۆوە.زۆر کەس مات مابون وباوەڕێان نەدەکرد.دەتوانم لەو کوردستانە مەزنەدابڵێم تەنیا کەسێک کە دەیزانی داوی ترۆری بۆ راخراوە جەلال تاڵەبانی بووە.ئەو مێزەی کە وەک مێزی وتووێژی ئاشتیخوازانە بۆی بۆتە نازناوی پێغەمبەری ئاشتی نە مێزی وتووێژ بووە ونە قاسملووش بە پێغەمبەری ئاشتی پێناسە دەکرێ./ هیوادارم جێگای بەهەشتی بەرین بی/.
کارنامەی سیاسی وحیزبی قاسملوولەو دەساڵەی کە کەسی یەکەمی حیزبی بووە پڕە لە پرسیار، لەشەڕ، لە ناکۆکی،لە دووبەرەکی، لێکترازان،لە تەوای ئەوانە ناخۆشتر ئەوەیە کە کاتێک سەددامی کوردکوژ هەڵەبچەی بەو شێوەیە شەهید کرد، قاسملوولەوپەڕی ناشآرەزاییدا لە وتووێژێکدالێدانی چەکی شیمیایی لە هەڵەبچەی خستە سەر کۆماری ئیسلامی وگووتی: کار،کاری کۆماری ئیسلامییە وعێڕاق کاری ئاوا ناکا!راستەوخۆ پاکانەی بۆ سەددام حوسێن کرد.!پاشآن بە هیچ شێوەیەک ئەو گووتنەی بۆ ساغ نەدەبۆوە.لە کۆتاییشدائەو هەڵەیە تەنیا بە سەری حیزبەکەیدا شکایەوەوتا ئەوڕۆش هەر لە سەرزارانە وبۆتە خەتایەکی چاوەرآن نەکراو بۆ حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕان وبۆشەخسی قاسملوو.
" موجاهیدینی خەڵک وقاسملوو"
هیچ کەس بە باشی نەیدەزانی سازمانی موجاهیدینی خەڵک کێن. هەڵویستیان بەرابەر بە کێشەی کورد چییە؟ ئەو سازمانی کاتێک دەگەڵ خومەینی دووچاری گرژی وشەڕ هاتن،روویان لە کوردستان وبە تایبەت لە شاری مهاباد کرد.لە هێنانی ئەو سازمانە بۆ کوردستان دیسانیش قاسملوو ڕۆلی سەرەکی گێڕا.وێنەکانی مەسعود رەجەوی کە خۆی پاڵاوتبوو ببێتە سەرککۆماری ئێڕان دارودیواری شاری داگرتبوو.حیزبی دێمۆکڕاتیش لە سەرهاندانی قاسملوو بە خەڵکی دەگووت دەبێ دەنگ بدڕێتە / رەجەوی / تا بێتە سەرۆککۆماری ئێڕان.
زۆری پێنەچوو، نێوانی رەجەوی وقاسملوو بەرەو تێکچوون ڕۆیی، ئەو جار بوونە دژی یەکتری وپێیان دەگووتن ئێوە مافتان نییە لە کوردستان ئەندام ولایەنگر بۆ خۆتان وەرگرن هەروەها بە لایەنگرەکانی ماجاهیدینیان دەگووت: جاش موجاهید!.ئەوەش یەکێک بوولە هەڵە سیاسیەکانی قاسملوولە ئاست ئەو سازمانە.بۆ خۆی بڕێاری دۆستایەتی پێدان وهەر بۆ خۆشی ئەو دۆستایەتیە هەڵوەشآندەوە!
" دواقسە"
یەک حیزبی کوردیم بۆ وەدۆزن کە بە شەڕی چەکداری توانیبێی کێشەی کورد چارەسەر بکا؟ یەک حیزبی کوردیم نیشآن بدەن کە بە بێ یارمەتی داگیرکار توانیبێی هەناسە هەڵکێشێ؟ یەک حیزبی کوردیم بۆ ناو بەرن کە توانیبێی دەگەڵ دونیای دەرەوەی کوردستان خاوەن ستڕاتیژییەکی زیرەکانەو سەردەمیانە بووبێ؟ ( لێرەدا من بارودۆخی باکورورۆژئاوای کوردستان نانرخێنم زۆرتر مەبەستم رۆژهەڵاتی کوردستان و باشووری کوردستانە).یەک حیزبی کوردیم پێ نیشآن بدەن کە لە سەر رێکاری وتووێژومێزی دان وستاندن فریو نەدرابی؟نموونەی هەری بەرچاو ٢٧ ساڵ دەسەڵاتی کوردە لە باشووری کوردستان،ئەگەر داهاتووی رۆژهەڵاتی کوردستانیش بە دەردی باشووری کوردستان بچێ هەر لە ئێستاوە من بەشی خۆم بە خۆڕایی دەدەم بە کەسێک کە بیهەوێ.کۆمەڵاگای ئیمـە مردووپەرەستە، لە راستیەکانی دیرۆکمان ناگەڕێن.بۆیە دوای ٢٩ جار سەرهەڵدان ئەوەیە حاڵورۆژمان!
" پەراوێزێکی پێویست"
کۆمەڵە کاتی خۆی ئاوری لێدەباری. لە خۆیان زیاتر کەسیان بە شۆڕشگێڕنەدەزانی.شەڕی شاری / سنەیان / هەڵگیرساند وخەڵکی هەژاریش ئەو جورئەتەی نەبووکە پێێان بڵێ: کاکی شۆڕشگێرشەر لە ناو ژن ومنداڵی خەڵکدا ناکرێ.لەوەها رۆژگاڕێکدا ئەوکات حەسەن بنی سەدر ببو بە یەکەمین سەرۆککۆماری کۆماری ئیسلامی.قاسملووش ئەو دەرفەتەی قۆستەوە ونامەیەکی بۆ بنی سەدر نووسی وگووتی: ئێمە ئەو شەڕەی کۆمەڵەی لە شاری سنە دەیکا، مەحکومی دەکەین وقەبوڵمان نییە، دەبێ شەڕ راوەستێنن.( نامەکە لە لای بنی سەدر هەر ماوە).ئەگەر لایەنێکی دیکەی یەکێک لە حیزبەکوردیەکانی بەوشیوەیە ئەوانی مەحکوم کردبایە، قاسملووو حیزبی دێمۆکڕات یەکڕاست دەیانگووت ئەوانە جاشی خومەینین!بۆ خۆشی یەکەم کەس بووکە لە چوارچرای مهاباد بە بەشداریی هەزاران  کەس لە خەڵکی مهاباد گووتی: لەببەیک بۆ ئیمام خومەینی دەنێرین ووەک رێبەری کۆماری ئیسلامی قەبوڵی دەکەین!بۆیە بەڵگەکان رێگا نادەن قاسملوو بە پێغەمبەری ئاشتی پێناسە بکەین!
" ئاکام"
سیاسەتی ئەو جووتە دێمۆکڕاتانە بۆتە قسەوڕاوێژی گووتنی رۆژانەیان.ئەوە چەند ڕۆژێکە لە مووشەک بارانی کۆماری ئیسلامی تێدەپەڕێ! ئەگەر ئەوانە کاریان سیاسەت بوایە دەبوا دوای ٣ رۆژ راگەیاندنی هاوبەش وگووتاری هاوبەش لە سەر بارودۆخێ خەباتێکی نوێ بۆ ڕای گشتی بڵاو کەنەوە.زۆردرۆزنانە ناوەندی هاوکاریی پێنج قۆڵیان پێکهێناوە، بەڵام بە کردەوە هیچ کارێکیان لە دەست ناهاتووە.!لە داهاتووی دووریشدا هیچ پڕۆژەیەکی نوێیان لە بەر دەستدا نییە.
جارێ دەسەڵاتی تاران هەر لە جێگای خۆیەتی.مژدە رووخانی کۆماری ئیسلامی رادەگەیەنن تا دڵی خەڵکی پێخۆش بکەن ونانی بە نرخی رۆژ لێ بخۆن.ئەوە ڕێک بە پێچەوانەی سیاسەتە لەو سەردەمەدا.ئەگەر ناوی بنێن سیاسەت.چاوەڕێی ساڵی ١٩٧٨ کە کاتێک شای ئێڕانیان بۆ رووخاندین وحیزبەکان وەک قارچک لە شەقامەکانی کوردستان هەڵتۆقین!لەو سەردەمەشداهەرئاوا بیر دەکەنەوە.ئێستێ بێکارترین حیزبن وکاتیان هەیە بۆ داڕشتنی سیاسەتێکی گونجاو بۆ داهاتوو.لە بەر پەنگاو خواردنەوەی رقی سیاسی لە یەکترهەموو ڕیگایەکی کوردخوازانەیان لە خۆیان گرتووە.ئەگەر ڕۆژێک بگەڕێنەوە بۆ ناوخۆی وڵات یەکەم پڕۆژەی کە بە سەریدا دەکەون، شەڕی ناوخۆییە.چون بەردی بناغەی ئەو شەڕە بە ساڵانە لە ناو ژیانی کەمپنشینی دا لە باشووری کوردستان دانراوە!

سندوقی : کوردستانپۆست

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە