ئاگاداری ئه‌م خاڵه‌ مه‌ترسیدارانه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌!

Thursday, 27/09/2018, 19:03


*27 ساڵه‌ جوت حیزبی مافیای پارتی و یه‌کێتی قۆرخی ده‌سه‌ڵات و هه‌مو داهاته‌کانی کوردستانیان کردوه‌، هیچ له‌ دروشمی کاندیده‌کانیان راست نیه بۆ خزمه‌تکردن و چاره‌سه‌ری قه‌یرانی ئابوری و بێکاری و بوژاندنه‌وه‌، چونکه‌ کاندیده‌کانیان له‌ ژێر ده‌سه‌ڵات و ئیمتیازاتی حیزبدا هه‌ڵبژێردراون و ناتوانن له‌ فرمانی سه‌رکرده‌کانیان لابده‌ن که‌ به‌ شیوه‌یه‌کی سیسته‌ماتیك خێروبێری کوردستانیان دزیوه‌ و خه‌ڵکه‌که‌یان ڕسوا کردووه‌. 27 ساڵه‌ کێ ده‌ستی گرتبوون بۆچی چاکسازی و خزمه‌تیان نه‌کرد؟
*پیویست ناکات ئاوها کاندیده‌کان خۆڵ بکه‌نه‌ جاوی خه‌ڵك، خه‌ڵکی کوردستان چاوی کراوه‌ته‌وه‌و له‌ سنووری ئه‌و 3 شاره‌دا خه‌ڵك هه‌موان یه‌کتری ده‌ناسن، ئه‌ی لێیان ناپرسن- ئه‌و هه‌موو پاره‌ی سه‌رفیان کردوه‌ له‌ داهاتی دزراوی هاوڵاتی بۆ ڕیکلامی هه‌ڵبژاردن له‌ کوێیان بوو؟
*یه‌کێتی و پارتی بێ مۆراڵانه‌ له‌ دوای ساخته‌کاری ده‌چن و خۆیانی بۆ حازر ده‌که‌ن، له‌ هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایاری ئه‌مساڵدا هه‌مو ئه‌و فۆرمی ده‌نگدانانه‌ی پڕ نه‌کرابونه‌وه له‌ لایه‌ن ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی بایکۆتی هه‌ڵبژاردنیان کرد که‌ ڕێژه‌ی %60بون یه‌کێتی و پارتی پڕیان کردنه‌وه‌و خستیانه‌ ناو سندوقه‌کانی ده‌نگدان، که‌واته‌ چون بۆ هه‌ڵبژاردن و پڕ کردنه‌وه‌ی ئه‌و خانه‌یه‌ی نوسراوه‌ (ده‌نگ ناده‌م) ڕێگه‌ له‌م فێڵه‌یان ده‌گرێت، به‌ڵام ئه‌وان گه‌ر به‌ دوای ساخته‌دا بگه‌ڕین ئه‌وا هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ فۆرمی زیاده‌یان پڕ که‌دوه‌ته‌وه‌.
*دوو حیزبی ئۆپۆزسیۆن به‌ عه‌مه‌لی له‌ سه‌ر ساحه‌ی کوردستان هه‌یه‌ (گۆران و کۆمه‌ڵ) به‌ڵام گۆڕان که‌ خاوه‌نی 25 کورسی بو به‌ فرمانی (سه‌ری ڕه‌ش) له‌ په‌رله‌مان ده‌رکران و ده‌رگای په‌رله‌مانیش داخرا، ئه‌م راستیه‌ بزانن.
*حیزبه‌که‌ی شاسوار که‌ وه‌کو قارچك له‌ ناکاو هه‌ڵتۆقا، له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ پشتیوانی ده‌کرێت بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌نگی ئۆپۆزسیۆن، شاسوار ده‌یه‌وێت کوردستان بکاته‌ کۆمپانیایه‌کی گه‌وره‌ و خوێنی بمژێت، که‌سێك پشکی به‌شداربوانی چاڤیلاند بخوات و خۆی له‌ پاره‌ی کاره‌بای چاڤیلاند بدزێته‌وه‌ چاوه‌ڕوانی چ  گۆرانکاریه‌کی لێده‌که‌ن.
*دوو حیزبی بچوك به‌ شێوه‌یه‌کی ڕێکخراوه‌یی کار ده‌که‌ن و بواری به‌ڕیوه‌بردنیان سیسته‌ماتیکه‌ به‌ڵام هیچ ده‌سه‌ڵاتیان نیه‌، ئه‌وانیش  (حیزبی شیوعی و یه‌کگرتو)ن، به‌ڵام  له‌ ژێر هه‌ژمونی ده‌سه‌ڵاتی جوت بنه‌ماڵه‌دا به‌ چه‌ند کورسیه‌که‌وه‌ هیچیان پێناکرێت، که‌واته‌ با ئه‌و پرسیاره‌ جه‌وهه‌ریه‌ له‌ خۆمان بکه‌ین که‌ ئایا ئێمه‌ له‌ ولاتێکی دیموکراسیدا ده‌ژین تا متمانه‌مان به‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ هه‌بێت و بزانین حساب بۆ ده‌نگی هاوڵاتی ده‌کرێت؟
وریا بن با بۆ ماوه‌ی 4 ساڵی تر کۆمه‌ڵێك که‌ڵه‌گای تر نه‌هێنینه‌ پێشه‌وه‌ تا به‌سه‌رمانه‌وه‌ بله‌وه‌ڕن!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە