کوڕەکانی کاکە نەوە دەڵێن بچن دەنگ بدەن، با پارتیی ویەکێتی نەیبەنەوە
Thursday, 27/09/2018, 12:26
ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان
دەنگدەرانی خۆشەویست
سڵاوێكی گەرم...
لە (30/9/2018) لە هەرێمی کوردستان هەڵبژاردنی پەرلەمان دەکرێت. لە چەند ساڵی رابردودا تا ئێستا بەهۆی سیاسەتە هەڵەکانی هەردو حیزبی دەسەڵاتدارەوە، کوردستان لە قەیرانی حکومڕانی و سیاسی و دارایی قوڵدایە. لە هەمان کاتدا ئەزمونی نیمچە دیموکراسی لە کوردستاندا، ئەمڕۆ لە ژێر هەڕەشەکی گەورەدایە.
نەچون بۆ دەنگدان ڕێگا بۆ دەسەڵات خۆش دەکات، درێژە بەم سیستمە گەندەڵە بدات، درێژە بە پاشەکەوتی موچە و دزینی نەوت و داهات بدات و درێژە بە نەبونی دادی کۆمەڵایەتی بدات و زەمینە بۆ دەستورێکی خراپ و نادیموکراتی خۆش دەکات کە دەسەڵاتی حیزب و کەسەکانی رەها بێت و بەبێ بونی چاودێری و بەربەست.
ھاونیشتیمانیانی بەڕێز
بزوتنەوەی گۆڕان وەک ھێزێکی مەدەنی بە پشتیوانی خوای گەورە و ھاوڵاتیان، چو بە گژ دەسەڵاتێکدا کە جگە لە پشتیوانی هەرێمی، حکومەت و ھێزی ئەمنی و سامانی وڵاتەکەمانی لەبەردەستدایە و ئەمانەشی ھەموی بەکارهێناوە و بەکاری دەیهێنێت بۆ درێژەدان بەدەسەڵاتی خۆی و تێکشکاندنی پرۆژە سیاسیەکەی نەوشیروان مستەفا. ئەوان کار بۆ ئەوە دەکەن کەخەڵک بێ ئومێد بێت لە پرۆسەی ھەڵبژاردن و خەباتی مەدەنی، و زۆرترین سود لە نەچونی خەڵک وەرئەگرن بۆ دەنگدان. بەشداریی نەکردن لە هەڵبژاردن و دەنگ نەدان دەبێتە هۆی مانەوەی ئەم دەسەڵاتە نادادپەروەرە. بۆیە پێویستە هەمومان بەو پەڕی ئومێد و بەگڕوتینەوە بچین بۆ دەنگدان، كه تهنها نیو كاتژمێر له كاتمان دهبات.
ھاوڵاتیانی خۆشەویست
ئەگەر دەنگ نەدەن، ئەوەی کە بە هەشت ساڵی خەباتی مەدەنی دەستمانکەوتوە بە ڕۆژێک لە دەستی ئەدەین. ئەوەی نەوشیروان مستەفا خەباتی بۆ کردوە شکست دەهێنێت، نەچونی ئێوە بۆ دەنگدان، سزادانی دەسەڵات نییە، بەڵکو سزادانی خۆتانە بە پلەی یەکەم و سزادانی بزوتنەوەکەتانە كه تاكه هیوای خهڵكه و بهدیلی نییه و ههروهها لاواز کردنی پڕۆژەی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕانە کە بەرهەمی تێکۆشانی ئێوە و خەڵکی کوردستان و نەوشیروان مستەفایە کە ھەمو تەمەنی خۆی بۆ خزمەتی خەڵکی کوردستان تەرخانکردبو.
بزوتنەوەی گۆڕان تەنها بە (24) کورسی پەرلەمانی کوردستانەوە، کە کەمینەیە، توانیویەتی دەسکەوتی سیاسی گەورەی ھەبێت، توانیویەتی ڕێگری لە تێپەڕینی دەستورێکی خراپ بکات و نەهێڵێت سەرۆکی ھەتا ھەتایی دروست بێت، ھەموشی بێ بەکارھێنانی چەک و لە ڕێگای خەباتی مەدەنی و پەرلەمانیەوە، ئەگەر چەند کورسییەکی زیاترمان ھەبوایە ئەمانتوانی زۆر کێشە چارەسەر بکەین، بەتایبەتیش گۆڕینی سیستمی حكومڕانی ههرێم.
بزوتنەوەی گۆڕان لە پێناو بەدیهێنانی داواکارییەکانی خەڵک و پابەندبونی بە بەڵێنەکانی، قوربانیدا بە ھەمو پلەو پۆستەکانی لە حکومەتی ھەرێم و سەرۆکایەتی پەرلەمان، چونکە ئامانجی بزوتنەوەی گۆڕان گۆڕانکاری و خزمەتکردنی خەڵکە، نەک دەسەڵات و پۆست.
ھاونیشتیمانیانی بەڕێز
ڕێگە مەدەن دەسەڵات یاری بە دوا رۆژی ئێوە بکات، ڕێگە مەدەن دەسەڵات ئیرادەتان بشکێنێت، ڕێگە مەدەن بە بێ ئامادەیی خۆتان دەنگی ئێوە پڕ بکەنەوە، ھەتا خەڵک زیاتر بچن بۆ دەنگدان، کەمتر دەرفەتی گزی ئەبێت، چونکە ئەم جارە دەنگدان پێچەوانەی (12/5/2018) ئەلیکترۆنی نیە و بە دەست دەنگەکان دەژمێردرێن. هەمان رۆژ ئەنجامەکان رادەگەیەندرێن.
نەوشیروان مستەفا خۆی ئەڵێت شاڕێی گۆڕانکاری سندوقەکانی دەنگدانە و ئەم رێگایەش سەختە و پڕە لەهەوراز و نشێوی و بەربەست. بزوتنهوهی گۆڕان ئاڵاههڵگری خهباتی مهدهنی و چاكسازی و گۆڕانكارییه و خهباتی مهدهنیش رێگهیهكی درێژه و پێویستی به ئیرادهیهكی بهردهوام و پشودرێژییه. بۆیە نابێت بێ ئومێد بین لە پرۆسەی ھەڵبژاردن و گۆڕانکاری.
بە دەنگدانی ئێوە دەتوانین بەردەوامی بە ڕێبازەکەی نەوشیروان مستەفا و خەباتی پەرلەمانی بدەین. نابێت رێگا بدەین دەسەڵات و شاگردهكانیان شکست بە خەباتی مەدەنی بھێنن و لەشەڕی ناو پەرلەمانەوە جارێکیتر بمانبەنەوە بۆ شەڕی ناوخۆ، سزای خۆتان و بزوتنەوەکەتان مەدەن، سزای ئەم دەسەڵاتە فاشلە گەندەڵە بدەن.
داواکاین لە رۆژی دەنگداندا، بە دەنگەکانتان وڵامی داخستنی پەرلەمان بدەنەوە.... بە دەنگەکانتان تۆڵەی قەیرانی سیاسی و ئابوری و برینی موچەکانتان بکەنەوە .... بەدەنگەکانتان تۆڵەی لهدهستدانی له (51٪) خاكی ههرێمی كوردستان بكهنهوه.... بە دەنگەکانتان تۆڵەی تەزویر و توندوتیژی بکەنەوە.
لە (30/9/2018) بەشداری هەڵبژاردن بکەن و دەنگ بدەن بە لیستی ژمارە (148)ی بزوتنەوەی گۆڕان. دەنگ بدەن بۆ گۆڕانکاری، دەنگ بدەن بۆ سەرخستنی ئیرادەی راستەقینەی خەڵک، دەنگ بدەن بۆ ئاسودەکردنی رۆحی نەوشیروان مستەفا.
لەگەڵ رێز و حورمەتمان.
نما نەوشیروان مستەفا چیا نەوشیروان مستەفا
هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست