کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نماو چیاش فیرە پەیام دان بوونە ؟

Thursday, 27/09/2018, 10:14


دوێنی ئەو دووکوڕەی نەوشیروان مستەفا پەیامێکیان بڵاوکردوتەوە کە بۆ گوران و خۆشیان واباشترە بیدەنگ و بێ رەنگ بن, چونکە چەندە جوڵاونەتەوە و کەوتونەتە نیو میدیا گورانیان شەرمەزارکردوە . هاوکات دەمەوێ بزانم یەکیک پەیام دەدا، کە سەرۆک حیزب و کەسایەتییەکی دیار ی خاوەن میژوو یان روداویکی گەورەی پڕ لەجوانی بیت ،بەلام ئەوانە ئەگەر کوری نەوشیروان نەبن ، کێ دەیان ناسیت و خاوەنێ چین؟ بەرادەیەک دلنیام نامەکەش خەلک بۆیانی نوسیوە چونکە بینیومانن کەقسەدەکەن خاوەنی چ ئاستیکن ؟ .
دووەم بەشیک لەو پەیامەی داویانە دژ بەدەسەلات خۆشیان هەمان ئەخلاق و تاوانی دەسەلاتیان تیادا هەیە ورەفتاریان کردوە بەتایبەتی کە ئەوانیش وەک منالەکانی تالەبانی و بارزانی و قاسملۆ و...هەموو مولک ومالی بزوتنەوەکەی کەهەبوو بوتە مولکی خویان و لەگردەکەش بریاردەری یەکەمن و گورانیان خستە ژیر هەزرو یەک پرسیارەوە ، ئەمەش بووە هۆکاری بی هیواو وبیزاربونی خەلک لەئٶپزسیون بون دا ، چونکە خەلک کەناچیتە دەنگدان بەشیکی لەبەرساختەیە بەلام بەشیکی تری هیزیک نماوە کەباوەری پیبکات و نمونەیەکی جوانیان لەجونە دەسەلات نیشان دابیت ، یان ئەگەر خاتری گورانەکانیش بگرین گورانی ئۆپزسیونی تا ٢٠١٤ نماوە ؟ بەکورتی ئەوانە ئەگەر توزقالیک لەخەمی گۆران و ئۆپزسیون بونایە لەگەرمەی ئەو هەلبژاردنە ئەو مولک و مالەی گەلیان کە داگیر کردوە رادەستی بەلای کەمی بزوتنەوەکەیان دەکردەوە تاهەستمان بکردایە وەک چون دیموکراسیەتەکەی مالی مەلامستەفا و سوسیال دیموکراتەکەی مالی تالەبانی دروشمەکان درونیە و گالتەبەو میللەتە هەژارە نیە؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە