کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


من و قەرەج

Saturday, 22/09/2018, 15:03


ئەوشەوەی باسی قەرەجیشمانکرد منی گریاند
ئەمە ،من ئەوەش قەرەج:-
:- من
 خۆشەویستیتان دەوێت 
ئەوە خۆشەویستی
رقتان دەوێت.. ئەوە خۆشەویستی
ببورن .. من 
هەر خۆشەویستی شك دەبەم.
***
بە ئاواتەوەم، رۆژێك دابێ
بۆ خۆم بژیم.
ئای لە( من)، چەند بەدفەڕم
بەرامبەر (خۆم).
***
کە:
 خونچە ناپشکوێ ..
 لە هەور، باران نابارێ
خەزان 
 گەڵای درەخت، ئەنفال دەکا .
هێلانەیەك
 خاپور دەکرێ
ماسی
 بێ بەزەییانە راو دەکرێ.
من لێرەوە .. 
 دەبم بە گوڵ
بە باران .. بە گەڵا
 دەبم 
بە پوش .. بە گەرا.
***
لێوانتان پڕ خەمترە  
لە لێوانی من؟
بەختی رەشتان، کەچترە
لە بەختی سیاهی من؟
دەسا وەرن.. هاودەمم بن.
***
پیرێك وتی:
کە خەمبار بوویت
لە ژێرڕێژنە باراندا 
دابنیشە بە تەنهایی.
باران 
خەمی، لێوبەباران دەشواتەوە.  
گەر وەرزی بارینیش نەبوو،
بە کوڵ بگری
ئەی نازانی؟!
گریانیش برای بارانە.. 
باری خەمم زۆرگرانە
لەم وەرزی بێ بارانیەدا
دەبێت بگریم..
 بە کوڵ بگریم.
کە ساویلکەن 
ئەو کەسانەی وا هەست دەکەن
گریان تەنها موڵکی ژنە!! 
ژنێك دەناسم پێی وتم:-:-
من زۆر لە تۆ خەمبارترم
چەند حەز دەکەم
وەك تۆ بگریم.
----
قەرەج:-

لە قەرەج ئاسودەتر
لە دنیادا ..
ئەگەر هەبێت !!
هەر قەرەجە.
***
کە، من لە خاکی خۆم..
 هەست بە بونی خۆم نەکەم
خۆزگەم بەخۆت.. 
ئەی قەرەج
. کە بێ وڵاتی
***
لەبەر ئەوەیب ێ ولاتم 
لە  کوێ بمرم 
ئەوێ دەکەم بەوڵاتم. 
کفنەکەم..
نە خام بێ، نە بلوری
نە جاو، 
شەدە یا سرکەیی
کوڕە یا ژنە قەرەجێکی
بەجێماوبێ لە کاروان.

فەتاح حەسەن              
دانیمارك/ ڤالبی
2014 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە