بانگەشەى هەڵبژاردن

Wednesday, 19/09/2018, 19:47


هاوڵاتیانى گیرفان بەتاڵ.. جەماوەرى خۆشباوەڕ و فڕیوخۆرى کوردستان
ئەوا دیسان گەڕێکى ترى کەر-نەڤاڵى دیموقراتى و هەڵبژاردنى ئازاد و نەوزاد دەستى پێکردەوە. بۆ کاندیدکردنى کۆمەڵێک گەمژە و مشەخۆری گێل و نەفام، بۆ دەوڵەمەندکردنى ژمارەیەک لات و پوت و قومارچى و کۆنە هین .
ئازیزان و خۆشەویستان بۆ ئەوەى نەڵێن حزب هیچ گۆڕانکارى ناکات و هەرهەمان دەموچاو شکڵ و شێوە ئەهێنێتە پێشەوە، ئەمجارەیان جیا لە جارەکانى  تر بڕیارماندا جیاواز لە پێشوو تر، کەسانى لۆتى، قەشمەر، کەر و نەفام و بودەڵە، خوێڕى و شان ئارداوى و ناپاک و دز و جەردە بخەینە بەر دەمتان، تا دەنگیان پێ بدەن و بۆ ئەم گەڕانە بۆ پەرلەمان کاندید بکەین، تا بۆ ئەوەى جەنابى ناموشەڕەفت عاشقى هەر کامێکیان بوویت، دەنگ بدەیت بە یەکێک لەوانە. بۆ بانگەشەى هەڵبژاردنیش وەعد و بەڵێنى زۆرمان لایە، سەربارى ئەوەش نوێنەرى حزبمان بەنیازە لە چین و ماچین و ئێران و توران شەش حەوت تڕێلەى قەبە و گران لە وەعدى رەنگاو رەنگ و خۆش پڵاو، و قسەى زل و باق و بریقتان بۆ بهێێنێت.
ئەوەى کە ئەڵێت دەنگدان و هەڵبژاردنى کاندید هیچ لەمەسەلە و پرسەکە ناگۆڕێت سەرى داى لەبەرد، نەفامە و لەهیچ تێ نەگەیشتوە و درۆ ئەکات، ئەوەتا تەماشا کاک قەڵناغى کۆنە هین، کاتى خۆى کۆنە فرۆش بوو، سومعەشى ناشیرین بوو، بەڵام کاتێک حزب کردى بەکاندید و، بەزۆر دەریان چاند، سەد و هەشتا پلە ناو وشۆرەت و ژیانى گۆڕا، ئەلعانەکی لەکۆنە فرۆشیەوە بووە بەخاوەن کۆمپانیا، لە (سورە هین)ەوە بووە بە ( سورەى پەرلەمانتار). بۆیە داواکارم کە هەموتان بچن بۆ دەنگدان و بەشداربن، خۆ ئەگەر نەشتوانن ژیانى خۆتان بگۆڕن، چاوێکى مەرحەمەتتان لەمنەوە بێت و ژیانى من بگۆڕن.
    ئامۆژگاریشم بۆ ئێوەى دەنگدەر ئەوەیە کە تا ئەتوانن مناڵەکانتان لەدەورى  ئیعلام و تەلەفزیۆن و جڕت و چەقەنە کۆبکەنەوە.یان لە کۆڕ و موناسەبە و شتا زوو زوو بڵێین  خزمى(خانم سمت زل) یان (شوشەى راقیسە)م. ئەوکاتە بەقەدەر یەک دونیا لاى مەلا بەخە و فازل میرانیەکان حورمەتت ئەبێت و رێک ئەپاڵێورێیت.،یەک دەنک خەمت نەبێت حزبەکان خۆیان بەمەمنونى دێن و دەست وپلت ماچ ئەکەن تا ببیتە کاندیدیان. خۆشتان ئەزانن کە حزب و مەکتەب سیاسیەکەیان عەقل َو هۆشیان وەک گیرفانى بەندە بەتال َو حەتاڵە، تەنها بیریان لاى پوز و سمت و مەمکۆڵەى خڕە، بۆیە ئەگەر ئەو شەرتانە لە خۆت یان خزمێکت هەیە، دەرچونت مسۆگەرە، ئەگەریش نا، ئەوا خۆت غەشیم مەکە و لافیتەو ئەو شتانە ناخوات مەسروفى زیادە مەکە، بڕۆ بۆخۆت بیخوڵنەرەوە.
من کە خۆم کاندید کردوە زۆر زۆر دڵنیام کە دەرچوونم مسۆگەرە، لەبەر ئەوەى  هەم مێینەکانى بنەماڵەکەم جوان و زەریف و لەبەردڵانن، لاى مەلا بەخە و سەعدى پیرە و خولە سەگاوى و شێخ جفرە و سیداد و میرانى سکرتێرن. سەربارى ئەوەش بۆ خۆم قابیلەت و کەفائەتم هەیە فەرموو ئەوە سیڤیەکەم
- لەژیانمدا دووجار بەسەختى برینداربووم جارێک کە ناوکیان بڕیوم ،جارێکیش کە (سوننەت) خەتەنە کراوم
- لەخۆپیشاندانەکانى سەرا و مانگرتن و بایکۆتا هەمیشە لەریزى پێشەوەبوم تەلەفزیۆن پیشانى داوم
- خاوەنى دە بۆ دوانزە پەیج  و ئەکاونتم کە تەنها بۆخۆم سەرپەرشتیان ئەکەم
- لەفەیسبوک ئەندامى کروپى بێدارانى شەو، عاشقانى جێب، و هەوادارانى میسى، لایەنگرانى دەشنێ و لۆکەم.
- بەشدارى چەندین شەڕم کردوە وەک شەڕى (سان ئاندرێس، هەرقل، داریڤەر) لە پلەى ستەیشنا
- لەشەڕە گەڕەکى نێوان مەجید بەگ و کارێزەوشکە، مەجید بەگ و ئیسکان بەشداریم کردوە، سەرم شکاوە
-  لەسەردەمى بەعسدا بەلێهاتوى و تواناى خۆم تا پلەى نەسیڕ رۆیشتوم، راپەڕین نەیهێشت ئەگینا ئەبومە رەفیق حیزبى و وەک کاک  نیعەتوڵا ئێستا ئەندام مەڵبەند یان لق ئەبووم
- لە سەرجەم گەعدەکانى ئاوات بۆکانى، گۆرانى ئینزیبات، کاروان خەباتى و شارەوانى، حزورم هەبووە.
- بۆ کۆمەکى ئاوارە و لێقەوماوان چەندین جار پێڵاوى کۆن و برنجى بایەعى و شتم بەخشیوە
- لەرێگەى بەیجەکەمەوە چەندەها هەڕەشەم لێکراوە
بیرت نەچێت لە رۆژی سى و مانگی نۆ
درۆ لە من و دەنگ لە تۆ
دەنگم بەرێ لۆت  بمرم
تا وەک هەچە لێت بخوڕم

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە


HELP

The gallery can be navigated using the keyboard:

LEFT/RIGHT ARROWS: Prev/Next
SPACEBAR: Next
ENTER: Start/Stop slideshow
ESCAPE: Close gallery
HOME/END: First/Last image
H - This help panel

Close help