یادێک لە دایکی نیشتیمان
Wednesday, 12/09/2018, 19:05
" یادێک لە دایکی نیشتمان"
نەمرغەنی بلووریان لە کتێبی ئاڵەکۆکدا، لاپەڕەی ٣٥و٤٣ئاوای نووسیوە:
سەرکردایەتی کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد / ژ، ک/ نمایشنامەیەکی وەدەست کەوتبوو بە ناوی (دایکی نیشتمان) کە من نەمزانی ئەو نمایشنامەیە لە کوێوە هاتووە وکێ سناریویەکەی داڕشتووە؟ بەڵام گۆیا / میر حاج ئەحمەد / لە شاری سلێمانی هێناویەتی وداویەتی بە / ژ، ک /.
عەبدوڵڕەحمان زەبیحی ودڵشاد رەسووڵی سەری قسەیان کردوە وگووتیان: ئەوە نمایشنامەیەکی سیاسی،، نیشتمانییە وخەڵک هاندەدا بەرەو خەباتی سیاسی وکۆ کردنەوەیان لە دەوری سیاسەتەکانی/ ژ ، ک /.چون ئەو نمایشنامەیە گرینگترین ودژوارترین ڕۆڵە.
" پرسیار"
ئەو نمایشنامەیە لە کاتی خۆیدا لە چەند شاری رۆژهەڵاتی کوردستان نمایشکراوە وکاردانەوەیەکی چاکی هەبووە لە ئاست هزری سیاسی وکۆمەڵایەتی خەڵکی ئەو بەشە لە وولات.بە ئیمکاناتێکی سەرەتایی وکەسانی کەم ئەزموون وفیداکار لە بواری نمایشداوهەروەها نمایشی دایکی نیشتمان بەڕێوە چووە.دەتوانین ئاماژەی پێبکەین هەتا ئەوڕۆش ئەو کارە بە نرخودیرۆکییە لە سەر زارانەوباسی دەکرێ.
بەڵام ئەوەی کە دەتوانی لە سەر ئەو نمایشنامەیە رەخنەی جیددی لێبگرین ئەوەیە بە داخەوە / ژن / لەو نمایشنامەتەدا هیچ ڕۆڵێکی پێنەدراوەونەیبووە!تەنانەت ڕۆڵی دایکی نیشتمانیش هەر بە پیاو دراوە! رەخنەی دووهەم ئەوەیە کە هەتا ئەوڕۆش بە دروستی کەس نەیزانیوە کە سناریوی دایکی نیشتمان بە دەستی کێ نووسراوە وبیری کێیە؟
کاتێک کە دەڵێم لە بواری خەسارناسیی مێژووماندا لەو پەڕی لاوازیداین لۆمەم مەکەن. سەرآی ئەوەی کە کورد لەو سەردەمەداخاوەنی سەدان لێکۆلەرو زانکۆکارو توێژەرونووسەری بەتوانان، هەروەها خاوەنی ٢٧ ساڵ دەسەڵاتە لە باشووری کوردستان، هیچ کا بە پێی پێویست لە کەلێن وقوژبنی مێژووماندا نەگەرآون وبۆ دۆزینەوەی مێژووی شاراوەمان حەولیان نەداوە. بەڕاست ئەو کەمایەسییە مەزنە هەم جێگای رەخنەیەو هەمیش جێگای داخە!
" ئەکتەرەکانی دایکی نیشتمان"
بایادێکیش لەو ئەکتەرانە بکەیەنەوە کە لە ناوماندا ڕۆیشتوون وکۆچی دواییان کردوە، بەڵام هەرگیز ناویان لە رووپەڕی دیرۆکی کورددا ناکوژێتەوە.( رەوانیان هەر شاد بێ)
یەک: نەمر غەنی بلووریان، لە نەخشێ، نوێنەری ئێڕان وپێشمەرگەی سەرۆککۆمار.
دوو: محێدین ماوەرآنی لە نەخشی نوێنەری ئەفغانستان وپێشمەرگە.
سێ: سیروس حەبیبی،رۆڵی فریشتە.
چوار:عەبدوڵلا نەهری / شەمزینی / لە ڕۆڵی دایکی نیشتماندا.
پێنج:عەبدوڵلا حەکیمزادە: لە نەخشی نوێنەری تورکیە.
شەش:حامید:لە نەخشی نوێنەری عێڕاق وتورکیە.
حەوت: موحەممەدڕاتبی / مەولودی/ بەرپرسی پێشمەرگەکانی چاوەدێرلە شانۆدا.
هەشت: موحەممەدسەلیمۆکە:پێشمەرگەی چاوەدێر.
نۆ: مستەفا جەننەتی ننەتی / موسیقەچی/ شەیپوور ژەن.
دە: ئەسکەندەر: تەپڵ ژەن.
یازدە: خەلیل قەرەنی: کلارنێت ژەن.
دوازدە: سمایل پیرۆزی تەپڵ ژەن.
یادیان بەرزوپیرۆزبی
سندوقی کوردستانپۆست.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست