ڕوانگەی ئیسلامیەکان بەرانبەر ئێمە و ئەوانیتر
Wednesday, 12/09/2018, 10:42
کۆمەڵگە سەردەمیەکان خۆیان کۆمەڵگەی ئاڵۆز‌و فرە ڕەهەندن، سەرەتای چەرخە تازەکانیش بەکۆمەڵێک کێشەو گرفت دەستی پێ‌کرد، کەهەندێک لەو گرفتانه پەیوەستی سەردەمەکانی زووتر و مۆدێل و پارادایمەکانی پێشوو تربوون، بەشه‌که‌ی تری ئەوگرفتانە لەئەنجامی ئەو گۆڕان و وەرچەرخانانەوە دێت کە لە چەرخی نوێ‌دا ڕوویدا.دواتر ئەم کێشەو گرفتانە کە لەهەموو ئاستەکانی سیاسی و ئابوری و...هتد دەرکەوتن، وەک یەک پاکێج کۆمه‌ڵگەکانی دابه‌ش کرد به‌سه‌ر ئایدۆلۆژیای جیا جیا سه‌رئه‌نجام سه‌ری کێشا بۆ بهبەرکەوتن بەیهکدادن و به گژداچوونی نێوان یه‌کتر. له‌م جوارچێوهیهشدا کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی وه‌کو یه‌کێک له‌م کۆمه‌ڵگایانه‌ی که زۆر کات که‌وتۆته به‌ر ململانێ و کێشه‌ی ئه‌وانی تر شوێن و جێکەوت و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ ئه‌وانی ترکولتورو زمان و ئه‌دەبیاتی به‌رانبه‌ر به ئه‌وانی دی شایه‌نی قسه له‌سه‌ر کردن لێورد بوونه‌وه‌یه وە یه‌که‌مین کێشه‌ش کێشه‌ی "شوناسه" گه‌لی مە خاوه‌نی زوان و نەریت و...هتد خۆیەتی یەکەمین بەرکەوتە کەکورد بەری کەوتووە ئایدۆلۆژیای ئیسلامیە،کێشەی گەورەی ئایدۆلۆژیای ئیسلامیەکان کۆمەڵێک ڕوانین و پێاناسەو بیرکردنەوەیانە بۆ هەموو قۆناغ و سەردەمەکان و بۆ هەموو کۆمەلگەی مرۆڤایەتی بەبێ جیاوازی وە ئەو دیدگەیەی کە هەیانە دیدەگەیەکی نەگۆڕ و دۆگمایە کەدەیانەوێت بە ڕێگەی جیاواز هەژموونی خۆیان بەسەر هەموان بسەپێنن، لێرەدا ڕوونە کە ڕوانگەی ئیسلامیەکان ڕوانگەیەکی ئایدۆلۆژیایانەی تەسکە بۆتێکڕای کایەکانی ژیان، ساکارترین نموونە ئەوەیە وا قسە لە سەر ئینسان دەکەن کە هیچ لەو چەڕخە و تەنانەت چەرخە ڕابردووەکانیش لەکۆمەلگەی مرۆیی ڕووینەدابێت ! وەک بڵیی لەماوەی سەدەکانی ڕابردوو هیچ جۆرە شۆڕشێک ڕووینەدابێت لە هیچ یەکێک لەکایە مرۆییەکاندا! وه یا ئه‌وه‌شی ڕوویدا بێت ده‌رئه‌نجامێکی نه‌رێنی بێت، ئاگایان لەوەنیە داخۆ لە ئیستەدا چ جۆرە مەعریفەیەک پێویستە بۆ ڕێک خستنی کۆمەڵگە چ لە ڕووی کارگێری و ئابوری چ لەڕووی یاسایی و سیاسیەوە تەنانەت لەئاستی کلتووری و دەرونیشەوە، ئیسلامیەکان داوا ده‌که‌ن ئێمه ڕووبه‌ڕووی ئاریشە و پرسەکانی سه‌رده‌م به گه‌ڕان به‌دوای کتێبە و ته‌فسیره کۆنه‌کان و ڕوانینەکانی شافعی ومالکی و ئیبن ته‌یمیه‌و .. هتد ببینه‌وه . به واتایه‌کی تر ده‌یانه‌وێ ئێمه‌ی زیندووانی سه‌رده‌می سه‌ده‌ی بیست ویه‌که‌م لەبارەی هەموو ئەوپرسانەی دەرگیریان دەبین له هه‌موو ڕووه‌کانی ژیانی تاکه‌که‌سی و کۆمه‌ڵایه‌تی خۆمان پرس به‌و مردووانه بکه‌ین که چه‌ندین سه‌ده پێش ئێمه ژیاون، به‌بێ بەدیدە گرتنی هه‌موو ئه‌و ئاڵوگۆڕه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریانه‌ی له لایه‌نه‌کانی ژیانی ئێستای ئێمه‌دا روویداوه و ڕوودەدەن . ئیسلامیەکان کە باوەڕەکانی خۆی لەسەربنەمای ڕاڤەی ئایەتەکانی قورئان و سیرەو سونەتەکانی(ژیان و قەزاوەتەکانی)وئەوحەدیسانەی لەنزیکە کانیەوە بە جێ ماون، داڕشتووە.لەماوەی هەزار و چوارسەد سالدابیرۆکەی نوێ بەئەم کۆمەلە ڕوانینە زیادنەکراون، بەردەوام بە ناوی خوداوە لە هه وڵی پاوان‌کردنی دەسەڵات و کۆمەڵگە دابوون، تەنانەت لەسەردەمی هاوچەرخ لەبەرگی نوێ‌دا هه روا سونەتگەرا، پاوانخواز،شەڕەنگێزی (جیهاد)،تۆلەستێن(لەدوژمنی وەهمی)دامەزراوە نائیسلامیەکان بووە.جیا لەمانە ئیسلامیەکان دەیانەوێت شەریعەتی ئیسلامی دەستوربێت شەریعەیەک کە هێمای نسکۆ و دابەزینی ئەوپەڕی ئاستی شارستانییەتە، بەدەر لەوەش لەئاست ئەو ڕاستیەیی کەزۆر سانایە ئەویش هه موو دەستورێک شایەنی هەمواری تازەیە خۆ دەبوێرن !ئاشکراشە دەقی وەستاو هەرگیز بۆ ئایندەیەکی بزواو نابێت ،وای دەنوێنن وه‌ک بڵێی ئه‌وان له ده‌ره‌وه‌ی ئاڵوگۆره کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووری و مێژووییهکانبن و به‌رنامه‌کانیان په‌یوه‌ست نەبێت به کات و کۆمه‌ڵگایه‌کی دیاریکراو. واته خۆیان له‌ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی کات و شوێن و دیاریده مرۆڤایه‌تیه‌کان ده‌بینن و دژ بەهه‌ر به‌رهه‌مێکی بیری مرۆڤن که ببێته بنه‌ما و خاڵی ده‌ستپێکردن بۆ بنیاتنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی تەندروست و مرۆڤینی لە کن وان تەنانەت بوار بۆ دیالۆگێکی لۆژیکیانەش نیە لەبارەی شەریعەو قورئان ئەو نۆرم و بنەماو پێوەرو یاسایانەی کەلە سەرچاوەسەرەکیەکانی ئیسلام (قورئان وحەدیس)سەرچاوەیان گرتووە بوارێک بۆئەوە ناهێڵنەوە ڕێگایە ک بۆ سازانی سادقانە و هاوژینی لە گە ڵ باوە ڕەکانی تر ببێ. ئە گە ریش ڕواڵه تە ن نیەتی سازانیش لەکنیان هه بێت ئەوە سازان لە کن وان بەپشت بەستن بەلۆژیکی ( تە قیە)یە بۆ سەر رێخستنی بەرژەوەندی و باوەری خۆیان وە بۆ بە ئامراز وە رگرتنە بۆ گە شتن بە مە بە ستی کۆتایی. وە دواجار بە قۆرخکاری، وە دە رفە تە بۆ یەکە مین کردە ی پاوانکاری و فاشیستیانه. گرفتی هه‌ره سه‌ره‌کی ئه‌م ئایدۆلۆژیا فاشیستیه دۆگمایه، ئه‌وه‌یه که بنه‌مای هه‌موو پرۆژه‌و پلانه‌کان و کاره‌کانی بریتییه له قورئان و فه‌رمووده که مۆرک و خه‌سڵه‌تی پیرۆزیان هه‌یه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست