ئێران بۆچی له‌م كاته‌دا بۆردومانی خه‌باتگیرانی كوردستانی رۆژهه‌ڵاتی كرد ؟
Saturday, 08/09/2018, 20:55
كاتێكی زۆر هه‌ستیار و دۆڕانی جمهوری ئیسلامی له به‌سره و سوتاندنی قونسڵیه‌كه‌ی و ململانیی ئابووری له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و یه‌كلایی نه‌بونه‌وه‌ی حكومه‌تی عیراق له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و به ئاسانی فه‌راهه‌مبونی ئالیه‌تی جێبه‌جێكردنی بۆردومانه‌كه و كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی و شوێنی مه‌شقی حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات و ئه‌گه‌ری زیانی زۆر و هه‌وڵدان بۆ لابردنی فۆكس له‌سه‌ر وه‌زعی نێوخۆیی ئێران و كارادنه‌وه نێوخۆییه‌كانی له‌سه‌ر وه‌زعی ئێران له‌به‌سره و خۆپیشاندانه هه‌مه‌چه‌شنه‌كانی دژ به پرۆسه‌كه‌ی قونسڵیه‌ی به‌سره به‌ناوی دژایه‌تی كرده‌وه‌كهی به‌سره و له بنه‌ره‌تدا له به‌رژه‌وه‌ندی ئۆپۆزسیۆنی ئێران و به مه‌یل و فه‌رمانی زیاتری ئه‌وان و دژایه‌تی عیراقیه‌كان و هه‌وڵی دابرانی عیراق له ئێران و، له هه‌مانكاتدا جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی له‌سێداده‌ردانی شۆرشگێرانی كوردستانی رۆژهه‌ڵات له‌م رۆژه‌دا و ناردنی په‌یامێكی عه‌سكه‌ری و سیاسیش بۆ كوردستانی باشوور كه ململانێ گه‌وره‌كانی ناوچه‌كه و عیراق و كوردستانیش په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به‌وانیشه‌وه هه‌یه، له‌گه‌ڵ قه‌یرانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی نێوخۆیی ئێران و ململانێی قورسی جه‌مسه‌ره نێوخۆییه‌كان، بریاری بۆردومانكردنی كۆیه زیاتر به‌قازانجی سیاسی ده‌كه‌وێته‌وه بۆ جمهوریی ئیسلامی ئێران نه‌ك عه‌سكه‌ری.
به‌رده‌وامی بێ ده‌ربه‌ستی كورد و نه‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره‌كان و كه‌مته‌رخه‌می و نه‌بونی هۆشیاری موخابه‌راتی توند و گه‌وره له‌ئاست كرده‌وه و جوڵه‌هه‌مه‌چه‌نه‌كان له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م دوژمنان نه‌ك هه‌ر ئێران به‌ته‌نها،له‌گه‌ڵ دابه‌شبون و نا یه‌كگرتووی خودی حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات( بۆردومانی هه‌ردوو حزبی دیموكراتی ئێرانی كردووه ئه‌مه‌ش زۆر شت روونه ده‌كاته‌وه بۆ كورد ئه‌گه‌ر هۆشیار بن!)، به ئاسانی پرۆسه‌یه‌كی عه‌سكه‌ری سیاسی موخابه‌راتی ئاوا تێده‌په‌رێت و ئامانجه‌كانیان ده‌پێكن.
له لایه‌كی تره‌وه ئێران باش ده‌زانێت وه‌زعی نێوخۆیی عیراق و كوردستان چۆنه و ئه‌گه‌ری كاردانه‌وه له‌م باره‌وه هه‌میشه لاوازه و به تایبه‌تی له‌لایه‌ن كوردی ملكه‌چه‌وه سفره، بۆیه ئه‌م بارودۆخه‌ی له‌به‌رچاوگرتووه و كۆمه‌ڵێك ئامانجی سیاسیی نێوخۆیی و ناوچه‌یی له‌م پرۆسه‌یه پێكاوه.
ئه‌گه‌ر به‌سره له ژێر ده‌سه‌ڵاتی عیراق و سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌تیی خۆی هه‌یه و ئێران ناتوانێت له‌م جۆره كرده‌وانه له‌م كاته‌دا له‌وێ جێبه‌جێبكات به‌ڵام ئه‌م كاره له‌كوردستانی داماوی دوور له هه‌رجۆره سه‌روه‌ریه‌ك به ئاسانی بریاری خۆی له‌و باه‌ره‌وه ده‌دات و باش ده‌زانێت كاردانه‌وه‌ی له‌و ئاسته‌دا نابێت كه زه‌ره‌رێكی ئه‌وتۆی لێبدات. به‌ڵی ئه‌گه‌ر ئه‌مه چه‌ندین كێلۆمه‌تر له به‌سره‌وه دوور بێت به‌ڵام په‌یامێكیشه بۆ به‌غدا و به‌سره‌ش، په‌یامێكیشه بۆ ئه‌مریكا و وڵاتانی ناوچه‌كه‌ش و خۆ ئاماده‌كردنیشه بۆ ئه‌گه‌ری سه‌ختر كه ناوچه‌كه چاوه‌رێی ده‌كات، به تایبه‌تی باس له‌وه ده‌كرێت كه موشه‌ك و فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وان له كه‌ركوكه‌وه هه‌ڵدرابێت.
ده‌بێت ئه‌م كاره به وردی دراسه‌ت بكرێت و كورد له باشوور و رۆژهه‌ڵات په‌ندی لێوه‌ربگرێت و زیانه‌كانی به فێڕۆ نه‌چن و قوربانیان ببنه سومبولێك بۆ كرده‌وه‌یه‌كی شۆرشگیڕانه‌ی كاریگه‌ر له‌كاتی دیاریكراو و تایبه‌تی خۆیدا. ده‌بێت ئه‌م كرده‌وه وه‌به‌رهێنانی تیدا بكرێت و ببێته هۆكراێكی رازیكه‌ر بۆ هاوكاری له‌گه‌ڵ وڵاتانی دژ به ئێران و به تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ دوباره روونه‌دانی كاری له‌م جۆره و دانانی پلانی حازربه‌ده‌ستی كورد له هه‌ر ئه‌گه‌رێكی تر چاوه‌روناكرا و چاوه‌رواننه‌كراو له‌م قۆناغه قورسه‌ی داهاتووی نزیكی ناوچه‌كه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست