بۆ کوردانی سوید، وەک هەڵوێستێکی کوردانە دەنگ بدە بە چەپەکان
Saturday, 08/09/2018, 2:45
هەرچەندە من باوەڕم بەو دیموکراسییە نییە، ئەو دیموکراسییەی کە دەوڵەتانی ئەوروپی بانگەشەی بۆ دەکەن، چونکە ئەوا١٠٠ ساڵ زیاترە دیموکراسی بەڕیوە دەچێت کەچی جەور و ستەم هەر بەردەوامە و لە جێگای خۆیەتی. لەگەڵ ئەوەشدا با لێنەگەڕێین بە سانایی و بێترس درێژە بە چەوساننەوەی مرۆڤەکان بدەن. هێندەش بەسە بۆ ئەوەی لە بیر و بیرکردنەوەی ڕاست ڕەوەکان تێبگەیەت، ئەوەتا فەرەح شا خۆی ئەڵێ ساڵانە ملیاردێک دۆلارمان داوە بە کارەبای لەندەن. بەڵام گەلانی ئێرانیش برسی بوون. بۆیە دڵنیام، کە تەنها چەپەکانن لە مانای مرۆڤایەتی تێدەگەن.
بە پێی ئامارەکان ژمارەی کورد لە سوید خۆی زیاتر لە 60000 ئەدات،
ئەمە ژمارەیەکی زۆرە لە چاو نەتەوەکانی دیکە ، کە ئیستا لە سویدا بونیان هەیە ، ئەو ژمارەیە تەنیا ئەوانەن کە ناسنامەی سوییدیان هەیە و دەتوانن لە هەڵبژاردنەکاندا دەنگ بدەن و کاریگەرییان هەبێت، ئێمەی کورد لە سوید ئەگەر چی مافەکانی ئێمە وەکو هەموو هاوڵاتییەک پارێزراوە، بەڵام ماف بەو مانایەی کە لە دەستور و یاساکاندا جیاوازییەکمان نییە لەگەڵ هیچ کەسێکی تر، بەڵام ئەمە هەموو مافێک نییە، بەڵام وەکو کورد، کە نیشتیمانەکەمانەکەی خۆمان لە خراپتیرین رۆژگارەکانی مێژوودایە، بەدەست پارتەکانی باشوور و ئەو حیزبانەوە کە بەڕیوەی دەبەن، بەتایبەتی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی و بەرپرسە دز و خائینەکان، لەلایەکی دیکەوە، هەڕەشەی زیاتر کەوتۆتە سەر کوردە لەلایەن داگیرکەرانەوە، بەتایبەتی تورکیا و ئێران و سوریا و عێراق، کە هەر لە لایەک دەیەوێت کورد لەناو ببرێت، ئەوەی دەمێنێتەوە بخرێتە خوار پەلەی سێ و چوار، هاوسەنگ بێ بە ئاژەڵ و گیانەوەرەکان. دەوڵەتە زلهێزەکان، وڵاتانی دیکە پشتیان کردۆتە کورد و لە پێناو بەرژەوەندی خۆیان ئەم خائینە کوردانە و بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی بە دەمراستی کورد دەزانن، بە ئاشکرا و بە نهێنی هێندەی پێویست ئاوڕ لە خەباتی کوردی باکور و رۆژئاوا نادەنەوە، ئەو پارتانەی سویدیش هەر هەمان هەڵوێستیان هەیە تەنیا و تەنیا چەپەکان نەبێت، کە لەبەرامبەر داعش و تورکیا هەڵوێستی مەردانە و ئاشکرایان دەربڕی، ئەو داعشانەی کە بە فیتی تورکیا و وڵاتانی بەرژەوەندیپەرس و بە یارمەتی مەسعودی کوڕی مجە بارزانی بە دووری هەزاران کیلۆمەتر هاتن بۆ نیشتیمانی ئێمە، داعشەکان تەنها کوردیان کوشت و سامانی ووڵاتیان بە تاڵان برد، ئەوە تەنها و تەنها چەپەکانی جیهان بوون کە خوێنی خۆیان کردە قوربانی بۆ کوردستان، بۆیە وەک وەفایەک داوا لە کوردانی نیشتەجێبووی سوید دەکەم، کە بۆ خاتری شەهیدان دەنگ بە چەپەکانی سوید بدەن، ئەمە پەیوەندیی بە ئایدۆلۆژیاوە نییە، بەڵکو بە کورد و بە مرڤبوونی خۆمان کە لە رۆژگارە سەختەکاندا کێ دۆست و کێ دوژمنە!، بۆ خاتری قوربانییەکانی کۆبانیی و عەفرین و شارەکانی تر، دەنگ بدە بە چەپەکانی سوید، چەپەکان٥٨ شەهیدیان داوە لە کوبانی، ١٢٨ بێسەروشوێنیشیان هەیە.
رۆژی 9/9/2018 لەبیر نەچێت،،، بزانن دەنگ بە کێ و بە چ پارتێک دەدەن، ئەویش پارتیی چەپی سویدییە
سوسیال دیموکراتەکانی سوید هەڵوێستی باشی بەرامبەر بە مەسەلەی کورد نییە، لە کاتی دەنگداندا لە بەیرتان نەچێت کە مارگۆت واڵستێرم وەزیری دەرەوەی سوید بە پەکەکەی دەگووت تیرۆریست. بۆ ریکلامی کۆکردنەوەی دەنگ لە هەڵبژاردنی پێشوودا مەلا بەختیاریان بانگ کرد، بە زۆر ویستیان بیکەن بە نمایندەی کورد وا پیشان بدەن و فەرزی بکەن بە سەرماندا، کە گوێ لە مەلا بەختیار بگرین و وەکو خۆشەویست و نوێنەری کورد سەیری بکەین، مەلا بەختیار و بەرپرسەکانی پارتیی و یەکێتیی کە جار بەجار دێنە ئەوروپا و سوید هەر ئەوانە بوون نیشتیمانپەروەرانی کوردیان تیرۆرکرد و سامانی نیشتیمانیان بەتالان دەبرد، بۆیە بۆ ڕێزگرتن لە خوێنی شەهیدانی ڕۆژئاوا دەنگ بدە بە چەپەکان، چوونکە تەنها چەپەکان بەبێ بەرانبەر بە خوێنی خۆیان لە کوبانێ ڕژاند.
مژدە مژدە لەکاتی ئێستادا ڕێژەی چەپەکان گەیشتە یەکەم گەورە حیزبی سویدی (20.4)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست