دەربڕینی هاوخەمی بارزانی بۆخەڵکی بەسڕە جێگەی سەرسوڕمانە
Friday, 07/09/2018, 0:00
مسعود بارزانی ئەو پیاوەی لەوەتەی هەیە لەهەرەمی دەسەڵاتە، لەماوەی حکومرانی ئەودا هیچ گردبونەوەیەک و داواکردنی مافێک بێ خوێنرشتن لەهەرێمی کوردستان کۆتای پێ نەهاتووە!دەپرسین جەنابی سەرۆك کوشتن و لێدان و زیندانی کردنی خەڵکی هەرێم لەسەر داواکردنی مافێکی سەرەتای وەك جەنابتان دەڵێن کە حقی هەر مرۆفێگە کام پاساو هەڵی دەگرت!
بارزانی رۆژێك کەسێکی نەدایە دادگا لەسەر شەهیدکردنی مناڵ و گەنجی هەرێمی کوردستان بەڵکو لەپەنا کورسی دەسەڵاتی خۆی داڵدەی دەدان!
پیاوێك نەتوانی ئیدارەی ماڵی خۆی بدات بەکام پێوەر باسی ئیدارەدانی ماڵی خەڵك دەکات؟ هەر بەراست لای بارزانی تەنها سەری رەش و دەڤەری بارزان کوردستانە و تەنها خەڵکی ناو کۆشکاکانی لەکوردستان دەژن،ئاوا سەرسوڕمانی خۆی دەربڕیوە بۆ خەڵکی بەسرە،مەگەر لەکوردستان خەڵك بێ موچەو بێ کارەباو بێ نەوت و رێگاوبان و ئاو نیە؟! ئایا ئەمانەش مافی هەرتاکێك نین کە بۆی دابین بکرێت!؟
ئایا بۆچی جێگەی سەرسوڕمان نیە کە لەدەوڵەمەندترین هەرێمی دونیا خەڵك لەبەر نەبونی خۆی بکوژێت لەژێر سایەی حکومرانی ئێوەدا،بەڵام بۆ دەسەڵاتی بەسرە و خەڵکەکەی جێگەی سەرسوڕمان بێت!
ئەمانەتان بەکام پاساو دابین نەکردون جەنابی بارزانی!
کوشتنی رۆژنامەنوس و چالاکوانی مەدەنی و ئاوارەبوونی هەزاران گەنج بۆ وڵاتان و خنکان لەناو دەریای ئیجە کام پاساو هەڵی دەگرت!.
بەکام پاساو داهاتی ژێرزەوی و سەرزەوی کوردستانتان دزی! خەڵکیش نان نیە بیخوات
بەکام پاساو هەموو کوردستانتان لەسەر خۆتان و کۆمپانیاو کادیرەکانتان تاپۆکرد و دەستتان بەسەرداگرت،خەڵکیش دوو ژووری نیە بەکرێش بیگرێت!؟
خێزان و کەسوکاری شەهیدانیش لەخانوی قوردا دەژین ئەو شەهیدانەی بۆ ئازادی خاکی کوردستان خوێنیان رشت و خۆیان کردە قوربانی،ئێوەش لەپێناو مەرامی سیاسی خۆتان لە بیست و چوار سەعات تەسلیمی عەرەبتان کردەوە!
بەکام پاساو کردتان.؟
ئەگەر یەک تۆز خۆت بە سەرۆک و خەم خۆر زانیبا ئەمانە هیچ رووی نادا لەژێر دەسەڵاتی تۆ جەنابی بارزانی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست