كه‌ى له وڵاتى ئێمه ده‌ستى حیزب له ناو حكومه‌تدا ئه‌بڕێته‌وه ؟!
Thursday, 06/09/2018, 23:47
له‌كوردستانی دوای راپه‌رینه‌وه حزب و حكومه‌ت زه‌واجێكی سیاسیان پێكه‌وه كرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی پێكه‌وه ژیانیاندا هیچ كامیان له فه‌رمانی یه‌كتر ده‌رنه‌چن.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه باس له چه‌ندین چه‌مك وه‌ك: دیموكراسیه‌ت و شه‌فافیه‌ت و سه‌روه‌ری یاسا و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و هه‌ندێك جاریش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و زواجه سیاسیه ده‌كرێتكه له‌نێوان حیزب و حكومه‌تدا رووداوه.
من ده‌مئه‌وێت له‌سه‌ر هه‌ردوو چه‌مكی حكومه‌ت و حیزب قسه بكه‌م، له‌ماوه‌ی پێشوودا به‌مه‌به‌ستی كارێكی رۆژنامه‌نووسی رۆشتمه یه‌كێك له نوسینگه‌كانی به‌رێوه‌ربه‌رایه‌تیه‌كی سنوری ئه‌م لای كوردستان كه شاره حه‌یاته‌كه ده‌كات، له‌نوسینگه‌ی سكرتێری به‌رێوه‌به‌ری گشتی دانیشتم چاوه‌ڕی ئه‌وه‌م ده‌كرد كه جه‌نابی به‌رێوه‌به‌ر ببینم، سكرتێره‌كه‌ی زۆر سه‌رقاڵ بوو پێووتم "دانیشه كه‌مێكی تر ده‌تكه‌مه ژووره‌وه. "
ژماره‌یه‌كی زۆری له خه‌ڵكی له‌به‌رده‌م مێزه‌كه‌یدا و له‌سه‌ر كورسیه‌كان دانیشتبوون، هه‌ندێك له‌به‌ر خۆیانه‌وه بۆڵه‌یان ده‌هات كه ماوه‌یه‌كی زۆر بوو دانیشتبوون، هه‌ندێكی دیكه هه‌ر كه‌ده‌هاتن پرسه گورگانه‌یه‌كیان ده‌كرد ده‌چوونه ژووره‌وه.
له‌و سه‌رو به‌نده‌دا ژنێكی باریكه‌له كه‌مێك به ته‌مه‌ن هاته به‌رده‌م سكرتێره‌كه دوو زه‌رفی داخراوی خسته به‌رده‌می ئه‌ویش سه‌ری به‌رزكرده‌وه، ژنه‌كه به كه‌مێك پۆزه‌وه به بێده‌نگی سه‌ری نزیكه كرده‌وه له گوی پێووت: ئه‌و نامه‌ی فڵان كه‌س و فڵان رێكخسته هاتووم نه‌قلێكم هه‌یه بۆم بكه‌ن، ماوه‌یه‌كی زۆره هاتووچۆ ده‌كه‌م بۆیان نه‌كردووم.
سكرتێره‌كه هه‌ردوو نامه‌كه كرده‌وه و سه‌یركرد، پاشان به‌خێرهاتنێكی گه‌رمی كرد، نامه‌كانی بردنه لای جه‌نابی به‌رێوه‌به‌ر، پاش چه‌ند چركه‌یه‌ك داوای ئه‌و كه‌سه‌ی كرد كه نامه‌كه‌ی هێناوه، ژنه باریكه‌له‌كه كه له‌سه‌ر كورسیه‌كی دوور له دیوانی به‌رێوه‌به‌ر خێرا هه‌ستاو چوویه ژووره‌وه، پاش چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك هاته ده‌ره‌وه و به‌كه‌مێك زه‌رده‌خه‌نه‌وه سوپاسی سكرتێره‌كه كردوو رۆشت. من و ئه‌وانی تریش كه‌بوون چاوه‌ڕی جه‌نابی به‌رێوه‌به‌ر بووین كه‌ی بێت و كه‌ره‌م بكات قبوڵی بكات بچینه ژووره‌كه‌ی وپرسیاره و داواكاریه‌كانی خۆمانی پێشكه‌ش خۆیان بكه‌ن؟
له كاتێكدا ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ناو ده‌زكانی راگه‌یاندنی حزب و له زاری به‌رپرسانی حزبیه‌و باس له‌وه ده‌كرد كه پێویسته حكومه‌ت و حزب له یه‌كتری جیابكرێته‌وه‌و كۆتایی به‌و زه‌واجه سیاسیه بێنن، چیدی باڵا ده‌ستی حزب و بچوكبوونه‌وه‌ی حكومه‌ته نه‌مێنێت و حكومه‌ت نه‌بیته فه‌رمانبه‌ر لای حزب.
حزب نه‌بێته به‌رێوه‌به‌ری گشتی ووڵات، حكومه‌تیش نه‌بیته سكرتێری به‌رێوه‌به‌ر، به‌ڵام به‌داخه‌وه حزب ته‌نها ئابووری ووڵات له‌ده‌ستدا نیه ده‌ستی نه‌خستووته كاروباری بازاره‌وه به‌ڵكو ده‌ستی خستووه‌ته بینه‌قاقای ئیداره حكومیه‌كانه‌وه، هه‌ر به‌رێوه‌به‌رێك به گوی حزب نه‌كات ئه‌وا له‌و چركه ساته به‌دواوه كۆتایی به ژیانی دێنن و ئیدی تائه‌به‌د پۆستی حكومی له‌و كه‌سه ده‌سه‌نرێته‌وه.
ئه‌ی خودایه ئه‌م ووڵاته‌ی ئێمه تا ئێستا ووڵاتی واسته و وه‌ره‌قه و ژماره‌ی ته‌له‌فۆنه تایبه‌تیه‌كانه، تا ئێستا ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی كارێكی رۆژانه‌مان جێبه‌جێبكه‌ن ئه‌بێت پێش ئه‌وه‌ی ته‌قه له‌ده‌رگاكانی به‌رپرسه حكومیه‌كان بده‌ن، ده‌بێت ته‌قه ماڵه حزب و به‌رپرسه‌كان بده‌ن و له‌گه‌ڵ خزم و كه‌س وكاری به‌رپرسه حزبیه‌كان دا دۆستایه‌تی دروست بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانمان له‌ناوه‌نده حوكومیه‌كان له رێگای فیلته‌ره‌كانی ئه‌وانه‌وه به‌ئاسانی تێپه‌رێت.
ئه‌بی ئه‌و رۆژه كه‌ی بێت حكومه‌ت و حزب ته‌ڵاق بدات؟ ئیدی بۆ ئه‌به‌د له‌یه‌كتر جیاببنه‌وه و هه‌تاماوه له‌سه‌ره رێگه‌كانی ژیانیشدا یه‌كتری نه‌بینه‌وه، كه‌ی بێت حزبش چاوی له راڕه‌وه‌كان و سێبه‌ره‌كانی حكومه‌ت نه‌منێت؟ ده‌سته‌كانیشیان هێنده درێژ نه‌بێت تا كۆنترۆڵی جوڵه‌كانی حكومه‌ت بكات، زمانیشی هێنده گه‌رم نه‌بێت تا به گوزارشته‌كانی حكومه‌ت و به‌رپرسه حكومه‌یكان توشی فۆبیا و شۆك بكات؟!
له ئێستا به‌دواوه خه‌ڵكی كوردستان چاویان بڕیوه‌ته كابینه‌ی نوی، چاوه‌ڕی ئه‌وه‌یانه ئه‌م كابینه‌یه ببێته كابینه‌ی نه‌مانی ترس و گه‌نده‌ڵی، تكایه جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌ت، منداڵه‌كه‌ت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حزب و چرنووكه‌كانی ده‌ربێنه باچیدی له‌ژێر چه‌پۆكه‌كانی ئه‌ودا گه‌وره نه‌بێت، به‌چاوسوركردنه‌وه‌كانی ئه‌ویش زنوقی نه‌چێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئیدی بۆ خۆی و له‌ژێر ده‌ستی خۆتدا گه‌وره بێت، ماڵی حكوت و ماڵی حیزب له‌یه‌كدی جیابكه‌ره‌وه، تا ماڵ و كابینه‌كه‌ی تۆش نه‌بێته وێرانه‌یه‌كی دیكه و ئومێده‌كانی خه‌ڵیش نه‌بنه سه‌راب! تكایه تۆ ببه به‌حاكم به‌بریاره‌كانیشت كۆتایی به‌پێكه‌وه ژیانی سیاسی حزب و حكومه‌ت بده و تاڵاق نامه‌كه‌ش بده‌ره‌وه ده‌ست حیزب.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست